یەكــ
Saturday, 12/11/2011, 12:00
ئەمڕۆ نیوەی تەمەنی رۆژ
تێنەپەڕی ،
كات بوو بەیەك بە یەكسانی ،
شەویش نیوەی بەسەرنەچوو
جارێكی تر دەركەوتنەوە
یەك یەك یەكەكان بەجوانی ،
یەكەم ساتی یەكبونی كات
هەركەس خەونێك یان هیوایەك
لە دڵیدا چرۆدەكات ،
یەك بۆ ژیان
یەك بۆئەوین
یەك بۆ ئیمان
یەك بۆدراوی بێ ژمار
یەك بۆ تەنها یەك لەتێ نان ،
یەك بۆ......؟
یەك بۆ ......؟
یەك.. یەك .. یەك بۆ ......؟
هەریەكەمان
بەجۆرێكە هیواكانمان ،
لە گەڵ یەكەم دەركەوتنی
گشت یەكەكان
تائەو ساتەی راست و چەپیان
بوو بە دوو دوو ژمارەكان ،
من هیوام خواست
دادپەروەری ،
ژیان دۆستی ،
ئاسودەیی ،
ببارێت هەر وەك و باران ،
هیوام خواست بەرلەوەی بمرم
بیبینم یەكبونی كوردو
سەربەخۆیی ویەكگرتنەوەی
چواربەشی خاكی كوردستان ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست