له ئۆردوگانشینییهوه بۆ پیاهه‌ڵگوتن
Saturday, 05/12/2009, 12:00
هه‌موومان گوێبیستی چه‌ندین گوته‌ی فریودهریانهی ئه‌ردۆغان بووین ، که له په‌ڕله‌مانی تورک‌دا باسی له ڕاوه‌ستانی فرمێسکی دایکان و کۆتایهێنان به خوێنڕشتن ده‌کرد.
ڕژاندنی خوێن و فرمێسکی دایکان له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا بووه که ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا دایسه‌پاندووه به‌نێوی شه‌ڕی دژه تیرۆر .
به‌ڵام کاتێک پرسی ئاشتی له لایه‌ن بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانه‌وه به هه‌ند ده‌گیرێت و وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م دوو گروپی ئاشتی به نێوی "په‌یامبه‌رانی ئاشتی"ه‌وه ڕوو ده‌که‌نه‌وه باکووری کوردستان . ئه‌و کات سیاسه‌ته دووڕووییه‌کانی ئه‌ردۆغان زیاتر ئاشکرا ده‌بێت و هه‌مان قاوانه کۆنه‌که‌ی ڕابردووی لێده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "تا کۆتایی هێنانی تیرۆریستان درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان ده‌ده‌ین" ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که گۆشه‌گیری سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان زیاتر ده‌که‌ن و ده‌ستیش ده‌گرن به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه پێشنیاره‌ی که به نێوی "نه‌خشه ڕێی ئاشتی" له‌لایان به‌ڕێز ئۆجه‌لانه‌وه ئاماده‌کراوه .
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که نه‌ک هه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ئاشتی له هه‌گبه‌یاندا نییه به‌ڵکو ده‌رگا ئاوه‌ڵا ده‌که‌ن بۆ شه‌ڕێک که ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر گران بکه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لی کورد و تورک ، چونکه ئه‌گه‌ر کۆتایی به خوێنڕشتن بهێنرێت ئه‌وا ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕابوه‌ستن و ده‌نگی چه‌که‌کان خامۆش بکرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنڕشتن به‌رهه‌می ئۆپه‌راسیۆنه نه‌ک گوته‌ی باقوبریق ، ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌کو ئه‌وه وه‌هایه که مرۆڤێک سه‌رببڕیت و بشخوازیت خوێنی لێنه‌یه‌ت !!
به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌ک هه‌ر هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بوو ، به‌ڵکو ده‌بێت بڵێم ئه‌و خورمایه‌ی که ئه‌ردۆغان به نیازی خواردنیه‌تی زۆر له مێژه ناوکه‌که‌ی له گیرفانی کورداندایه و سیاسه‌ته دووڕووییه‌کانی ئه‌ردۆغانیش به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و په‌یوه‌ستبوونی زیاتری کچان و کوڕانی کورد به ڕیزه‌کانی شۆڕشگێڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه وه‌ڵام درایه‌وه .
گرفتاری له‌وه‌دا نییه که دوژمنێکی وه‌کو ئه‌ردۆغان سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵ به" په‌یڕه‌و ده‌کات چونکه کورد گوته‌نی یه‌ک جار به زستان ده‌گوترێت سارده . به‌ڵام گرفتاریه‌که له‌وه‌دایه که زۆر که‌س و لایه‌نیش سه‌رخۆشی گوته‌کانی ئه‌ردۆغان بوون و به ڕاست و به چه‌پ له ئه‌شهه‌دوبیللا کێشاندان بۆ ئه‌م چه‌واشه‌کاریانه .
ئه‌گه‌ر ئه‌شهه‌دوبیللا کێشه‌کان ته‌نها سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بوونایه ئه‌وا زۆر ئاسایی ده‌بوو ، چونکه کرده‌وه‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه به هیچ کوردێک نامۆ نییه که هه‌میشه له جوانکردنی ڕووخساره ناشیرینه‌کانی داگیرکه‌ران و ناشیرین‌کردنی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بوون و هیچ کاتێکیش ئه‌م دوو لایه‌نه داگیرکه‌رانی کوردستانیان وه‌کو داگیرکه‌ر نه‌ناسیووه به‌ڵکو هه‌میشه وه‌کو دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه و نیعمه‌تی خودا بۆ کوردانیان پێناسه کردوون به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که نامۆ به ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتییه خودی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مانن و هیچ کاتێکیش ئاماده نابن ده‌ستبه‌رداری داگیرکهرپهرستی ببن.
لێ به‌ڵی ئه‌وا ئیمڕۆ ئهشههدوبیللاکێشان له یه‌کێتی و پارتییه‌وه به میراتی ده‌مێنێته‌وه بۆ لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان و له ژیانی تاراوگهنشینیهوه به قوڕاوێکدا ده‌ڕۆن که به‌رهه‌می ئاو ڕژاندنی تاڵه‌بانی و بارزانییه .
دیرۆکی ژیانی ئۆردوگانشینه‌کان که پڕیه‌تی له هه‌ڵهاتن له ڕاستی و سپاردنی میلله‌ت به چاره‌نووس و بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر به تیرۆر و ڕه‌شه‌کوژیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئه‌وا ئیمڕۆ بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ سیاسه‌ته چه‌وت و چهوێڵیهکانی خۆیان بوونه‌ته ده‌روێشێکی عه‌یاره 24 بۆ ئه‌ردۆغان و بانگه‌شه‌ی ته‌شویقکردن(واته پشتگیری‌کردن) له ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تی تورک ده‌که‌ن ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م ئۆردوگانشینانهش کاک خالد عه‌زیزییه که سکرتێری باڵی جیابووه‌وه‌ی حیزبی دیموکراته .
کاک خالد عه‌زیزی ناخوازێت که هاوار و ناڵه‌ی ملیۆنان مرۆڤی کورد ببیستێت که شه‌ویان خستۆته سه‌ر ڕۆژ له‌نێو شه‌قامه‌کاندا بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانیان و ده‌ریایه‌ک خوێنی خوشکان و برایانمان نابینێت که داری ئازادی پێ ئاو ده‌درێت ، به‌ڵام مه‌ست و سه‌رخۆشی هه‌ندێک درۆ و ده‌له‌سه‌ی نه‌ژادپه‌رستێکی وه‌کو ئه‌ردۆغان بووه و هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت که به هه‌ڵه‌داوان خۆی بگه‌یه‌نێته داروده‌سته کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی ئه‌ردۆغان به‌ڵکو داخوازی و پێشنیار بۆ پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانیش ده‌کات که ببنه هاوکاری ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په .
به باوه‌ڕی من ئه‌م پاکانهکردنهی کاک خالد عه‌زیزی دوو هۆکاری له پشته ، به‌م شێوه‌یه :-
1- هه‌وڵدان بۆ خۆساخکردنه‌وه به لایه‌نێکدا ، ئیتر ئه‌و لایه‌نه چ داگیرکه‌ر بێت و چ دژه‌کورد هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت . سه‌لمێنه‌ری ئه‌م گوتهیهشم بریتییه له فرمێسک هه‌ڵڕشتنی داروده‌سته‌ی کاک خالد عه‌زیزی بۆ دژه‌کورده‌کانی موجاهدینی ڕه‌جه‌وی و پشتگیریکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ریان له تیرۆریستێکی وه‌کو مه‌هدی که‌ڕوبی و به شان و باڵههڵدانی نه‌ژادپه‌رستێکی وه‌کو ئه‌ردۆغان و حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی ئاکه‌په .
2- خۆشیرینکردن له‌لای سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی تاوه‌کو بڕێکی زیاتر له موچه‌ی مانگانه‌ی بۆ ببڕنه‌وه ، چونکه له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که 753 که‌سایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری کوردستاندا تیرۆرکراون و زۆرینه‌ی تیرۆرکراوهکانیش له کادره چالاکه‌کانی حیزبی دیموکرات بوون ، به‌ڵام هه‌م بکوژانی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به ئازادی دێن و ده‌چن و هه‌م کاک خالد عه‌زیزی و داروده‌سته‌که‌شی خۆیان له‌م باسه نه‌بان کردووه . که به باوه‌ڕی من ده‌بوو که‌سێکی وه‌کو کاک خالد عه‌زیزی خاوه‌ندارێتی له خوێنی هاوسه‌نگه‌ره‌کانی بکردایه و دادگای نێو ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر بکردایه‌ته‌وه نه‌ک بکه‌وێته ئه‌م گوته زل و بێ ناوه‌ڕۆکانه که پشتگیریکردنه له ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په‌ی کۆنه‌په‌رست .
ئه‌م گوتانه‌ی کاک خالد عه‌زیزی هه‌مان گوته‌ی ئه‌و کوێخایهم دێنێته‌وه یاد که له سه‌رگوزشته‌ی ئاغایه‌کی ترسهنۆکدا ده‌ریده‌بڕێت . کاتێک ئاغای ترسه‌نۆک ڕێی ده‌که‌وێته گوندێک و له نێو گونده‌که‌دا هه‌واڵ ده‌بیستێت که شێرێک له نزیکی گونده‌که هه‌یه و زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵی گونده‌که‌ی له‌نێو بردووه ، ئاغای ترسهنۆکیش کاتێک ئه‌م هه‌واڵه ده‌بیستێت له نیوه‌ی شه‌ودا له گوند هه‌ڵدێت تاوه‌کو خه‌ڵکه‌که داوای هاوکاریکردنی لێنه‌که‌ن بۆ له نێوبردنی شێره‌که ، به‌ڵام کاتێک ئاغای ترسه‌نۆک له گوند دوور ده‌که‌وێته‌وه توشی ده‌بێت به توشی شێره‌که‌وه . ئاغا له ترساندا ده‌چێته سه‌ر دارێکی باریک(شێخه‌ڵ) ، شێره‌که‌ش ئاغا ده‌بینێت و به‌ره‌و ڕووی داره‌که ده‌چێت ، کاتێک شێره‌که ده‌چێته بن داره باریکه‌که و ده‌نه‌ڕێنێت ، ئاغا له ترساندا به‌رده‌بێته‌وه و ده‌که‌وێته سه‌ر پشتی شێره‌که ، شێره‌که زۆر ئازاری پێده‌گات و هه‌ڵدێت ، ئاغای ترسهنۆکیش به‌سه‌ر پشتی شێره‌که‌وه زۆر به توندی توکی ملی شێره‌که ده‌گرێت تاوه‌کو نه‌که‌وێته خواره‌وه و ببێته نێچیری ده‌می شێره‌که ، ئاغا به‌سه‌ر پشتی شێره‌که‌وه هێنده ده‌ترسێت به‌بێ وچان هاوار ده‌کات بۆ خه‌ڵکی گونده‌که تاوه‌کو به‌هانایه‌وه بچن . خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی گونده‌که به‌ده‌نگ هاواری ئاغاکهوه ده‌چن و دوهوری شێره‌که ده‌گرن و شێره‌که ده‌کوژن . کوێخای گونده‌که‌ش ڕۆڵ و ماندوبوونی زه‌حمه‌تکێشانی گونده‌که نابینێت و له‌جیاتی ستایشکردنی خه‌ڵکی گونده‌که ده‌که‌وێته پیاهه‌ڵگوتن به ئاغا و جنێودان به خه‌ڵکی گونده‌که‌و ده‌ڵێت {ئه‌و شێره‌ی که ئێوه لێی ده‌ترسان ئه‌وه‌تا ئاغا هه‌م به‌ده‌ست گرتی و هه‌م سواریشی بوو} .
کاک خالد عه‌زیزیش ڕۆڵی هه‌مان کوێخا ده‌گێڕێت و ده‌خوازێت هیچ نرخێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ملیۆنان کورد دانه‌نێت و ئهردۆغانیشمان لێبکاته نموونه‌ی ڕاستگۆیی و پاله‌وانی نێو مه‌یدان .
بریا هێنده‌ی کاک خالد عه‌زیزی کارایه بۆ پیاهه‌ڵگوتن به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا نیو هێنده‌ش کارا بوویایه بۆ ده‌ربازبوون له ژیانی ئۆردوگانشینی و رزگاربوون له تهوهزهلخانه و تهمبهڵخانهکهی کۆیه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی کاک خالد عه‌زیزی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=5975
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی داروده‌سته‌ی کاک خالد عه‌زیزی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.rojrej.com/modules.php?name=News&file=article&sid=415
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=5353
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=4316
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست