کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کورد تاوی سه‌ندووه‌،مه‌هاباد قه‌ره‌داغیش گڕڕی نۆبڵی گرتووه‌

Saturday, 18/10/2008, 12:00

2678 بینراوە


سه‌یره‌، هه‌رزۆر سه‌یره‌، نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌دا تاوی سه‌ندوه‌و گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستی ته‌قینه‌وه‌، که‌چی مه‌هابات قه‌ره‌داخیش له‌م سات و کاته‌دا گڕووی خه‌ڵاتی نۆبڵی گرتوه‌!
بۆ کێش، مه‌سعور به‌رزانی، ده‌ی له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک خوێنده‌واری، داهێنانی زانستی، پیاو چاکی و ده‌ست پاکی، شۆڕشگێڕی، لاشه‌ڕی و ئاشتی خوازی؟!
پاش جه‌نگی ناوخۆی ساڵی 1996 کاتێک پدک و پوک ئاگربه‌ندیان ڕاگرت کاریکاتێرکم به‌رچاو که‌وت، مه‌سعود و جه‌لال له‌و‌ کاریکاتێره‌دا داوای نۆبڵیان کردوه‌، ده‌ترسم خانمی قه‌ره‌داخی به‌ کاریکاتێره‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌کابێت.
نا...... نا ببورن، من هه‌ڵه‌م مه‌هابات خان ڕاست ده‌کات،98 که‌س خه‌ڵاتی نۆبڵیان ئاشتیان پێبه‌خشراوه‌، به‌ باوه‌ڕی من جگه‌ له‌ دایکه‌ ترێسا و نیلسۆن مه‌ندێلا و مارتن لۆسه‌ر کینگ، ئه‌و 95 دیکه‌ نه‌ک هه‌ر شایه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نین به‌ڵکوو زۆربه‌یان تاوانباری کۆمه‌ڵکوژین، به‌پیلانی هینڕی کیسنجه‌ر سه‌دها هه‌زار له‌ خه‌ڵکی جیهان کۆمه‌ڵکوژی کراون.
دیکلارکی ئه‌فریقای باشووری ئه‌پارتاید، هه‌ر باسی ناکرێت.
سیمۆن پێرێس، ئیساحاق ڕابین، جێمی کارته‌ر، ئه‌نوه‌ر سادات،ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ سه‌رجه‌م نه‌ک هه‌ر شایانه‌ی به‌رزترین خه‌ڵات نین، به‌ڵکوو ده‌بێت وه‌ک مۆلۆسۆڤیچ بدرێنه‌ داداگا.
ئه‌وانه‌، هه‌رچه‌ند ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی خه‌ڵک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاریان بۆ گه‌له‌که‌یان کردوه‌، هه‌رچۆن بیری لێبکه‌یته‌وه‌، پرسیار وه‌ڵاممان چنگ ده‌که‌وێت.
مه‌سعود به‌رزانی چی؟
مه‌سعود به‌رزانی له‌ جامانه‌ی سه‌ری هه‌تا که‌وشه‌کانی پێی غه‌رقه‌ له‌ خیانه‌تدا، له‌ جه‌هل نه‌فامیدا، له‌ ترسنۆکی نامه‌ردیدا، مه‌سعود کوڕی باوکی خۆیه‌تی، مه‌سعود هه‌ڵگری هه‌مان که‌سایه‌تی مسته‌فا به‌رزانیه‌.
له‌ بانهۆڤی به‌ریلن(بنکه‌ی وێسگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر) تووشی دۆستێکم هاتم ووتی:ده‌زانی شێخ حسێنێک له‌ نه‌رویج ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانی تۆی ده‌رباره‌ی مسته‌فا به‌رزانی به‌درۆ خستۆته‌وه، به‌ به‌ڵگه‌وه‌، ئه‌و شێخ حسێنه‌ خۆی ئه‌ندامێکی به‌رزی حدکا یه‌؟
چاوم په‌ڕیه‌ ته‌وقی سه‌رم، په‌نجه‌ی خۆمم گه‌ست و گووتم که‌واته‌، بۆختانم به‌رانبه‌ر بارزانی کردوه‌، به‌رزانی ئه‌و که‌سه‌ خاینه‌ نیه‌و مسته‌فا به‌رزانی که‌سێکی مه‌عسوم و بێگووناهه‌!
به‌ڵین بێت بچم وده‌ست به‌جێ داوای لێبوردن بکه‌م، ئه‌گه‌ر وایه‌.
ده‌ست به‌جێ (کوا ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کانی شێخ حسێنم) په‌یدا کرد، ئای چیم دی؟
کاک شێخ حسین وه‌ک نه‌یارێک ڕه‌خنه‌ له‌ (ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان)ی کاک خدری مه‌ڕه‌سنه‌ ده‌گرێت، چونکه‌ کاک مه‌ڕه‌سنه‌ ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی حدکا کردوه‌، هه‌روه‌ها دیاریشه‌ که‌ هێشتا کاک شێخ حسێن دۆست و هه‌واداری حدکایه‌، له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌ کاک شێخ حسێن ڕه‌خنه‌کانی ئاراسته‌ی کاک خدر مه‌ڕه‌سنه‌ ده‌کات.
کاک خدر مه‌ڕه‌سنه‌ باوه‌ڕداره‌ که‌ مسته‌فا به‌رزانی کادری پێشکه‌وتووی حدکای له‌سێداره‌داوه‌و پاشان به‌ شای فرۆشتوه‌.
کاک شێخ حسێن له‌ ڕه‌خنه‌که‌یدا که‌ ئاراسته‌ی ‌ کاک مه‌ڕه‌سنه‌ی ده‌کات، نوسیویه‌ :‌ هه‌ڵه‌یه‌ مه‌سته‌فا به‌رزانی خۆی شه‌هیدی نه‌مر کاک ساڵح لاجانی له‌ سێداره‌ نه‌داوه‌، به‌ڵکوو شهید لاجانی خۆی ته‌سلیم به‌ مستافا بارزانی کرد.
به‌رزانی به‌زیندووی شه‌هید لاجانی به‌ شا فرۆشت، شاش پاش 6 مانگ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌، ئینجا شا شه‌هید لاجانی له‌ سێداره‌دا.
ترسام، هه‌مو جه‌سته‌م تووشی له‌رزو تا هات، گووتم ئاخودا چ تاوانێکم کرد به‌رانبه‌ر به‌ که‌سیکی شۆڕشگێر!
خۆزگه‌ مسته‌فا به‌رزانی هه‌ر ته‌نها تاوانێکی کردبا، به‌هه‌ر پۆشته‌ماڵێک بوایه‌ دامان ده‌پۆشی!
ئه‌ی قاره‌مانی وه‌ک سڵێمانی موعینی چی؟
ئه‌ی مه‌لا ئاواره‌ چی؟
ئه‌ی ئه‌و 40 شه‌هیده‌ لاوه‌ چی، که‌ له‌خوێنگه‌رمی خۆیان، خۆیان گه‌یانده‌ شۆڕش تا به‌شداری شۆڕش بکه‌ن به‌رزانی هه‌موویانی فرۆشت به‌ شای گۆڕبه‌گۆڕ به‌ مشتێ دۆلاری چڵکن، شاش هه‌موویانیانی له‌ سێداره‌دا، بڕوانه‌ به‌ڵگه‌کان له‌ خواره‌وه‌.
ئه‌ی 15 شه‌هیده‌که‌ی کونه‌ ماسی چی، که‌ ساله‌ی خله‌یان تێدا سووتاند؟
ئه‌دی فاخیر مێرگه‌سووری قاره‌مان چی، خۆ شه‌هیدی گه‌ل پاش ئاشبه‌تاڵه‌ ئابڕووبه‌ره‌که‌ی مسته‌فا بارزانی شه‌هید کرا؟
ئه‌ی ئاشبه‌تاڵه‌ ئابرووبه‌ره‌که‌ چی، 120000 پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌گورگان خواردووداو هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و گووتی:(كار من تمام شد) کاری من ته‌واو،ئاشبه‌تاڵم کرد.
ئه‌ی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕش چی که‌ 75 میلۆن دۆلاری ئه‌وسا بوو؟
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ترسنۆکیه‌ چی، له‌ترسی لێستاندنه‌وه‌ی کارته‌ سه‌وزه‌که‌ چرکه‌ی له‌ ده‌مه‌وه‌ نه‌هات،که‌ ده‌یتوانی له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، یه‌ک دوو قسه‌ بکات، تا ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌ له‌ کۆڵ خه‌لكی سته‌مدیده‌ی ڕه‌وانه‌ کراوی بیابابنه‌کانی که‌م بکاته‌وه‌، نه‌یکرد چرکه‌ی له‌ ده‌مه‌وه‌ نه‌هات، له‌ ترسا نه‌وه‌کا کارته‌ سه‌وزه‌که‌ی لێبسه‌ننه‌وه‌.
ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو،له‌ سه‌نگه‌ردا شه‌هید نه‌بوو،ئیدریس له‌ ڕاژان له‌ترسا خۆی پیس کردو مرد، ئیتر شه‌هیدی جی؟
مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م شه‌هیدی هه‌میشه‌ زیندوه‌ نه‌بوو که‌ گوتی: ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌کرێت، ئه‌وا ده‌توانین تێکی بده‌ین، ئه‌رێ به‌ڵینه‌کیان به‌جێ هێنا یا نا، ئه‌م وه‌ڵامه‌ له‌ تۆڕانیه کانی ببیستن.‌
مه‌سعود به‌رزانی کوڕی باوکی خۆیه‌تی، شه‌مدین ساقیقیش له‌ ده‌ست په‌که‌که‌ هه‌ڵات خۆی ته‌سلیم به‌ مه‌سعود کرد، شه‌مدین ساقیق هیچ له‌ مسته‌فا بارزانی باوک و شه‌هید ساڵح لاجانی فێر نه‌بوو، شه‌هید لاجانی فرۆشرا به‌ تاران، ساقیق فرۆشرا به‌ ئه‌نقه‌ره‌.
مسته‌فا به‌رزانی ڕاوی کوردی خۆرهه‌ڵاتی به‌ دڵ و به‌گیان کرد، مه‌سعور به‌رزانی هه‌مان ڕێچکه‌ی گرته‌به‌ر، گرنگ نیه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی که‌ شا علمانی بێت، یا خومه‌ینی ئاینی بێت، گرنگه‌ بۆ مه‌سعود ڕێچکه‌ی باوکی نه‌شکێنێ.
ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شه‌ڕی دژی خومینی کرد، به‌ ی ن ک و ح ش ع و سۆشیالیست و پاسۆکیشه‌وه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها جامانه‌ سوور بوو پێش پاسدار ده‌که‌وتن.
ئه‌دی شه‌ڕی هه‌کاری چی؟!
کام له‌دوژمنان تونیویانه‌ 700 کوڕی هه‌ڵبژارده‌ی گه‌له‌که‌مان، له‌ ته‌نها شه‌ڕێکدا له‌ پێشمه‌رگه‌ بکوژن، ئه‌گه‌ر ده‌ستی به‌رزانیه‌کانی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بووبێ؟!
له‌ کاتێکدا 700 که‌ش کوژرا، کورد تازه‌ تازه‌ له‌ ئاشباتاله‌ ئابڕۆبه‌ره‌که‌ی مسته‌فا به‌رزانی سه‌ری خۆی به‌رزکردوه، ئه‌و کاته‌ ئه‌وکاره‌ساته‌ به‌ ده‌ستی مه‌سعود به‌رزانی به‌سه‌‌ر کورددا هێندرا.
خۆ له‌ بیرتان نه‌چوه‌، که‌ مه‌سعود به‌رزانی گووتی: 3000 په‌که‌که‌ یمان کوشتوه‌ بۆ تورکیا که‌چی تورکیا هه‌ر لێمان ناڕازیه‌.
دڵنیام بیرتان دێت، کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی هه‌ولێری1996 له‌ 31 ئابدا، نیلسۆن مه‌ندێلا نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر مه‌سعود بوو.
31 ئابی 1996 ته‌نها کوشتنی 1600 که‌س نه‌بوو، 31 ئاب ته‌نها ژماره‌ نیه‌، 31 ئاب ڕه‌شپۆشکردنی 20 1600 خێزانیه‌، 31 ئاب ده‌ریایه‌ خوێنه‌،31 ئاب په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌ نێو چه‌وانی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاره‌وه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌.
ئه‌تاتوورک، سه‌دام، دژی کورد بوون، به‌لام ئه‌وان خیانه‌تیان له‌ گه‌له‌که‌ی خۆیان نه‌کرد، ده‌کرێ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رزانی سه‌دام و ئه‌تاتوورک به‌ دوژمنی کورد بشوبهێنین ، نه‌ ک بیان خه‌ینه‌ ئاستی یه‌ک.
هه‌قمان نیه‌ لۆمه‌ی خانمی مه‌هابات قه‌ره‌داخی بکه‌ین، چونکه‌ ئه‌و وه‌ک فێمێنیست خۆی ده‌ناسێنێ، به‌ڵام کاتێک ده‌ست درێژی سێکسی ده‌که‌نه‌ سه‌ر کچه‌ منداڵێکی شه‌هید، تاهیر ساڵح شه‌ریف دێته‌ ده‌نگ، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ کاری خانمی فێمێنیست بوو، ده‌بوو ئه‌و بیکردیه‌ به‌هه‌را، بابتێک بوو 2 ساڵ پێش ئه‌مڕۆکاک تاهیر ساڵح بڵاوی کرده‌وه‌و له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی سریانیاکانی ئه‌مه‌ر‌یکاشدا، بڵاو کرایه‌وه‌.
له‌کاتێکدا ده‌ست درێژی سێکسی کردنه‌ سه‌ر کچێکی منداڵ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پارتیه‌وه‌و پاشان کوشتنی و شاردنه‌وه‌ی ته‌ر‌مه‌که‌ی، هه‌رایه‌کی له‌ناو کۆڕو کۆماڵگای سریانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دروست کرد، هێنده‌ی ئاشبه‌تاڵ، زیانی به‌ پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌یاند.
په‌که‌که‌ هه‌زاره‌ها کیژی کوردی گه‌یانده‌ سه‌ر لووتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان، تورکیاش به‌هه‌موو ده‌زگا دیگماگۆکه‌یه‌وه‌ نه‌یان توانی به‌قه‌د موویه‌ک کاریگه‌ریان هه‌بێت، چونکه‌ به‌دڵ به‌گیان بۆ کوردو کوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن.
ته‌نها خانمێکی کریستیان هاته‌ ڕیزی شۆڕشه‌وه‌، وه‌ک گه‌لله‌ گورگ به‌رپر‌سه‌ به‌رزانیه‌کان وه‌ک به‌رخ که‌وڵیان کرد، پاشان، مسته‌فا به‌رزانی لای خۆی گللیدایه‌وه‌و پاش شه‌شحه‌وت ڕۆژ کوشتی، هه‌ی بێمزه‌ڕه‌ت نه‌بن، ئه‌وه‌ نیه‌ جارێکی دیکه‌ په‌لاماری کچه‌ منداڵی شه‌هیدی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ناوی شه‌هیدانه‌وه‌ ده‌یبه‌نه‌ ماڵه‌وه‌و ده‌ست درێژی سێکس ده‌که‌ن سه‌ری و پاشان ده‌یکوژن و ته‌رمه‌که‌شی ده‌شارنه‌وه‌؟؟
عه‌زیز عه‌قراوی جوانی گوت ئه‌و گووتی به‌رزانی سه‌ره‌تانه‌ له‌ جه‌سته‌ی کوردا، به‌ڕاستی به‌رزانی سه‌ره‌تانه‌ له‌جه‌سته‌ی کوردا، عیسا پژمان له‌ دوا بابه‌تی نیمادا (به‌ڵگه‌کان له‌ کۆتایدا بخوێنه‌وه‌)ئه‌ڵێ ،مسته‌فا به‌رزانی و کوڕه‌کانی هێنده‌ بۆگه‌نن، له‌ پیسترین لاپه‌ڕه‌ی پیسایی مێژوو پیس ترن. چونکه‌ به‌و هه‌موو دڕنده‌یی تورکه‌وه‌ مه‌سعود ئاماده‌یه هاوده‌نگی تورک ده‌کات ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات که‌ له‌ دادگا دژی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان شاهیدی بدات که‌ ترۆریسته‌، به‌ڵگه‌ له‌کۆتایدا بخوێنه‌وه‌.‌
پێشینان گوتوویانه‌ حه‌یا دڵۆپێکه‌ که‌ تکا، تکا.
له‌ بیر و هزرمدا حه‌یا و حورمه‌ت به‌و 7 یا 8 سانتیمه‌ی کۆئه‌ندامی نێرینه‌ و مێینه‌ نیه‌، هه‌رگێز شه‌ره‌ف به‌ ناوگه‌ڵ ناپێوم، ناشیرینترین ووته‌یه‌که‌ که‌ کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتوو به‌کاری ده‌هێنێ بۆ شکاندن و دوورخسته‌نه‌وه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگا، ئه‌وجووته‌ کۆئه‌ندامه‌ی نێرینه‌و مێییه‌یه‌، بۆیه‌مسته‌فا به‌رزانی گووتی: سۆره‌ی قونده‌ر، بۆیه‌ سه‌رۆ قادریش ئه‌ڵێ جه‌زا ژن هین.
تۆ ویژدانتان، سۆزانیه‌ک که‌ له‌ ناچاریدا سێکس ده‌فرۆشێت زیانی زۆرتره‌ یا که‌سێک ببێته‌ هۆی گیان له‌ده‌دستدانی 1600 که‌س له‌ یه‌ک جێگه‌دا، هه‌ولێر؟
ده‌ک بێمزه‌ڕه‌ت نه‌بی به‌ چ ویژادانێکه‌وه‌ داوای نۆبڵ بۆ مه‌سعودێک خائین ده‌که‌یت؟
تێناگه‌م، یا تێناگه‌ی کورد کورده‌که‌ی جاران نیه‌، واش تێنه‌گه‌یت که‌ سه‌رت کرده‌ بنخۆڵه‌وه‌ که‌س ناتبینێ.
ئاخخخخخخخخخخخخخخخ بۆ نامکوژن، مردن باشتره‌ تا بیستنی ئه‌م جۆره‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگرییه‌.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کورد تاوی سه‌ندوه‌، هێنده‌ی نه‌ماوه‌ بته‌قێته‌وه‌، ئه‌مه‌ چ مه‌هه‌زه‌له‌یه‌که‌ مه‌هابات خان له‌م کاته‌دا داوای نۆبڵ بۆ مه‌سعود ده‌که‌یت، تۆ بڵێی ئه‌مه‌ش ده‌‌هۆڵێک نه‌بێت بۆ چه‌واشه‌ی خه‌ڵک، تابا شێنه‌یی مه‌سعود هه‌وڵی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌ بدات؟
گرێنتی ده‌ده‌ین به‌ مه‌سعودیه‌کان، خیانه‌ت و دزی و شه‌رواڵ پیسیتان ده‌ هێنده‌ی دیکه‌ له‌ زبڵدانی مێژووتان نزیک ده‌کاته‌وه‌و ده‌هێنده‌ی دیکه‌ش په‌که‌که‌ خۆشه‌ویشت ده‌کات له‌ دڵی گه‌لدا، هیوامه‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کان بکه‌ن تا ڕۆژێک زووتر له‌کۆڵ کوردی چه‌وساوه‌ ببنه‌وه‌.
ئه‌رێ خه‌ڵک و خوا جیاوازی نێوان ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان ووشیار زێباری چیه‌، جگه‌ له‌ واوه‌؟
ئه‌وانه‌ی ده‌خوێننه‌وه‌، به‌ چاوی خۆیان دیتیان که‌ سه‌دام له‌ سێداره‌درا، مامه‌که‌ی66 له‌ شه‌رق ئه‌وسه‌تی هه‌مان ڕۆژی له‌داردانی سه‌دام، داوای ڕونکردنه‌وه‌ ده‌کات، گوایه‌ پرسی پێنه‌کراوه، ماشا الله له‌م سه‌رۆکه‌ کارتۆنیه‌!
مه‌هابات خان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت داوای نۆبڵ بۆ مام ‌هێمن بکه‌، بۆ غه‌نی بلوریانی بکه‌ له‌ مام نیلسۆن مه‌ندێلا زیاتر زیندانی کراوه‌و 1 کوردیشی نه‌فرۆشتوه‌.
بۆ عه‌زیزمحه‌مه‌دی بکه‌ 1 فلسی قه‌ڵبی نه‌دزیوه‌.
بۆحاجی قادری کۆیی بکه‌، کێوی ڕاپه‌ڕین و خۆگری.
باوه‌ڕبکه‌ زۆری نه‌ماوه‌ مه‌سعودیه‌کان فڕێبدرێنه‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌.

http://en.wikipedia.org/wiki/Nobel_Peace_Prize

http://al-nnas.com/THEKRIAT/28jsf17.htm

کلیکی ئه‌و لینکه‌ش بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی تر به‌ فارسیی
http://www.kurdistanpost.info/files/balgai_samani_haji_karem_400.jpg

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)