کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی لەترسی خۆپیشاندان ئۆتۆمۆبیلی گولەنەبڕێ هێناوەتە ناو ئاسایشی هەولێر

Tuesday, 15/02/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتی ئەوەی پێ راگەیاندین ماوەیەکە بنەماڵەی بارزانی ودەزگا ی پاراستن دلنیان کە خۆپێشاندان بەڕێوەیە و دەشزانن ئازارێکی زۆری هەولێریەکانیان داوە ، بۆیە ئێستا لەهەوڵی ئامادەکردنی خۆیان دان تابەخەیاڵی خۆیان روبەروی خۆپێشاندان ببنەوە
هەر بۆیە چەند ئۆتۆمبێلێکی دژ به بەردبارانی کڕیوه یان وه ریگرتوە لەولاتە داگیرکەرەکانی کوردستان وە هێناویه ته ناو ئاسایشی هه ولێر ، ئه وجۆره سیارانە هه مووی ئاسنه و به رد و گولله کاریگەری لێ ناکات دوو شوێنی له سه ره وه هه یه بۆ ئاو رشاندن.
بۆراستی ئەم وتانەش پارتی لەهەولێر و چواردەوروبەری هێزەکانی سوپای بلاو کردۆتەوە و ترسی بەتەواوی سەرجەم بەرپرسانی داگرتوە و دەزانن لە ١٥ ساڵی دەسەڵاتیان چەندە ئازاری ئەم شارەیان داوە و مولک وماڵی خەلکیان داگیرکردوە و و ئیرهابی سیاسیان بۆ ترساندنی خەلکی قەڵاومنارە لەگەرەکەکانی سێتاقان و نەورۆز و ئیسکان ... ئەنجام داوە .
سەرچاوەکە بۆراستی ئەم وتانەش کۆبۆنەوەکەی چەند ڕۆژی رابردوی بارزانی لەگەل کاسبکارو خەلکی هەولێری بەنمونە هێناوە کە بەرونی هەست بەشلەژان و لەدەست دەرچونی هاوسەنگی وتەکانی بارزانی دیاربوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە