مێزگرتێک بۆ گفتوکۆکردن (باسی پێنجەم)
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
1997 بینراوە
کوردستانپۆست ئەم مێزگرتەی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ دانا، تێیدا کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنین، تایبەتن بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، هەرچەندە رووداوەکان بە پەلە بەسەرماندا دەگوزەرێن، کارەساتەکان لە ناکاودا روودەدەن، بە جۆرێک کەس نازانێت ئەوەی ئەمڕۆ روودەدەن بەیانی چی بە دوادا دێت، تەنانەت کەسایەتی و چاودێرە سیاسیییەکان بۆ خۆشیان ناتوانن بڕیار لەسەر هەنگاوی بە دوای پێشووتردا بدەن، لێرەدا بە پیویستمان زانی دەرفەت بە نووسەر و کەسایەتییەکانی ئەو بوارەش بدەین، کە بە ئەزمون و تاقیکردنەوەی خۆیان، ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی زانستیانە لەسەر ئەو رووداوانە قسە بکەن، بۆچوون و وەڵامیان بۆ ئەوە پێ بێت، رێگایەک بدۆزنەوە چارەسەری ئەو مەترسییانەی، لە پاشەڕۆژدا دێنە بەردەممان، کۆمەڵگاکەمان لە کارەسات دوور بخاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک راگەیاندنێک هەوڵ دەدەین لێرەوە بەو کارە هەڵبستین، بە پێچەوانەی میدیا ئەهلییەکانی کوردستانەوە، رووی خوێنەر بەلای ئەم باسانەد وەربچەرخێنین، وەک ئەوان نەکەین بۆ گەوجاندنی خوێنەر، دووریان بخەینەوە، سەرقاڵیان نەکەین بە باس و هەواڵی ئەکتەری نێو زنجیرە پەرپوت و بێکەڵکەکانی تورکی و هیندی و کۆرییەکان. ئێمە وەک کوردستانپۆست بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەین چاوی خەڵکیی و خوێنەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بەرین و بیانخەینە سەر هێڵێکی راست و وشیاریان بکەینەوە.
بۆ ئەمجارە ناسک قادرمان میوانداریی کردووە، تا پێکەوە گفتوگۆ بکەین.
تێبینی:
ئەم تەوەرە بریتییە لە شەش باس، کە بە دوای یەکتردا دێن، هەر نووسەر و کەسایەتییەکی تر، پێی خۆش بێت دەتوانێت لەسەر هەمان تەوەر بنووسێت و قسەی خۆی بکات.
*************************************
دەتوانین ئەمە بە چی ناو بنێین: هه‌لپه‌رستی یان مافی چاره‌ی خۆنووسین ؟
ئه‌مڕۆژانه له میدیاکانه‌وه گوێبیستی چه‌مکی 'هه‌لی زێڕین بۆ کورد' ده‌بین که له زمان و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و نوسه‌ره‌کانه‌وه به‌رگوێمان ده‌که‌وێت که ده‌ڵێن هاتنی داعش بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان هه‌له له به‌رده‌م کورددا تا ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هه‌رێم و ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیه‌تی بکرێت، ئه‌م بۆچوونه نا عه‌قڵانی و نا ئه‌خلاقی و ناسیاسیه ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرایه به نائاگایی ئه‌و که‌سانه به ئه‌گه‌ره کراوه‌کان له به‌رده‌م کورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانیدا. هه‌لپه‌رستی له ساده‌ترین پێناسه‌ی خۆیدا بریتیه له ئیستفاده یان سو ئیستفاده له هه‌لومه‌رجێک که دێته پێش به‌بی له به‌رچاوگرتنی پرنسیپ، ڕه‌هه‌ندی ئه‌خلاقی، به بێ بیرکردنه‌وه له به‌رئه‌نجامه‌کان، له زمانی ئینگلیزی‌دا ده‌گوترێت "بردنه‌وه له مه‌ودای نزیکدا ده‌بێته مایه‌ی ئازارێکی درێژخایه‌ن" Short term gain, leads to long term pain. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارته سیاسیه‌کان ناوی ده‌نێن هه‌ل له ڕاستیدا بۆ خۆیان هه‌وڵی په‌رده‌پۆش کردنی سیاسه‌تی عێراقچێتی گه‌نده‌ڵکارانه‌ی خۆیانه و بۆ خه‌ڵکیش هه‌ل نیه به‌ڵکو نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه که ڕووی له عێراق و له ئێمه‌ش کردوه، له هه‌رێمێکی وه‌ک کوردستاندا که گیری خواردوه به ده‌ست هێزه فه‌رمانڕه‌وا کلیپتۆکراتهکانهوه، له‌م هه‌رێمه‌دا که دێوه‌زمه‌ی مه‌رگه‌ساته‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ و برین و شوێنه‌واره‌کانی هێشتا به جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه ساڕ‌ێژ نه‌بوه، ئێستا چیرۆکی پێکدادان و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌هید بوون و دیارنه‌مان و فڕاندن و تیرۆری کورد وا خه‌ریکه به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی سیاسیه بازرگانه بێ روئیاکانهوه سه‌رجه‌م جه‌سته‌مان داگیر ده‌کات. ئه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت ڕشتنی خوینی کورد به‌هه‌ل له قه‌ڵه‌م نادات. ده‌لاله‌تی ئه‌م به‌شداریه‌ی کورد له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه توندڕه‌وه‌کاندا یه‌ک ده‌لاله‌تی ئازاربه‌خشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کورد جگه له خه‌باتی چه‌کداری شاره‌زایی له زانستی سیاسه‌تکردندا نیه و هه‌میشه ئامڕازێکی حازربه‌ده‌سته له به‌رده‌م دوژمنانی‌دا که بکرێته سوته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگانه‌ی که پێویسته ئه‌م محایدی خۆی تێدا بپارێزێت. هه‌لی ڕاسته‌قینه 2003 بوو که تاوانباری کۆکوژیه‌کانی ئه‌نفال وکیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵی پاکتاوکردنی کورد له پڕۆسه‌ی ته‌عریب و خاپورکردنی گونده‌کانی کوردستان که‌وته به‌ر هێرشی ئه‌مریکا، ئه‌و کات کورد له هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی دیکه‌ی عێراقی ده‌نگی زوڵاڵتر بوو ده‌یتوانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌یه‌کی یاساییدا به‌ده‌ستبهێنێت و نه‌بێته بکه‌ری دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی مه‌زهه‌بگه‌راکان.
قسه کردن له سه‌ر داعش دزینی کاته له خه‌ڵک، ئه‌وه‌ی شويني تيراماني جديه نه‌بووني دونيابيني سياسيه به‌رامبه ر چونيه تی هه‌ڵويست وه رگرتني كورد به شێوهیهکای سیستماتیکی و نه‌گۆڕ له به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسیه‌ک که ڕووبه‌ڕوی هه‌رێم ببێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی گه‌مه به خوێنی کوردوه بکرێت له به‌رامبه‌ر پاراستنی پێگه‌ی خۆ یان دۆزی نه‌ته‌وه به‌کاربهێنرێت وه‌ک کارتی فشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی مادی زۆر و له‌به‌رامبه‌ردا سازش له سه‌ر دۆزه ڕه‌واکانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بکرێت. تا ئێستا سه رجه م هيزه سياسيه كورديه كان نه يانتوانيوه پێداگری له سه‌ر مافي چاره ي خونوسين بكه ن له گه راندنه وه ي ناوچه داگيركراوه‌كان بو سهرههريم و به سياسه تي پشكپشكينه له دواي ٢٠٠٣ دوزي نه‌ته‌وه‌يی كرايه قورباني دروستكردنه‌وه‌ی عيراقيك كه پره له هێزی دژ به كورد و شوڤيني و كۆنه پاريز، شه‌ڕی داعش شه‌ڕی ئێمه نيه و هێزه سیاسیه شيعه و سونه‌کان بۆ ايمهی کورد هه ر هه‌مان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن که هه‌میشه دژن وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست مامه‌له له‌گه‌ڵ دۆزی كورد ده‌كه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه کورد بکرێته مه‌قاش بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سونه له عێراقدا. مافی چاره‌ی خۆنوسین هه‌میشه مافێکه که ده‌بێت کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی بکه‌ین و هه‌له‌کانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه هه‌میشه له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا هه‌ن پێویست ناکات ماڵوێرانی خه‌ڵکی تر به هه‌ل بزانین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه.