کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لەغیابى حكومەت و وەزیرى تەندروستى و قائیمقامدا

Sunday, 14/08/2011, 12:00




((* جەنابى قائیمقامى لادراوى ڕانیە زۆر ڕوو قایمانە دەڵێ بەهۆى ناڕەزایى هاوڵاتیان دەستم لەكارنەكێشاوەتەوە ، كەچى تائەو ڕۆژەى دەركراوە نەى زانیوە لەناو مەركەزى قەزای ڕانیەدا فەرمانگەیەكى خزمەتگوزارى تەندروستى حكومى هەیە بەناوى سەنتەرى گورچیلە ئەى دەبێ خەمى خەڵك و شارەكەى چۆن زانیبێ)) .
شتێك نەماوە لەم هەرێمە بەناوى حكومەت ئەوەى ماویشە لەلایەن لق و مەڵبەند و چەند بەرپرس و قائیمقامێكى گەندەڵەوە ئیدارە دەدرێ بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەش وەك باقى فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتیەكانى ترى ناو ڕانیە نقوومى دزى و گەندەڵى بووە ئەوەى ڕۆژانە تەنها دوو سەعات لەبەڕێوبەرایەتى دابنیشێ سەدان فلیم و ناعەدالەتى سەیر و سەمەرەى دزى و گەندەڵى بەقانوونى كراوى جەنابى مودیرعام و دارودەستەكەى دەبینێ نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەندە تەندروستیەكانى سەر بەم بەڕێوبەرایەتیەش بەهەمان شێوەى ناو بەڕێوبەرایەتى زۆربەیان لەلایەن كەسى حزبى و ماستاوچیەكانى جەنابى مودیرعامەوە بەڕێوە دەبرێن ڕۆژانە لەهەر دكتۆر و كارمەندێك پرسیار دەكەى و باسى ڕەوشى ئیدارەدانى نەخۆشخانە و ناو بەڕێوبەرایەتى و نوسینگەى بەڕێوبەرى گشتى دەكەى دنیایەك گلەیى و ناعەدالەتیت بۆ باس دەكەن هەمووى هاوار هاواریەتى و دەڵێن هەزار هەزارخۆزگەمان بەكفن دز و بەسەردەمى دكتۆر ئومێد .
ئێمە لەناو بەڕێوبەرایەتى پێمان وایە دوایى ناو بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەى ولادە گەندەڵترین شوێنێك باس بكرێ و ناوى بێت سەنتەرى گورچیلەیە دەفەرموون سەیرى مەهزەلەى جەنابى قائیمقامى ڕانیەو جەنابى مودیرعام بكەن لەگەڵ ئەم سەنتەرە كەئێستا چەند ڕۆژێكە ئاشكرابووەو لەناو بەڕێوبەرایەتى باسى لێوە دەكرێ كەدوایى لادانى لەپۆستى قائیمقامى ڕانیە ئینجا عەلى حەمەد بەگ زانیویەتى لەسنوورى ئیدارەى كار و چالاكیەكانى ئەوداو لەناو مەركەزى ڕانیەدا فەرمانگەیەكى خزمەتگوزارى تەندروستى هەبووە بەناوى سەنتەرى گورچیلە .
((كەدەڵێم شتێك نەماوە لەم هەرێمە بەناوى حكومەت لەوانەیە بڵێن ئەمە زیادەڕۆیە و بێ ویژدانیە دەفەرموون ئەمە بخوێنەوە بزانن حكومەت هەیە یان نا ؟ بێگومان نیە ؟ ئەگەر ئێوەى بەڕێزیش دەڵێن هەیە ئەى بۆ جەنابى قائیمقام بەم سەنتەرەى نەزانیوە ؟ ئەى خێرە وەزیرە خەوتووەكەى تەندروستى و مودیر عامە ترسنۆكە گەندەڵەكەى تەندروستى ڕانیە لەو سەنتەرە بێ دەنگن و ئەو هەموو دزەیان خزاندۆتە ئەوێ ؟)) .
دوایى ئەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەگەڵ یەك دوو كارمەندى سەنتەرى گورچیلە دەبێ بەدمەقاڵەیان كەكاتى خۆى ئەم كارمەندانە لەناو بەڕێوبەرایەتى بوون و دوایى دەست بەكاربوونى محەمەد ڕەسوڵ نەقڵكراون بۆ سەنتەرى گورچیلە ئێستا مەلەفى دزى و گەندەڵیەكانی هەڵداونەتەوە ئەم كارمەندانەش چوونەتە مەڵبەند و شكاتیان لەمحەمەد ڕەسوڵ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە كردوە و مەڵبەندیش دەست بەجێ تەلەفۆنی بۆ ئەنجومەنى ناوەند كردوە كەبەپەلە بەتاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى بڵێن ئەم مودیرعامە لابدەن لەپۆستەكەى . محەمەد ڕەسوڵیش چۆتە لاى عەلى حەمەد بەگى قائیمقامى دەركراو ووتوویەتى ئەمانە شكاتیان كردوە دەبێ جەنابت لەمەڵبەند و ئەنجومەنى ناوەند پشتگیریم بكەیت ؟ جەنابى قائیمقامیش گلەیى كردوە ووتوویەتى چۆن سەنتەر هەیە لەناو ڕانیە بەناوى گورچیلەو من نەمزانیوە چۆن تائێستا دەنگتان نەكردوە ؟ محەمەد ڕەسوڵیش وتوویەتى ماوەى ساڵێكە كراوەتەوە بۆیە نەتزانیوە شایەنى باسە عەلى حەمەد بەگ قائیمقامى دز و گەندەڵى پێشووى ڕانیە ماوى چەند ڕۆژێكە لادراوە و براوەتە دیوەخانەكەى بەرهەم ساڵح لەئەنجومەنى بەناو وەزیران .
سەیركەن ئەم حكومەت و دەسەڵاتە چەند گەندەڵ و بێ باكە ئەوە گریمان جەنابى قائیمقام نەیزانى ئەو سەنتەرە هەیە چونكە جەنابیان زۆر سەرقاڵ بووە بەكاروبارى پڕۆژە و كۆشك و كارگەكانیەوە ؟ ئەى جەنابى مودیر عام و دارو دەستەكەى خێرە نازانن ؟ كارەساتەكە لەوەدایە جەنابى محەمەد ڕەسوڵ كەسێكى كردۆتە بەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرە كەپێشتر لاى ئێمە لەبەڕێوبەرایەتى لەسەر ئەوەى بڕوانامەى تەزویر بوو و لێى ئاشكرابووەو دەركراوە لەگەڵ باقى هاوڕێكانى ترى نەقڵ كراون بۆ ئەو سەنتەرە كەناویان لەڕاپۆرتى چاودێرى دارایدا هەیە كەچى دەڵێن لەوێ هەموویان كراون بەڕاوێژكارو خەبیر و پسپۆڕى زۆر شارەزا ؟ ئەوەى زیاتر مایەیى پێكەنین و گاڵتەكردنەو بێ پیلانى و نائیدارەیى جەنابى مودیر عام و بەشى پیلان دانان و بەشى یاسایى دەردەخا ئەو فلیمە سەیرەیە بەڕێوبەر و ئیدارەى سەنتەرى گورچیلە نووسراوێكیان ناردووە بۆمان بۆ بەڕێوبەرایەتى ((بەژمارە 5838 لە 1 / 7 / 2011)) داوا دەكەن دەرماڵەى پایەیى سێ كارمەندى سەنتەرەكە ڕابگرن ، سێ ناوى تریشیان پێشنیار كردوە كەلەشوێنى ئەمانە دابنرێن و دەرماڵەیان بۆ سەرف بكرێت ((كەدووانیان پێشتر لەبەڕێوبەرایەتى بوون لەسەر دزى و گەندەڵى دەركراون و نەقڵ كراون بۆ سەنتەرەكە)) ئەوى تریشیان خۆى پێشتر بەڕێوبەرى سەنتەرەكە بووە هەرجەنابى مودیرعام خۆى بەفەرمانێك لەسەر دزى و گەندەڵى لایداوە ((ئێمە زۆر پاكانەشمان بۆى كرد ووتمان لەلیژنەى چاكردنەوەى سەیارە بووە دڵسۆزانە كارى كردوە ووتى ناكاكە ئێوە نازانن ئەمانەدونیایەك دزى و گەندەڵیان لەسەرەو خێزانەكەشى كارمەندى سەنتەرەكەیە و دەوام ناكات)) .
كەچى ئێستا جەنابى مودیرعامى دووڕوو ئیمزاى كردوە ئەمانە دووبارە بەقەولى محەمەد ڕەسوڵ ((هەرسێ دزەكە))لێپسراوەتیان پێ بدرێ لەسەنتەرەكە و دەرماڵەشیان بۆ سەرف بكرێت .
لەهەمووشى خۆشتر كەنووسراوەكە هاتە بەڕێوبەرایەتى بەلێپسراوى بەشى پیلاندانانم ووت ئێوە پێچەوانەى بڕیارەكانى خۆتان كاردەكەن لەلایەك لیژنەتان دروست كردوە لەسەر فڵان كەس كەكاتى خۆى لەبەڕێوبەرایەتى بووە دزى و گەندەڵى زۆرى كردوە و مەوادى زۆرى لەسەر ساغ بۆتەوە كەبردوویەتى ئێستاش نووسراوتان بۆ كردوە پلەى بەرز بكەنەوە و دەرماڵەى پایەیى بۆ سەرف بكەن ئەمە چۆن دەبێ ؟ عەیب ناكەن لەلایەك لەناو خەڵك و بەڕێوبەرایەتى هاوار دەكەن ئەمانە دزن لەولاشەوە دەیان كەن بەشت و دەرماڵەشیان بۆ سەرف دەكەن ؟ ووتى ئەمە پەیوەندى بەئێمەوەنیە دەوریە پەیوەندى بەئیدارەى سەنتەرەكە خۆیانەوە هەیە قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەرى سەنتەرەكەش كردوە .
ووتم كەواتە ئەو سێ كارمەندەى كەلادراون یان دەبێ ((زۆر دەبەنگ و گەوج بن یان دەبێ زۆر لەمانە دزتر و گەندەڵتربوون)) ئەگینا چۆن قبوڵ دەكەن بەپێیى چ قانوون و بڕیارێك دەرماڵەیان دەبڕن ئەگەر دەوریە ئەى بۆ بەڕێوبەر و بەڕێوبەرى كارگێرى سەنتەرەكەش ناگرێتەوە ؟ ئەو ڕۆژە بەحاكم میقدادیشم گوت ووتم ئەمە باشترین نمونەیە بۆ لاوازى و بێ جورئەتى و بێ پیلانى و گەندەڵى مودیرعام و بەشى پیلاندانان و متابەعە و یاسایى كەهیچ پیلان و بەرنامە و بەدواداچوونێكتان نیە تەنانەت بۆ بڕیارەكانى خۆشتان ئەوەندەى لێرەش لەناو بەڕێوبەرایەتى خەریكى ململانێیى ناشەریفى حزبی و تۆمەت و درۆ بوختان و جاسوسین بەسەریەكترەوە بۆ مەڵبەند و وەزارەتى تەندروستى نیو ئەوەندە ئاگاتان لەئیدارەى نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكەكان نیە ئەوە جەنابى قائیمقام پێیى نازانێ و نەیزانى لەڕانیە سەنتەرى گورچیلە هەیە ئەى خۆ جەنابى مودیرعام دەزانێ یان ئەویش لەبەرچاویلكەكەى نەنكم هیچ نابینێ !!
لەهەموو ئەمانەش سەیرتر ماوەى زیاتر لەدوو هەفتە لیژنەى یەكسانكردنى مووچەى كارمەندان لەم سەنتەرە بووە هەر ئەوان كارەسات و فلیمەكانى ئەم سەنتەرەت بۆ بگێڕنەوە دەڵێن ئیدارەى سەنتەرەكە چەند كیلۆمەترێك لەدەرەوەى سەنتەرەكەیە زۆر پێكەنیم بەمە ووتم شتى واچۆن دەبێ ؟ ووتیان كاكە لەوەش سەیرتر دوو ئیدارەیان هەیە ئەو ستافەى لەسەر دزى و گەندەڵى لەبەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەركراون ئیدارەى خۆیان جیاكردۆتەوە پاپەند نابن بەدەوام و بڕیارەكانى سەنتەرەكە و تەنانەت بەڕێوبەرایەتیش و هیچیشیان دەوام ناكەن و بەئاشكرا دەڵێن ئێمە ئەمر و فەرمان ڕاستەوخۆ لە لق و مەڵبەند وەردەگرین ؟ هاوڕێ یەكمان لەلیژنەكە بووە لەوێ ئەیووت چەند كارمەندێكى سەنتەرەكە خۆیان لەگەڵ ئێمە لەلیژنەكە بوون ئێمە سەعات (8.30 بۆ 9) دەست بەكار ئەبووین كەچى ئەوان تا سەعات 10 نەدەهاتن بەئارەزووى خۆیان ، ئەیووت ((لێپسراوى بەشى پیلان دانانى پێشووى بەڕێوبەرایەتى)) ئەویش دوایى ئەوەى لادراوە براوەتە ئەوێ و هیچ ئیشێكى نیە لەسەنتەرەكە تا سەعات 10 و 11 نەدەهات ووتى سەعیدى موحاسیب پێى ووت تۆ ناترسى لەناكاو مودیرعام بێت ووتى نا كاكە بەرلەوەى بەڕێ بكەوێ لەبەڕێوبەرایەتى سەیاقەكەى تەلەفۆنمان بۆ دەكات و ئێمەش یەكسەر دێێین.
ئەمە دڵۆپێكە لەدەریایەك چۆن جەنابى قائیمقام نەیزانیوە ئەو سەنتەرە هەیە ئاواش جەنابى وەزیر نازانێ كەبەڕێوبەرایەتیەك هەیە بەناوى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە چونكە ئەگەر بیزانیایە ئەو هەموو دزى و گەندەڵیەیى قبوڵ نەدەكردو لیژنەیەیەكى دەنارد بۆ لێپێچینەوە لەجەنابى مودیرعام و دارو دەستەكەى .
* قایمقامی رانیە: بەهۆی ناڕەزایی هاوڵاتیانەوە دەستم لەكارنەكێشاوەتەوە


قایمقامی قەزای رانیە رەتیدەكاتەوە، هۆكاری وازهێنانی لەپۆستەكەی پەیوەندیی بەخراپی خزمەتگوزاریی و ناڕەزای هاوڵاتیانەوە هەبێت‌و ئامادەیی خۆیشی نیشاندەدات بچێتە بەردەم دادگا، ئەگەر لەدوای ئەو هەر دۆسیەیەكی گەندەڵی ئاشكرا ببێت.
عەلی حەمەد بەگ، كە دوێنێ بەفەرمی دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە، بەNRT راگەیاند، بڕیاری وازهێنانی لەپۆستی قایمقامی رانیە لەسەر داوای خۆی بووە، چونكە بۆ ماوەی 11 ساڵ لەو پۆستەدا كاری كردووە‌و دەیەوێت ئەوە ببێتە بەنەریتێك بۆ ئەو كەسانەی ماوەیەك لەشوێنێكدا كار دەكەن، خۆیان داوا بكەن پۆستەكانیان بگوازنەوە یان وازبهێنن.
عەلی حەمەد بەگ، سەرباری ئەوەی ئاماژەی بەوەكرد كە لەسەردەمی ئەودا خزمەتێكی زۆری بەهاوڵاتیانی ناوچەكە كردووە، بەڵام ئامادەیی خۆشی نیشاندا كە بچێتە بەردەم دادگا ئەگەر لەدوای ئەو هەر دۆسیەیەكی گەندەڵی ئاشكرابێت.
عەلی حەمەد بەگ، وەك خۆی دەڵێت بەبڕیارێكی بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێم راژەكەی بۆ مەكتەبی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەهەولێر گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی NRT، بڕیارە قایمقامی دوكان شوێنی قایمقامی دەستلەكاركێشاوەی ڕانیە بگرێتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی خراپی خزمەتگوزاریی ناوچەكەوە قایمقامی كۆیە دەستی لەكاركێشایەوە.

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە