با جەمال عبداللە وەكو خۆى بناسین
Friday, 12/06/2009, 12:00
جەمال عبداللە ئەو بەناو ڕۆژنامەنوسە بێ شەخسیەتەى كە لەناو دنیاى ڕۆژنامەنوساندا یەكێكە لەو پیاوانەى كە هیچ حسابێكى بۆ ناكرێ , چونكە بەردەوام خاوەنى ڕایەكى تایبەت و سەربەخۆى خۆى نەبوە و بەردەوامیش مل كەچ و زوڕناژەنى ئەو دەسەڵاتە مافیایەى حكومەتى هەرێم و دەسەڵاتى دیكتاتۆرى كوردى بوە , جەمال لەپەكەكەوە بۆ پارتى و لەوێشەوە بۆ یەكێتى , جەمال ماوەیەك بەناو ووتە بێژى حكومەتى هەرێم بوو دوایى نێچیر زانى كە چۆن پیاوێكە بۆیە لەو پۆستە لاى برد و خانەنشینیان كردوە بە دوو ملێون دینارو سەیارەیەكیشى وەرگرتوە , ژنێكى بە سێ مناڵەوە تەڵاق داو دواى ئەوە ژنێكى تازەى هێنایەوە , ئەمە جەمال بۆ ئەوەى بیناسن , قەڵەمەكەى جەمال لە ڕێگەى ئەو ووتارانە وە پێگەیشت كە ڕێگە خۆش كەر بوون بۆ درێژە پێدانى شەڕى ناوخۆ , چونكە سوكێتى جەمال عبداللە لێرەوە دەر ئەكەوێت , جەمال تەنها ئەتوانێ لەو گۆمە مەنگانەدا مەلە بكات كە بۆنى خوێنیان لێ دێت , جەمال پەردوەردە كراوى ئەم زەلكاوى شەڕى ناوخۆییەو بێ ئەمەش ناتوانێ ئیدارە بكات , بۆیە بەردەوام وەكو میكرۆبێكى زیان بەخش لەو سەرەنوێلك و زەلكاوانەدا گەشە دەكات و بەردەوامى ئەدات بە ژیانى خۆى , جەمالى قەڵەم فرۆشى هین فرۆش ئێستا پیاوێكى بەدناوە و هیچى تر و لەكوێش گوێى لە تەپڵى ئاغاكانى بوو كلكى دەخاتە سەر شان و چوار پێى هەڵدەپەڕێ , جەمال بە فیتى ئاغاكانى گۆڤارێكى دەركردوە بەناوى (بەڵگە) كە ژمارەى یەكەمێتى , جەمال هاتوە لەناو ئەم كوردستانەدا و لەناو ئەم هەموو بەرەڵڵایى و دزى و ئەتك كردن و جاشایەتى و خیانەتەدا هیچ بەڵگەیەكى نەدۆزیوەتەوە تەنها ئەوە نەبێت گردەكە لەسەر نەوشیروان مستەفا تاپۆ كراوە وەكو ئەوەى هەنگى لە دارا دۆزیبێتەوە , بەڵام ئەم هەموو گردە داگیر كراوە لاى ئاغاكانیەوە جەمالى نۆكەر ناوێرێ بەلاى ئەمانەدا بچێت چونكە نان بڕاو ئەبێت و لە چڵكاو خۆرى ئەخەن , تەنها بە گردى پیرۆزەوە گرتویەتى , گردەكانى ئەوان تەنها بۆكات بەسەر بردن و شەوە سورەكانى لێپرسراوەكان بەكار دێت و كەم شەو هەیە لێپرسراوانى ئاغاى جەمال دەیان تۆڕى لەش فرۆش و سۆزانى تیا دانەنێن و كڵاوى مەكسیكى بۆ جەمال نەدورن و جەمالیش بیكاتە چالاكى بۆ لێپرسراوەكان, ئەمە دیار نیە بەڵام ئەو گردەى كە بۆتە مۆتەكە لە سەر دڵى جەمال و ئاغاكانى دیارە , ئەو گردەیە كە ئێستا ئێمەى میللەت هەست بە بونى ئازادییەك دەكەین ئێستا هەست دەكەین لەو گردەوە گۆڕان دروست دەبێت ئەو گردەى جەمال باسى ئەكات بۆتە سەنگەرى گەل و كۆكردنەوەى هەموو پیاوە تێكۆشەرو پاكەكانى ناو ئەم میللەتە ئەو گردە بۆتە سەنگەرێك بۆ میللەت , ئێستا ئە و گردە بۆتە ڕەمزى خەبات و قوربانى دان بۆ میللەت , جەمال ئەم گردەى لێ كردوین بە گردێكى داگیر كراوو ئەیەوێت پێمان بڵێ نەوشیروان مستەفا داگیرى كردوە , بەڵام نازانێ ئەم گردە بۆتە شوێنى هوشیار كردنەوەى جەماوەرو ئاڕاستە كردنیان بە شێوەیەكى شیاو بۆ گۆڕان لە گردەكانى ئێوەدا شەوى سورى تیا ساز ئەكرێ و كچانى داماوى تیا ئەتك ئەكرێ بەڵام لەو گردە بانگەوازى گۆڕان و چاكسازى بە گوێى خەڵكدا ئەدرێ , ئەم گردە تا بە دەست كۆسرەتەوە بوو كەس قسەى نەئەكرد , ئەگەر كۆمپانیاى ووشەش نەبوایە ئێستا ئەم گردەش وەكو ئەوانى تر داگیر ئەكراو دەیان كچى تیا ئەتك ئەكرا , جەمال بە بابەكر دڕەیى خانوەیەك ڕەوا نابینێ و هاتوە كردویەتى بە هەلڵا و دەیان وێنەى بڵاو كردۆتەوە بەڵام باسى خانوەكەى مەلا بەختیار ناكات كە بە دەمى خۆى ئەڵێ یەك ملێون دۆلار تەنها بۆدروست كردنەكەى تەرخان كراوە ,بۆ باسى خانوەكەى حاكم قادر ناكەیت كە 1400 مەترە , جەمال زۆر گیلانە و نەفامانە كەوتۆتە داوى مەلا و عومەر فەتاحە وەو ئەمەى كردوە , بەڵام با جەمال باش بزانێ ئەمەى بۆ ناچێتە سەر , چونكە خۆت و ئاغاكانتان ئەوەندەتان نەماوە ئەو كاتە یەك دەبینین لە چایخانەى شەعب , لەمڕۆ بە دواوە لە هەر شوێنێك جەمالمان بینى تف بارانى ئەكەین , جەمال با دەرزیەك بكات بە خۆى و ئاغاكانیدا ئینجا سوژنێك بكات بە خەڵكى تردا , پێش گردەكە شتى گرنگ تر هەبوو ئەبوایە باسى بكردایە ,باسى گرێ بەستیە نەوتیەكانى بكردایە , باسى بودجە و ئەو 35 ملێون دۆلارەى بكردایە , بەڵگەكانى 31ى ئابى بخستایەتە ڕوو , ئەمانە بەڵگەن , نەك گردێك كە بە شێوەیەكى یاسایى لەسەر كۆمپانیایەك تۆمار كراوە بۆ خزمەتى خەڵك دەسەڵاتى گەندەڵ ئەم كارتەشیان سوتاو دەرچوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست