ئه‌مجاره‌شیان بارزانی بۆ نه‌مسا چوویه‌وه

Thursday, 29/09/2011, 12:00


ڕاڤه‌ی هه‌واڵی کوردستانپۆست

ئه‌وه‌ندی بارزانی به‌ ئاشکرا و به‌نهێنی سه‌ردانی نه‌مسا ده‌کات سه‌ردانی شار و گونده‌کانی کوردستان ناکات .. له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ نزیکه‌ی دوو مانگه‌ سنوره‌کانی کوردستان له‌به‌رده‌م هێرشی تورکیا و ئیراندایه‌ و له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانیشه‌وه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌غدا و عه‌ره‌به‌کاندایه‌.
ئه‌مڕۆش کتوپڕ ڕایانگه‌یاند بارزانی گه‌یشتۆته‌ نه‌مسا، به‌مه‌رجێک له‌ هیچکام له‌ میدیاو ماڵپه‌ڕه‌ فه‌رمییه‌کانی نه‌مسا‌ ئاماژه‌ به‌و سه‌ردانه‌ به‌فه‌رمی نه‌کراوه‌. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رکی نه‌مساش که‌ ڕۆژانه‌ کار و چاوپێکه‌وتنه‌ فه‌رمییه‌کانی سه‌رۆکی نه‌مسایی هانز فیشه‌ر بڵاوده‌کاته‌وه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌و سه‌ردانه‌ نه‌داوه، ئه‌مه‌‌ له‌ کاتێکدا ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و یه‌کێتیی ئاماژه‌یان به‌ سه‌ردانی فه‌رمی و پێشوازی فه‌رمی بارزانی کردووه‌ له‌ لایه‌ن فیشه‌ره‌وه‌ . به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی فیدراڵی نه‌مسا ، دیداره‌ فه‌رمیه‌کانی ئه‌مڕۆی29.09.2011 فیشه‌ریان ته‌نیا له‌ دوو دیداردا ڕاگه‌یانده‌وه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی نه‌مسا له‌ کاتژمێر 11:00 له‌گه‌ڵ وه‌رزشکاری شاخه‌وان گالته‌نبیرۆ و وسامی زێڕینی گیرلیندی کۆماری نه‌مسای پێبه‌خشیوه‌ . له‌ کاتژمێری 14:00 دا چاوی که‌وتووه‌ به‌ ڕێکخه‌رانی ئۆلمپی زستانه‌ی لاوان که‌ له‌ساڵی داهاتوودا له‌ شاری ئێنسبروکه‌ی نه‌مسادا بۆ یه‌که‌م جار ڕێکده‌خرێت .. له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکی نه‌مسا و سه‌رجه‌م میدیاکانی ئه‌و کۆماره‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی و نافه‌رمی مه‌سعود نه‌کراوه‌ .

سه‌رۆکی فیدراڵی نه‌مسا خه‌ڵاتی ئه‌م خانمه‌ی کرد، نه‌ک پێشوازی له‌ مه‌سعود بارزانی

بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ی بارزانی بۆ نه‌مسا به‌گشتی و ئه‌م دواسه‌ردانه‌ی به‌ تایبه‌تی ، ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ ئامانجی بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ تاڵانکردنی سامان و نه‌وتی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، چونکه‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی کۆماری نه‌مسا که‌ سه‌نته‌ری ڕێکخراوی ئۆپیکه‌ ، مه‌ڵبه‌ندێکی جیهانی گرێبه‌ست و بازاڕی نه‌وتی جیهانییه‌ . جگه‌ له‌وه‌ش کۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی نه‌مساوی که‌ پشکی شێری له‌ هێڵی نابوکۆدایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز به ‌تورکیادا و سه‌رمایه‌ گوزارییه‌کی زۆریشی له‌ ده‌رهێنانی نه‌وتی کوردستاندا کردووه‌ به‌و گرێبه‌سته‌ نهێنی و ژێربه‌ژێرانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ئه‌نجامی داوه‌ . له‌ولاشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاری ئه‌و تاڵانیکردنه‌ی نه‌وتی کوردستان مسه‌وگه‌ر بکه‌ن نێچیر بارزانی برازای ناردووه‌ بۆ نیویۆرک تا له‌گه‌ڵ داوئۆغڵۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا ئه‌و سه‌فقه‌ی نه‌وت دزینه‌ له‌به‌رانبه‌ر ترانزێت کردنی به‌ خاکی تورکیادا ، له‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ کارئاسانی بۆ هێرشه‌ چاوه‌ڕوانکروه‌که‌ی تورکیا بکه‌ن بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ .ئه‌م سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ ژێر به‌ژێر به‌ژێرانه‌ی بنه‌ماڵه‌ له‌ کاتێکدایه،‌ که‌ کێشه‌کانی یاسای نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌غدادا گه‌یشتۆته‌‌ به‌ بنه‌به‌ست و به‌غدا له‌وه‌ زیاتر قبوڵی ئه‌و تاڵانییه‌ ئاشکرایانه‌ ناکات، که‌ به‌ دزیکردنه‌ له‌ ئه‌وانیش و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن . ئێمه‌ له‌ شوێنی خۆمانه‌وه‌ له‌ نامه‌یه‌کدا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و دکتۆر هانز فیشه‌ر ده‌خه‌ینه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ که‌ فیشه‌ر وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی مافپارێز و پاڵپشتی گه‌لانی چه‌وساوه‌ ناسراوه‌ ، ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ده‌ست ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ به‌سه‌ر کورددا هاتوون و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی لێده‌که‌ین که‌ ئایا له‌ئاستی که‌سی و بنه‌ماڵه‌دایه‌ یان ئامانجی دۆستایه‌تی گه‌لی کورده‌ .

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکی کۆماری فیدراڵی نه‌مسا
http://www.hofburg.at

ماڵپه‌ڕی کۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی گوماناویی دۆست و شه‌ریکه‌ سه‌رمایه‌ی تورکیا که‌ پێکه‌وه‌ کاری به‌رهه‌م هێنانی و تاڵانکردنی نه‌وتی کوردستانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ
http://www.omv.com

تێبینی: بۆ چه‌واشه‌کردن، په‌یامنێر و کوردستانی نوێ، هاتوون وێنه‌ی کۆنی مه‌سعود بارزانییان بلاوکردۆته‌وه‌ که‌ پێشتر سه‌ردانی نه‌ماسای کردبوو چاوی به‌ سه‌رۆک کۆماری فیدراڵی نه‌مسا کردبوو. ئه‌و رۆژه‌ی که‌ ئه‌مان ده‌ڵێن مه‌سحود سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسای دیوه‌، ته‌ماشای قاته‌که‌ی بکه‌ن که‌ موقه‌له‌مه‌ و بۆیمباخه‌که‌ی جیاوازه‌، هی ئه‌و ساڵه‌ نییه‌ که‌ مه‌سعودی دیوه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە