تاریق عه‌زیز: له‌ساڵی 2000دا له‌گه‌ڵ بارزانی‌و تاڵه‌بانی رێككه‌وتین تاپۆستی حكومی له‌حكومه‌تی سه‌دامدا وه‌ربگرن
Thursday, 05/03/2009, 12:00
له‌میانه‌ی دادگاییكردنی تاریق عه‌زیزدا له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی عێراقدا له‌سه‌ر كه‌یسی بێسه‌روشوێنبوونی بارزانییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ساڵی 2000دا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی رێككه‌وتین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی حكومی له‌حكومه‌تی عێراقدا.
له‌هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه تاریق عه‌زیز له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی بارزانییه‌كانه‌وه وتی"من ئه‌و كات وه‌زیری ده‌ره‌وه بووم‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و بابه‌ته‌وه نییه".
له
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه
له‌كاتی وتووێژه‌كاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی، به‌هیچ جۆرێك باسی
بێسه‌روشوێنبوونی بارزانییه‌كانیان نه‌كراوه،باره‌ی دواهه‌مین دانوستانی نێوان كورد‌و حكومه‌تی به‌عس، تاریق عه‌زیز وتی له‌مانگی نۆی ساڵی 2000دا، "مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵماندا رێككه‌وتن، (بارزانی) رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد وتی ده‌یبه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی سه‌ركردایه‌تی بده‌م له‌شه‌قڵاوه، هه‌روه‌ها داوای ئاماده‌كردنی باره‌گای كرد له‌به‌غدا (بۆخۆی‌و) جه‌لال تاڵه‌بانی‌و سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ نیشته‌جێبوون‌و گرتنه‌ده‌ستی پۆستی حكومی".
تاریق عه‌زیز له‌باره‌ی سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانوستانه‌وه، وتی"به‌ڵام ئه‌وان (سه‌ركردایه‌تی كوردی) رۆیشتن‌و نه‌هاتنه‌وه".
رۆژی 3/3 دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق بڕیاری بێتاوانیی بۆ تاریق عه‌زیز ده‌كرد له‌سه‌ر كه‌یسی رووداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی ساڵی 1999 كه تیایدا گه‌وره كه‌سایه‌تیی شیعه محه‌مه‌د محه‌مه دباقر ئه‌لسه‌در كوژرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست