هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر ئیدانە دەکەین
Friday, 13/04/2012, 12:00
دوێنی شەو دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم لەشاری هەولێر ، بەشیوەیەکی سەرکوتکەرانە هیڕشیان کردۆتە سەر ٥٠ مانگرتووی کورد لەشاری هەولێر ، کەبۆ هاوپشتی برا کوردەکانیان لە زیندانەکانی(باکور و ستراسبۆرگ) نزیک بە ٢مانگە دەستیان بەمانگرتن کردوە ڕەفتارەکانی ئاسایش لە گرتن و لێدان ئەشکەنجە و سوکایەتی پێکردن وتێکدانی سەرجەم کەل و پەلەکانی مانگرتنیانی گرتۆتەوە .... لەکاتێکدا مانگرتوان بەپێی یاساکانی ئەو دەسەلاتە مۆلەتی ٦ ڕۆژیان بەفەرمی لەدام و دەزگا بەرپرسەکان وەرگرتبوو ، وە ٤ ڕۆژبوو کارو چالاکی خۆیان بە شیوەیەکی هێمنانە دڕیژە پێدابوو
ئێمە ئەو کۆمەلە و ناوەندانەی خوارەوە ناومان هاتووە ، بەتوندی کردەوە سەرکوتگەرانەی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر ئیدانە دەکەین. ئەم هەلسوکەوتە نیشانی دایەوە ، کە مانگرتن و خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین لەم شارە و لە کوردستاندا بەرەو یاساخ بوون دەروات، تەنانەت خانەی حکمەت لەبەیانامەیەکیان دەلێن دوو مانگە هەولدەدەین هۆلێکمان لەشاری سلیمانی پێ نادرێت . بۆیە داوا لەناوەندو لایەنە ئازادیخوازەکان دەکەین بەتوندی لە بەرانبەر ئەو هەولە بەردەوامانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەلات بوەستنەوە کەهەول دەدەن کارو چالاکی و ئازادی سیاسی لەسەر شەقام ، تەنیا بۆ پارتی و یەکێتی مۆنۆپۆڵ بکرێت ، لەم بارەوە ناوەندە سیاسیەکانی سویدیش ئاگادار دەکەینەوە
1/کۆمیتهی پشگیری له داواکاریهکانی خهڵکی کوردستان له یۆتۆبۆری وڵاتی سوید
2/کۆمیتهی سهردهشت عوسمان له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
3/کۆمهڵهی گهرمیان لهشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید/
4/کۆمهڵهی کلتوری کوردستان له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
/5کۆمهڵهی ژنانی کورد له یۆتۆبۆری
6 /نجانی کورد لهوڵاتی سوی
/7دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
/8پارتی چەپی کوردستان / ڕیکخستنەکانی ئەوڕپا
/9 ڕێکخستنەکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان / سوێد
/10کۆمیتەی سویدی چاودیری کوردۆساید / چاک
/11 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لەئەوڕپا
/12 ئەنستیۆتی کورد لەستۆکهۆلم
/13 مەجلیسی ژنانی کورد لەستۆکهۆلم
/14گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
سوێد / ١١/٠٤/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست