کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەندامى سەركردایەتییەك نەوێرێ ناوى خۆى بڵێ ئەبێ چ دەعبایەك بێت ؟

Thursday, 16/04/2009, 12:00

1880 بینراوە


لە سایتە ڕوو ڕەشەكەى مەلا بەختیاردا (چاودێر) ئەندام سەركردایەتیەك كە نەیوێراوە ناوى خۆى بڵێ قاچى كاك نەوشیروانى گرتوە , ئەگەر ئەو ئەندام سەركردایەتیە یەك تۆز غیرەتى ببوایە ناوى خۆى ئەووت , بەڵام غیرەت و كەرامەت لاى ئەم باندەى مامە كوا ,بە هەموو ئەگەرەكان و ئەو زمانە گڵاوەى ئەو نوسینەى پێ نوسراوە تەنها قەڵەمە جاشەكەى مەلا كەمتیارى ووتە بێژى یەكێتیە چونكە ئەم جۆرە شەكر شكاندنە تەنها لە ئەدەبیاتى بێ ئەدەبانەى مەلا بەختیاردا بەدى ئەكرێ لە ترسا نەیویراوە ناوى خۆلاى بڵێ و پلەیەكى خۆشى دۆڕاندوە ,ئەو ئەندام سەركردایەتیە هاتوە وەڵامى چاوپێكەوتنەكەى كاك نەوشیروانى داوەتەوە ,كەلەگەڵ ڕۆژنامەى شرق الاوسەت دا سازى كردوە , جارێ ئەوەى كاك نەوشیروان بناسێ بەم حەپە حەپەى ئەوانە كەم ناكات وە هەتا ئێستاش یەك كەس نەیتوانیوە قسەیەكى خراپ بەرامبەر بەو پیاوە بكات تەنانەت بەعسیش لەبەر ئەوەى ئەو پیاوە هەتا ئەم ساتەش زۆر بە پاكى هێناویەتى و هەرچى خیانەت و دزى و گەندەڵى و پارە خواردن و ناوگەڵ پیسیە نیەتى ئەوەى ئەو پیاوەشى خۆشەویست كردوە ئەو سیفاتە جوانانەیەتى بۆیە هەزار نوسینى ئاوا بنوسن هیچ لە بەهاى پیرۆزى ئەو پیاوە تێكۆشەرە كەم ناكات , ئەو ئەندام سەركردایەتیە بێ غیرەت و ترسنۆكە ئەڵێت كاك نەوشیروان عیزت دوریە ئەگەر مەكتەبى سیاسى مجلس قیادە بوبێت جارێ ئەبێت بزانیت عیزەت یەكێكە لە پیاوە ترسنۆكەكان كاك نەوشیروان كوڕى ڕۆژى تەنگانە و پێشمەرگەیەكى خاكیە هەتا ئەم ساتەش ئێستاش كەتافیەكەى پێشمەرگایەتى لەبەر ئەكات , یەكێتیش كە ناتوانن وەڵام بدەنەوە هەمویان كاك نەوشیروان ئەناسن كێیە بۆیە ناتوانن هیچ بڵێن تەنها بێ ئەدەبێكى وەكو مەلا و ئازاد جوندیانى نەبێت , تا نەوشیروانیش لە مەكتەبى سیاسیدا بوو مەكتەبى سیاسى بوو بەڵام كە نەما ئیتر مەكتەبى سیاسى بوە شوێنى خاوەن فایل و دزو گەندەڵەكان و دەیانى وەكو مەلا بەختیار تەراتنێنى تیا ئەكات , كاك نەوشیروان تەنها ڕوى ئەوانەئەشكێنێ كە دزو كەم تەرخەم و هیچ لەبارا نەبون , ئەوانەى ماستاوچى و ڕۆژانى پێشمەرگایەتى مقەر بە مقەر ئەگەڕان و دڵى پێشمەرگەكانیان سارد ئەكردەوە و پێیان ئەوتن یەكێتى بە چەقەنەیەك ئەگیرین ئەگینا كەس نیە بە قەد ئەم پیاوە ڕٍێز لە خەڵك و كادرو بنەماڵەى شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان بگرێ , هەر ئەو گەرم و گوڕییەى ئێستا و كۆبونەوەى خەڵك لەو پیاوە ئەوە ماناى ئەوەیە چەندە بەرٍبَز و خۆشەویستە , وەكو ئێوە نیە بە پارەو بە زۆریش خەڵكتان بۆ كۆنابێتەوە , ئەگەر پیاون ئەو بەردە لابەن بزانم چى ئەدۆزنەوە , باسى تیرۆرو كوشتن ئەكەن ئەگەر پێشمەرگە بوبیت و كاك نەوشیروان بناسن باش ئەزانن ئەوانەى ئەو كوشتونى كێن ؟ هەموو ئەوانەى ئەو كوشتونى خائینەكان بوون بەعسیەكان بون , ئەوانە بوون كە لە پشتەوە بە ناوى ئاشەوە خیانەتیان لە خوێنى شەهیدەكان ئەكرد , ئەم بێ غیرەتە وا سەرى لێ تێكچوە ئەوەى تا دوێنێ بە بەعسى و جاش و خائینیان ئەزانین ئەمڕۆ لەم ووتارەیدا باسیان ئەكات و ئەیانكات بە شاهید بەسەر نەوشیروانەوە , جاران بەرەى جود جاشى عێراق و ئێران بوون بە حسابى ڕادێوكەتان و ئەو بەیاننامانەى دەرتان ئەكرد بۆ ئەم ڕۆ خێرە وا بەرگریان لێ ئەكەن , كۆمۆنیستەكان كوردستانى نوێ و ڕاگەیاندننەكانى یەكێتى ماون كە ئەوانەى كوژران بەعسى بون كەچى ئێستا خێرە وا ئەكرێن بە شاهید ئەوە ئێوە بون ئەوانەتان بە بەعسى حساب ئەكرد نەك نەوشیروان مستەفا , ئێوەش و ئێمەش باش ئەزانین كاك نەوشیروان كێیە و ئەو پەیامەشى ئەو هەڵى گرتوە شایەنى لەوە زیاتریەتى ئەو دەست بەردارى هەموو پلە و پۆست و سەروەت بوو لەبەر ئەوەى گۆڕان و ڕیفۆرم بكات ئەگەر ئەو پیاوە مەبەستى بوایە وەكو خۆت دەڵێت كەسى دووەم بوو لەناو یەكێتیدا بەڵام دیكتاتۆریەتى ئاغاكەتان و مل نەوى نەكردن بۆ داواى ڕیفۆرم خوازان و كۆكردنەوەى هەرچى خائین و دزو گەندەڵە لاى خۆى واى كرد یەكێتى جێگاى پیاوى پیاوانەى تیا نەبێتەوە , بە ڕایى من ئەو ناوەى كاك نەوشیروان بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى داناوە زۆرە ئەبوایە لەوە كەمتریشى پێ بوتنایە چونكە مەكتەبى سیاسیەك نەتوانێ قسە بكات لە ئاست دزى و گەندەڵى و خیانەتى سەرۆكەكاندا كەواتە چین ؟ ئێستاش دەڵێم ئەو ئەندام سەركردایەتیە بێ ئەدەبە ئەگەر یەك تۆز غیرەتى هەیە با خۆى ئاشكرا بكات با ئێمەش سەدان بەردى بۆ هەڵبدەینەوە , ئەو كەسە دیارە كەسێكە خۆى نوقمى هەموو گەندەڵیەكانە و بە دۆمینەوە سەدو یەك فیعلى خراپى هەیە بۆیە وا ترسنۆكانە ناوى خۆى نەوتوە , ئەندام سەركردایەتیەك حیزبەكەى بە قوللەى قاف بزانێ و نەوێرێ ناوى خۆى بڵێ ئەبێت لەكام جۆرەى سەركردایەتى بێت لەوانەیە لە جۆرى سینیە عادیە كە بێت كە بەرگەى هیچ ناگرێ .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)