ریپۆرتاژێکی گرنگ.. ئیمڕۆ زه‌حمه‌تکیشان ، به‌یانی نه‌وشیروان له به‌رده‌م پیلانه گڵاوه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا.
Monday, 30/03/2009, 12:00
1517 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت نزیک له ده‌زگای پاراستن به کوردستانپۆست راگه‌یاند ، که دابه‌شکردن و له‌تکردنی حزبی زه‌حمه‌تکێشان پیلانیک بووه که هه‌ردوو بنه‌ماڵه پێشوه‌خت دایانڕشتبوو و دواتریش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له رێگای نێچیر جێبه‌جێیکرد. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی: ماوه‌یه‌ک ده‌بێت قادر عه‌زیز سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشان له لایه‌ن خودی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه هۆشداری دراوه‌تێ که باسکردن یا دورستکردنی هاوپه‌یمانێتی له دژی پارتی و یه‌کێتی هێلی سووره . پاش ئه‌وه‌ی هه‌دوو سکرتێری زه‌حمه‌تکێسان و سۆشیالیست له لایه‌ن جه‌لاله‌وه بانگهێشتکرابوون ، له‌وێدا زۆر به روونی پێیڕاگه‌یاندبوون که دورستکردنی هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تێکی تازه به دژی خۆمانی ده‌زانین و هێلی سووره ، سه‌ددامئاساش یه‌که‌و ده‌مانچه‌ی پێدابوون ، به‌ڵام دوای ئه‌و دانیشتنه گفتوگۆکان له نێو خودی حزبی زه‌حمه‌تکێشان ده‌رهه‌ق به هێلی سوور‌ی جه‌لال یا راستتر بلیین هی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، ناکۆکییه‌کی توندی دورستکرد . قادر عه‌زیز یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه که خوازیاری گۆڕان بووه و ده‌یویست گوێ به هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌لال نه‌دات ، ئه‌مه وایکرد خه‌ته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له نێو زه‌حمه‌تکێشان ئه‌کتیڤ بکرێن و ده‌ست به فشار خستنه‌سه‌ر بکه‌ن بۆ سه‌ر قادر عه‌زیز . له‌م نێوه‌نده‌دا جه‌لال پیلانی دابه‌شکردنی زه‌حمه‌تکێسانی خسته رۆژه‌ڤی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، له رێگای گرتنی بوودجه له لایه‌ن خودی نێجیر که‌وتنه گه‌مارۆدانی قادر عه‌زیز که دواتر فشاره‌کان گه‌یشته جاڕدانی جیابوونه‌وه،که سێ که‌سی دیاری نێو حزبی زه‌حمه‌تکێشان خۆیان جیاکرده‌وه که هه‌رسێکیان له نێو حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌سه‌ڵاتدارن و له لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه کڕدراون ، سێ که‌سه‌که‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- به‌همه‌ن که پێشتر وه‌زیر بووه و له لایه‌ن خودی جه‌لاله‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرێت و خه‌تمایلی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه.
2- به‌ناو حاکم ئه‌حمه‌د ، که ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقه و له لایه‌ن خودی جه‌لاله‌وه ئه‌ویش کردراوه و ئیمتیازاتی زۆر و زه‌به‌ندی پێدراوه.
3- سه‌عد ئه‌ویش یه‌کێکی دیکه‌یه له خه‌تمایله‌کان و وه‌زیره بۆ کاروباری په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن خودی نێجیره‌وه کڕدراوه.
ده‌کرێت بووترێت جه‌لال پیلانه‌که بۆ ئینشقاقی زه‌حمه‌تکێشان کێشا و نێچیر له رێگای خه‌تمایله جاسوسه‌کانی نێو زه‌حمه‌تکێشان ئه‌نجامیدا.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی ووتی: پاش جاردانی ئینشقاق ، نیچیر بوودجه راگیراوی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌رفکردووه و جه‌ماعه‌تی جیابۆوه‌ی بانگکردووه وه‌ک پاداشت بوودجه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی بۆ سه‌رفکردوون.
سه‌رچاوه‌که دووپاتیکرده‌وه بۆ کوردستانپۆست ووتی:حاڵی حازر پیلانێکی تۆکمه له دژی نه‌وشیروان له ئارادایه که جه‌لال ره‌سمیکردووه و نێچیر جێبه‌جێی ده‌کا.
کوردستانپۆست ویستی ناوه‌رۆکی پیلانه‌که ئاشکرابکات ، به‌لام سه‌رچاوه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی درکاند و وتی: ناتوانم درێژه و ناوه‌رۆکی ئه‌م پیلانه ئاشکرا بکه‌م ، به‌لام ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم: هه‌ردوو بنه‌ماڵه باش ئه‌و راستیه ده‌زانن که له هه‌ڵبژاردنی دادێ لیستی نه‌وشیروان رێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنێت ، ئه‌مه‌ش به خه‌ته‌رێکی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتیان داده‌نێن.