نامەیەکی کراوە بۆ ماڵپەڕی کوردستانپۆستی ئازیز
Thursday, 28/08/2014, 12:00
1806 بینراوە
هاوڕێیانى كوردستانپوست ئیوە لە زۆر بواردا پیشەنگ بوون، لە رەخنەگرتن، لە دەسەلاتى مافیاى كوردى و كار و خەباتتان جیگاى رێزو پیزانینى هەموو مرۆڤیكى ئازادىخوازو دادپەروەرى كوردستانە، كە دڵى ترپەى لێدانى تیامابێت بۆ ئازادى و كوتایى هیێان بە نادادپەروەرى سەرانى مافیاى كورد، ئەگەر نەشتوانێت بنووسیت، ئەوا بەبینینى مالپەرەكەتان دڵخۆشەو ئومێدێك لە دڵیا دروست دەبێت یان، ئەمڕۆ یان سبەى، دەبێت بێتەپاڵ ریزى ئەو هەزاران مرۆڤە ئازادىخواز و یەكسانخوازەى، كە چاوەڕوانى فورسەتى شۆڕش دەكەن بۆ رزگاربوون، لە دەسەلاتى مافیا و دزو گەندەڵى سەرانى مافیاى هەردوو بنەماڵە و كۆیلەكانیان.
هاوڕێیان .
لەدواى هاتنى چەتەكانى داعش و داگیركردنى موسڵ و شەنگار و زومارو رەبیعە و هەندیك گوند و شارۆچكەى تر، بەدیل گرتنى ژنان و كچانى کوردانی یەزیدى و مامەڵە پێوەكردنیان وەك كەنیزەك و جاریە، كە ئەوە، لەمێژووى داگیركاریەكانى ئیسلام دا كراوە و داعش دووبارەى دەكاتەوە، لەهەرشوێنێك دەسەڵاتیان هەبێت ژنانى دەستگیركراو دەكەن بە كۆیلە و جاریە و كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكەن، بۆیە سەیرنییە داعش ئەو كارە بەرامبەر ژنان دەكات، ئەوە عەقلیەتە كەلتورە فەرهەنگە و شتێكى تازە نییە.
ئەوەى بەلاى منەوە سەیرە، مێدیاكانى سەرانى هەردوو بنەماڵەى مافیاى كوردە، كەوتوونەتە كەمپین و قسەى زل و ئەمیینانە شەرەفى كوردە و ئیمزا كودەكەنەوە، وەك ئەوەى سەرانى مافیاى ئەو دوو بنەماڵەیە لەژێر سایەى حاكمیەتیان دا، بەقەدەر داعش ژنانیان ئەتك نەكردبێت و دەستدرێژیان نەكردبیتەسەر ژنان .
ماوەى بیست و سێ ساڵە سەرانى مافیاى ئەو دوو بنەماڵەیە و كوڕ و خزمەكانیان ژنانى كوردستان ئەتك دەكەن ئیستغلالیان دەكەن .ژنى بەمیرد داگیردەكەن، لە سایەیاندا زیاتر لەبیست هەزار ژن بە تۆمەتى ناموس پەرستى كوژراون، تاوانبارانیش وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون، لەبەرئەوەى ئەو دوو بنەماڵە مافیایە دەیانپارێزن.
كاتى ئەوەیە مالپەڕى ئازیزى كوردستانپوست، سەرلە نوێ دەست بكاتەوە بەئاشكراكردنى سەر جەم ئەو بەرپرسە داوێنپیسانە و كوڕ و خزمەكانیان، كە لەرێگەى دەسەڵات و پارەوە ژنان ئیستغلال دەكەن بو تێركردنى ناوگەڵى بۆگەنیان وەك عەقڵیان .
لە رابوردوودا چۆن پەردە لە سەرداوێنپیسیەكانى سەرۆ قادرو، كێشەكەى سوزانى رێكخراوى سەلام و كێشەكەى شەیماى دەربەندیخان و ئەوەى مەكتەبى جەمال تاهیر هەڵدرایەوە زۆرى تریش، بویە چەندان میینەى تر لەلایەن بەرپرس و كوڕ و خزمى بەرپرسەوە ئیستغلال كراون بە پێدانى پارە و بەخشیش و پۆست و كاندیدكردن، یاخود لەرێگەى فشار و تەحەروش و ناوزراندنەوە ئیستغلالیان كردوون و شوێنێك شك نابەن سكالاى لێبكەن .
كردنەوەى دەروازەیەكى نوێ لە رێگەى كوردستانپوستەوە بەرووى ئەوكیشەیەدا، هەنگاوێکى جدى دەبێت بۆ ریسواكردنى سەرانى هەردوو بنەماڵەى مافیا و گەندەڵ و كوڕ و خزمەكانیان و بەدیوێكى تریشدا خزمەت بە ژنان و مافەكانیان دەكات و قوتاریان دەكات لە ئیستغلال و دەستدرێژى و تەحەروشى ئەو داوینپیسانە وهوشیاركردنەوەى داكۆكیكارانى راستەقینەى مافەكانى میینەیە كە چیتربێدەنگ نەبن و ژنان لاقە بكرین وبێنە مەیدان و خۆپیشاندان بكەن، كەمپین بكەن، بۆ بەسزاگەیاندنى داوێنپیس وئیستغلال چیەكان. تا چیتر ژنان نەبێتە قوربانى ناوگەڵ برسییەكان.
لەگەل ریزدا
هولەندا
٢٦/٨/٢٠١٤
تیبینى من هەوڵ دەدەم لەرێگەى هاوڕێكانمەوە كەیسى ئەو مێینانە بگەیەنمە كوردستانپوست، تا رووى دزێو و داوێنپیسى سەرانى مافیاى هەردوو بنەماڵە و كوڕ و خزمەكانیان ئاشكرا بكرێت.
***************************************************
وەڵامی کوردستانپۆست: بەڕیز کاک (سەروەر کەریم) ئەوەی بەڕێزتان باسی دەکەن، بەشێکە لە مێژووی کوردستانپۆست لەو سەردەمەدا کاریگەریی خۆی هەبوو، بەتایبەتیی لای زۆر کەس ئەم هەواڵ و زانیاریانە دیاردەیەکی تازە بوو، کەم کەس لەسەرەتادا باوەڕی دەکرد، کە بەرپرسەکانی کورد و قارەمانەکانی شاخ کە هاتوونەتەوە هێندە بێموڕاڵ بن، تاوانی لەو جۆرە بەرامبەر بە ژنان و هاوڵاتیانی گەلەی خۆیان بکەن، لە بیرمانە یەکەمجار لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٣دا هەواڵی ئەوەمان بڵاوکردەوە، کە دەیان کەس لە سەران و بەرپرسە کوردەکان لە ژێرەوە کاریان لەگەڵ بەعسدا کردووە، بۆ ئەمن و دەزگا موخابەراتییەکان زانیاریان داوە، کەم کەس بڕوایان پێمان کرد، دەیانگوت کوردستانپۆست لە خۆیەوە درۆ هەڵدەبەستێت، ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت خەڵکانێکی کۆیلە ماون، کە ئەوانەی ئەمڕۆش بڵاوی دەکەینەوە لە سەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و یارمەتییدانی داعش. دیسان ئێمە بە درۆزن دەزانن و بڕوا ناکەن، جا لە ناو کۆمەڵگایەکدا کە کەسانی ساویلکە و کۆیلەی وای تێدا بەرهەم هێنابێت، پێی وابێت هێشتا مەسعود و تالەبانی و بنەماڵەکانیان رابەر و سەرۆکی کوردن، دڵسۆزی گەل و میللەتن، ئەوان دەتوانن کورد بەرنە لێواری رزگاریی و دەوڵەتی کوردیی دروست دەکەن، ئەوا بڕوا ناکەین هەڵدانەوەی ئەو مەلەفە کۆنانە قازنجێکی هەبێت، ئەوەی لە رابردوودا کردوومانە، کاریگەری خۆی هەبووە، بۆ ئەمڕۆ ئەو کاریگەرەییەی نابێت، چونکە هەموو خەڵکەکە کەم تا زۆر ئەم بەرپرس و حیزبانە دەناسن، بە پێچەوانەوە ئەوەی ئێمە بۆ داهاتوو دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە هانی خەڵکی بدەین بیر لە دروستبوونی رێکخراوی سیاسیی سەربەخۆ بکەنەوە، وابەستە نەبێت بە دوژمن و داگیرکەرانی کوردستانەوە، دوور بێت لەم سەرانەی کە ئەمڕۆ هەن و سیاسەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان و داگیرکەران دەکەن. بە هۆی ئەم دەسەڵاتەوە کورد بە قەیرانێکی ترسناکدا دەڕوات، کورد بەرەو تێداچوون دەچیت، پێویستە هەوڵی رزگاری بوونی بدەین، یەکەم لەدەست ئەم سەرکردە و بەرپرسانە، دووەم نەهێشتنی ئەم حیزبە پوچەڵانە، کە بوونەتە کرمی دار و کۆمەڵگایان کلۆر و رزیوکردووە. بۆ ئەوە لەگەڵماندا بن، نەک بۆ هەڵکێشانی شەرواڵی بەرپرسەکان، کە چیتر داوێنپیسی نەکەن.