هەواڵێكى بەپەلە لە قایمقامیەتى هەڵەبجەى شەهیدەوە
Monday, 14/03/2011, 12:00
سەرچاوەیەكى باوەڕپێكرا و پێمانى ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ 14 /3 لە بیناى قایمقامێتى قەزاى هەڵەبجە بە سەرپەرشتى قایم قامى هەڵەبجە (گۆران ئەدهەم) كۆبونەوەیەكى بەپەلە لەگەڵ سەرجەم بەرپرسى دامو دەزگا حیزبى و حكومیەكاندا كرا لەبارەى رێگرتن لە ئەنجامدانى خۆپیشاندان و یادكردنەوەى 16ى3 كەتێیایدا قایمقام بەهەموشێوەیەك خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى شارى شەهیدانى قەدەغەكرد و داواشى لە هێزە ئەمنیەكانى شارەكە كرد بەهەموشێوەیەك بە گژ خۆپیشاندەراندا بچنەوە و رێگرى لە ڕێكخستنى خۆپیشاندان بكەن.ئەمەلەكاتێكدایە كە لە باخى گشتى شار ئەمڕۆ خەڵكى هەڵەبجە بەتەماى خۆپیشاندانێكى گەورەن.وە لە هەمان كۆبونەوەدا باس لەوەكرا كەیادى 16/3 لە ساڵانى پێشو تر جیاوازترو گەورەتر لە و شارە بكرێتەوە و وە وتیشى ڕێگەنادەین لە هیچ شوێنێكى تر یادى كیمیاباران بكرێتەوە ئەمەلەكاتێكدایە كە 16/3 كراوە بە ڕۆژى شەهید لە عێراق.وە داواش لە لیواى 13 كراوە كە لە كاتیخۆپیشاندانەكەى ئەمڕۆدا بێنە ناوشارەوە بۆ سەركوتكرنى خۆپیشاندانەكە.وە پێشدە چێت خەڵكى سەید سادق ڕێگرى لە د. بەرهەم بكەن لە كاتى هاتنى بۆ شارەكە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست