ده‌بێ به‌سه‌ر لاشه‌ی مه‌سعود بارزانیدا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو تورکان بێنه کوردستانه‌وه !
Saturday, 05/11/2011, 12:00
کورد که باسی دڵۆپه‌ی سه‌ربان ده‌کات ده‌ڵێ، دڵۆپه ئاوێک وه‌ک (گەوا...)ی وایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی قبوڵت کرد، ئیتر ده‌بێ له ژووڕه‌که‌تدا له‌ناو ئاودا شه‌وبکه‌یته‌وه.
ئه‌وه په‌ندێک بوو له‌لادێکانی کوردستان باو بوو، بۆیه هه‌ر که باران ده‌ستی پێ ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه ئاوەکە زیاد نەکات، کە زیادی کرد و گوێت نەدایەو، وەکو ئەوە چواندوویانە، کە ئەمە سووکایەتیی قبوڵکردنە، هەربۆیە زوو دەمودەست گوندییەکان ده‌که‌وتنه سه‌ربان گێڕان به باگردێن و پوشیان پێدا ده‌کرد، تا ئاو ئەو کونەی ئاوەکەی لێوە دزه دەکات له‌سه‌ربانه‌کانه‌وه بۆ ژووره‌کانیان بیوەستێنن.
مه‌سعودی له‌مه‌ڕ خۆشمان چه‌ند ساڵ بەر لە ئیستا خۆی له ئێمه کردبوو بە قاره‌مانی ڕووداوه‌کان، له قسە ئاگراوییەکانییدا، لە جلە ژەنگاوییە خاکییەکەیدا، تورک و فارس و عه‌ره‌بی قان ده‌دا، باسی ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی پێ ده‌فرۆشێتنه‌وه.
مه‌سعود ووتی من خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ، ده‌بێ له‌شکری تورکان به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بێنه ناو کوردستانه‌وه ، کاتێکیش هه‌واڵی هاتنی تورکانی کەوتە بەرگوێ، لە ترساندا پێچێکی پیادەدا و هەڵدەهات، دانیدایە ژان و ماوه‌ی دوو هه‌فته که‌س نه‌یزانی له‌کوێیە! تا دواجار لە ئیتاڵیا و نەمسا و سویسرا دۆزیانەوە. مەسعود هه‌ر جارێکیش ده‌چێته ناو هێزێکی چه‌کداره‌وه له‌سه‌ر زه‌ویه‌که داده‌نیشێ و باسی پێشمه‌رگه ده‌کات و خۆی وا نمایش دەکات، که ده‌سته‌ی هێرشکه‌ر بووه. هه‌رئه‌مه‌ش بوو، که لای بریمه‌ریش نه‌یشاردبووه ووتبووی: ئه‌و ده‌بابه سوتاوانه ده‌بینی ئه‌وه هه‌مووی به‌ده‌ست و بازووی من ئاگریان گرتووه و خۆم ئاڕبیجییەکانم پێوه ناوه، خوێنه‌ر ده‌توانێ له بیره‌وه‌ری ساڵێک له‌عێراقدا ئه‌م ڕاستییه بخوێنێته‌وه.
مه‌سعود له هەموو ده‌رکه‌وتنیدا باسی پێشمه‌رگه دەکات، ده‌یه‌وێت به گه‌نجان بڵێت ئێوه هیچ نین، ئێوە تەنها لە فەیس بوکدا خۆتان دەردەخەن و وه‌ک پێشمه‌رگه فشە دەکەن و ئاماده‌ی خۆتان پیسان دەدەن، کە ببنە پێشمەرگە، له هه‌مان کاتدا مه‌سعود بارزانی، کە ده‌چێته تورکیا یان ئیران ده‌ڵێ: کوا باوی چه‌ک ماوه؟ سه‌رده‌م سه‌رده‌می دپلۆماتیکه، وەک تالەبانی دەڵێت ده‌بێ خه‌بات له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و چه‌ک توڕبدرێت .
سه‌رانی به‌تاڵی کورد به بارزانی و تاڵه‌بانییەوه، فێربوون دڵۆپه قبوڵ بکه‌ن، وه‌ک هه‌موو شتێکی تر ، گه‌ر وا نییه بۆچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ، جگه‌له‌وه‌ی کوردستان به‌ئیداره‌ی باکوری عێراق ناو ده‌بات هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێ ته‌نها قسه‌مان ناوێت به‌ڵکو کردارمان لێتان ده‌وێت دژ به‌تیرۆریستان .
نێچیری کوڕی ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ ده‌ڵێ:
(
جێگری سه‌رۆكی پارتی، ڕونیشی كرده‌وه‌که دژی ئایدۆلۆژیا و خه‌باتی په‌كه‌كه نین، چونكه په‌كه‌كه سیاسه‌تی خۆی هه‌یه بۆ خه‌باتكردن‌و ئێمه لێیان به‌رپرس نین، به‌ڵام ده‌بێ په‌كه‌كه بارودۆخی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرێ و نه‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی سه‌ربازیی و له ئاكامدا تانك‌و فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم بكه‌نه ئامانج).
نێچیر ده‌یه‌وێت پارتی کرێکاران و په‌ژاک ڕام کات وه‌ک ده‌ڵێت:
(
ژماره‌یه‌كی زۆر له پارته سیاسییه كوردییه‌كانی ئێران و توركیا‌و سوریا له هه‌رێمی كوردستانن و خه‌ریكی خه‌باتی سیاسی خۆیانن، ئه‌و پارتانه بارودۆخی هه‌رێم له‌به‌رچاو ده‌گرن و نایانه‌وێت له خاكی هه‌رێمه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ).
مام و برازا، یان خه‌زور و زاوا ده‌یانه‌وێت کورد وه‌ک مه‌ڕ وابێت و له‌به‌ر ده‌م داگیرکه‌راندا سه‌ری خۆیان نەوی بکەن بۆ سەربڕین. ئه‌م خائینزادانه کارێکیان کردوه ئه‌وه‌تانێ شۆڤێنیه‌کی عه‌ره‌ب (تاریق هاشمی) ده‌ڵێت:
(
توركیا مافی خۆیه‌تی بۆردومانی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكات له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناشی شارێته‌وه که ئه‌و بۆردومانانه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت).
ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می قبوڵکردنی ئه‌و دڵۆپه‌یه‌ی که لە سەرەوە باسی ده‌که‌ین، ئەمە ئەوەیە کە دەمەوێت بڵین بارزانی و تالەبانی زۆر لەو دڵۆپە ئاوە، لە باری سیاسیی و کۆمەڵایەتییشەوە سووکن، بە سەرو فەساڵیاندا مەڕوانن، هەرچی کەرامەت و رەوشت بێت ئەمانە نیانە، به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک که مه‌سعود چوه تورکیا ووتی هه‌ر دیقه‌تم نه‌داوه که چ ئاڵایه‌ک له‌پشتمه‌وه‌یه ، که‌چی له ئێران نه‌ک ئاڵای عێراق، به‌ڵکو لاڵ بوو، فارسییەکەی بیر چووبەیەوە! ئه‌ی هاوار ئه‌م پیاوه نه‌خوێنده‌واره چییه لە کۆڵ ئه‌م میلله‌ته نابێته‌وه؟ ئه‌م به‌شه‌ره له‌ساڵی 1975 وه له دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه له ئێران ژیاوه، تاکو ساڵی 1991واته 16 ساڵ نه‌یتوانیوه فارسی فێربێت، بە هەر زمانێک قسە بکات، لە ناوەڕاستدا دەوستێت، نە سۆرانییەکەی تەواوە، نە عەرەبیی، نازانم کرمانجییەکەی چۆنە!؟
ئه‌م جاره ، تورکان له هه‌موو لایه‌که‌وه گڵۆپی سه‌وزیان پیشان داون ، هه‌ر ئه‌وه‌ی (بابه‌کر زێباری) ده‌ڵێ: وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ناتوانێت ئه‌ركی به‌رگریی خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكات، لە ساڵانی 2020 تا 2024، هۆی ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی دروستبوونی هێزی به‌رگریی عێراقیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ كورتهێنان له بودجه .
به‌ڵام به‌دیوه‌که‌ی تردا، له‌م کاته‌دا ئه‌م که‌سه خائینه ئه‌م قسه‌یه ده‌کات ، چونکه ئه‌م قسه‌یه بۆ تورکان خوێنی تازه‌یه و به داماریاندا ده‌ڕوات ، سه‌یره سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپایه‌ک ئاوا قبوڵی بێت هیرش بکرێته سه‌ر نیشتمانەکەی؟ پیاو، که سه‌یری ڕۆمڵ ده‌کات ، شه‌رم دای ده‌گرێت، ئەمانەی کوردستان شێره کارتۆنیین ، مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و هیچ سوپایه‌ک له‌دنیادا نه‌بووه ئاوا له‌به‌ر ده‌م داگیر که‌راندا ترسنۆک بێت و نهێنی سه‌ربازیی بۆ دوژمن و داگیرکه‌رانی باس بکات ، ئه‌مه به‌س له‌م زێبارییه جاشە ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌م بنه‌ماڵەی بارزانییە بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر گه‌لی کورده‌وه ، نازانم ئه‌مه‌ریکییەکان چۆن ئه‌م پیاوه ترسنۆکه‌یان پاداشت کرد ؟
ئیستا کاتی ئه‌وه هاتووه مه‌سعود قسه‌که‌ی بێنێته دی و لاشه‌ی خۆی بخاته ناو ئه‌و هێرشه‌وە کە تورکەکان دەیکەنە سەر قەندیل و سەر کوردستان، هه‌ر مه‌سعود نه‌بوو، فه‌رهاد پیرباڵیش میزی ده‌کرد به‌هه‌موو شتێکی تورک‌دا ، که‌چی ده‌نگی دا بەو سه‌رۆکەی کە خۆشی لەگەڵیدا لە ترسی تورکەکان بەنگەخوێنەکەی گرێکوێرەی تێ بوو، ئیستا مەسعود به‌ته‌مایه سوپای تورکیا به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا بێن و نیشتمان داگیربکه‌ن ، فەرهاد پیرپاڵیش میزی گیراوە و بۆی نایەت.
لە کۆتاییدا دەڵێم : مێژووی که‌ستان وون نابێت ، شه‌رمیش له نووسینه‌وه‌ی هیچی ناکه‌ین، هه‌مووشمان باجی کرداره‌کانمان ده‌ده‌ین دره‌نگ یان زوو، سوپای تورکیا دێت، به‌ڵام ده‌بێ ئێوە بڕۆن و ملیتن بشکێنن، ئه‌وه‌ی ناڕوات له‌ناوماندا کردار و هه‌ڵوێستە. ئەوەی دەمێنێت ئەو میللەتەیە کە نەفرەتتان لیدەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست