کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(خەڵاتى ئاشتى)!!... پێى وتین:(گەندەڵى كەلتور)نیە!!!...

Sunday, 18/03/2012, 12:00






پارتى نزیكەى سێ ساڵە بە چڕى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەراسەرى هەرێمى كوردستان چ لە ڕووى سەربازییەوە ، چ لە ڕووى سیاسیەوە تەواوى هەوڵەكانى خستۆتەگەڕ.

ئەم دیدە لە دواى كۆنگرەى (13)، بە پێى ناوەڕۆكى بەرنامەو پەیڕەوى نوێ خراوەتە سەر سكەى فارگۆنى بەپارتى بونى هەرێمى كوردستان!!...
لە ڕووە سەربازییەكەى قسە ناكەین(بۆ كاتێكى تر شرۆڤەى ئەو دیدە دەخەینە ڕوو).

لە ڕووە سیاسیەكەوە... بەگشتى دواى(25/7/2009)بەلانس و تەرازوى پارتى لەتەك هاوپەیمانەكەى ، بەتایبەتى دواى(17 ى شوباتى 2011)وەرچەرخانێك لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى لە ئاسۆگەى ئەم حیزبەوە،دەیەوێت جڵەو هەژمونى خۆى لەسەراسەرى هەرێمى كوردستان بەرجەستە و پتەو بكات!...
بە قەولى قانونى و ئیدارى و دەستورى جیهەتى جێبەجێكار لە دەست و مەچەكى كێوە نزیك بێ ، دەسەڵاتى قەڵەمڕەوى جێكەوتە و ڕەنگدانەوەى لاى ئەو لایەنەیە!!...
بڕوانن ... سەرۆكى پارتى بەرزترین پنتكى هەرەمى سیستم و دام و دەزگاى جێبەجێكردنە لە ژێرناوى (سەرۆكى هەرێم).
بۆ تەواوكردنى میكانیزم و بەشى دووەمى دام و دەزگاى جێبەجێكردن لە ژێرناوى (سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران) ، بەمزوانە دەدرێتە جێگرى سەرۆكى پارتى!!...
ئیدى هەموو (ئەمرو نەهیەكان) دەكەوێتە دەست تاكە حیزبێك!!...
گەندەڵى بەكەلتور هەیە(دەستەواژەى سەرۆك وەزیرانى ڕاسپێردراو)!!!...
ئەم دەستەواژەیە لە دواى ڕاگەیەندراوى لیژنەكەى سەرۆكى هەرێم بۆ چاكسازى كەوتە بازارى سیاسەتەوە!!...
بە قەولى هەندێك لە بەرەى ئۆپۆزسیۆن كارنامەى نیوەى دووەمى حوكمەتى هەرێم پشت ئەستور و ڕێكارەكانى (بەرنامەى لیستى كوردستانى) پەیڕەو دەكات!!.
بە قەولى هەندێكى تر ،ڕاستە بەشدار نابن لە حوكمەت وەلێ لەمەودوا بەتوندى ڕەخنەو چاودێر دەبن، چاوەڕێى (چاكسازى ڕیشەیین)!!...
بەقەولى نیو هەندى تر (پاكێجەكانى ئۆپۆزسیۆن) لە كارنامەى نیوەى دووەمى حوكمەت ڕەچاو دەكرێت!!.
لەكۆنگرەى لاوانى نەتەوەییدا سەرۆكى هەرێم و بە پێى ڕاگەیاندراوەكەى لیژنەكە لە نەورۆزدا هێڵەگشتیەكان دەخرێتە بەردەم گەل و دەوڵەمەند دەكرێ و دەدرێتە حوكمەت بۆ بە پرۆسێس كردنى ڕاگەیاندراوى لیژنەكەى سەرۆك بۆ(چاكسازى)!!!...
كەواتە:
1/ نە(كارنامەى لیستى كوردستانى ، پاكێجەكانى ئۆپۆزسیۆن) بەدیل نابن بۆ ڕاگەیاندراوى لیژنەى چاكسازى سەرۆكى هەرێم!!...(پۆلێنكراو وەك دەرئەنجام نەك وەك هۆكار)!!...
2/بۆ نەهێشتنى (گەندەڵى) ... (چاكسازى) دەكرێ نەك (چاكسازى ڕیشەیەیى)!!...

ئەمە ئەو دەرئەنجامەیە كەویستم بڵێم:پارتى تەنهاو تەنها ئەجنداى خۆى بۆ بنەبڕكردنى (گەندەڵى كەلتورە)!!... پەیڕەو دەكات.
بەڵام لەمیانەى خەڵاتى ئاشتیەكەى دەریاى ناوەڕاست بارزانى وتى(ئەو خەڵاتە پێشكەش بەو كولتوورە دەكرێ كە گەلی كورد پێی دەنازێ و پێی سەربەرزە، ئەویش كولتووری پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییە).
ئێستا هەقمانە بڵێین :ئەگەر گەندەڵى كەلتور بێ لە نێو گەلى كوردا، خێرە ئێستا ئەو خەڵاتە پێشكەش بەو كەلتوورە دەكرێ كە گەلى كورد پێى دەنازێ و پێى سەربەرزە ، ئەویش كەلتوورى پێكەوە ژیانى نەتەوەیى و ئایینى و مەزهەبییە؟!...
بەم پێیە خەڵاتى ئاشتى سەلماندى گەندەڵى كەلتوور نیە....
گەندەڵى دیاردەیەكى لەمێژینەى كۆمەڵگەى بەشەریەتە ، مۆر نیە بەناوچەوانى هیچ گەل و نەتەوەیەك...
خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات و تەسەیوس و حیزبایەتى داخراو تەسك لانكەى سەرهەڵدان و گشتاندنى (گەندەڵیە)!!...
بۆ ئەم نەورۆزە لەكارێزى وەستا شەریفەوە لەسەر گردى مامە یارە و لە خزمەت پیرەمێرد دا، ئەم شیعرە ى بۆ سلێمانى دەكاتە دیارى:

ژاڵە كە تاڵە بیبەیتە بەهەشت
بە ئاوى (كەوسەر)ئاویدەى بەتەشت
لە(سەلسەبیلیش)هەنگوین و شەكر
بیبە و پاراوى بكە تێرو پڕ
ڕەنج و كۆششت هەمووى بەتاڵە
بەرى ژاڵەیە و هەر تاڵە و تاڵە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە