هاوڕێیانمان له چاک باجی پشتگیری له گۆڕان ده‌ده‌ن
Friday, 04/09/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که ڕێکخراوی چاک بووه به بابه‌ت له‌سه‌ر سایته‌کان، به‌تایبه‌تی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا ،هه‌ر سایتێک ده‌که‌ینه‌وه به هه‌واڵێکی چاک ده‌ستپێده‌کات هه‌ر جاره‌و به‌شێوه‌یه‌ک،هه‌ر جاره‌و بوختانێکی بۆ ده‌کرێت،بێچگه له‌وه‌ی که له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونیشه‌وه شتی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان پێده‌ڵێن،هه‌رچه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندییه تهلفونیانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که من ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌توانم وه‌کو جاران بنوسم،ته‌نانه‌ت نه‌متوانی له یادی 31 ئابی ڕه‌ش که په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و پڕ له شه‌رمه‌زارییه به ناوچه‌وانی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بنوسم،هه‌روه‌ها نه‌متوانی یادی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی جوانه‌مه‌رگ بکه‌مه‌وه که شه‌هید بوو به‌ده‌ستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی که چۆن ده‌ستیان سوره به خوێنی چه‌نده‌ها ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م گه‌له‌و،ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی که له‌سه‌ر خوێنی کورد ده‌ژین و ،ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی که دزی و جه‌رده‌یی نه‌ما ئه‌وان نه‌یکه‌ن له میلله‌ت،به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ی که ماوه‌یه‌که ده‌کرێته سه‌ر چاک وای لێکردم ئه‌مجاره‌ش بێده‌نگ نه‌بمه‌وه،جونکه هه‌ستده‌که‌م که هاوڕێیانمان له چاک باجی ئه‌و پشتگیری کردنه ده‌ده‌ن که ئێمه وه‌کو چه‌ند ئه‌ندامێکی چاک له لیستی گۆڕانمان کرد،هه‌رچه‌ند ئه‌مه چه‌ند جارێک باسکراوه که گوایه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی کۆمیته‌ی چاکی به‌ریتانیا له لیژنه‌کانی پشتگیرین له لیستی گۆڕان هه‌رچه‌ند ناوه‌کانیان نه‌ده‌هێنا،به‌ڵام زۆر باش تێده‌گه‌شتین مه‌به‌ستیان له کێ بوو؟ئه‌وه‌ی که ده‌وترا هیچیان به‌به‌ڵگه‌وه نه‌بوو هه‌رچه‌ند ئێمه به ئاشکرا هه‌ندێک ئه‌ندامی چاک کۆمیته‌ی به‌ریتانیا پشتگیریمان له لیستی گۆڕان کرد،شتێکمان نه‌کردووه به‌دزییه‌وه،هه‌رچه‌ند ئێمه ده‌مانزانی که ئێمه ئازادین هه‌ر بیروباوه‌ڕێکمان هه‌بێت له چاکدا به مه‌رجێک چاک به‌کارنه‌هێنین له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌ی که بڕوامان پێیه‌تی،ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هاوڕێیانمان ڕێز له بیروباوه‌ڕی ئێمه بگرن،من وه‌کو خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تریش به ئاشکرا سه‌ردانی گرده‌که‌مان کردووه نه‌ک به‌دزییه‌وه،ڕۆژێک له رۆژانیش بڕوام به‌وه نه‌بووه سه‌ردانی ساده‌ترین که‌سی لێپرسراو بکه‌م له ناو هه‌ردووحزبی باڵاده‌ستدا به‌ڵام به شانازییه‌وه چه‌ندین جار له‌و ماوه‌یه‌ی له کوردستان بووم سه‌ردانی گرده‌که‌م کرد،هه‌رچه‌ند ئێمه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سی تره‌وه لێدراین که خۆیان بهگۆڕانخواز ده‌زانی له‌سه‌ر نوسینێکی من و کاک عه‌دنان کۆچه‌ر که له‌سه‌ر خالیدی خوله سور پشتگیری خۆمان بۆ هاوڕێیانمان له چاک ده‌ربڕی بوو،نه‌ک ته‌نیا له‌لایه‌ن گۆرانه‌وه لێمان درا به‌ڵکو له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی باڵاده‌ستیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه پشتگیریمان له گۆڕان کرد دیسان لێیان داینه‌وه،ئه‌و ڕه‌سمانه‌ی که بڵاوکراوه‌ته‌وه چه‌ند هاوڕێیه‌کی تێدایه که ئاخۆ ئه‌وه چه‌ند هاوڕێیهک بن بۆخۆیان دانیشتبێتن کاتێک به‌یه‌که‌وه به‌رنه سه‌ر، یاخود کاتێک که هه‌ر کۆڕێک یاخود کۆنفڕانسێک ده‌به‌سترێت،ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ژدار ده‌بن هیلاکو ماندوو ده‌بن ئاساییه بچنه شوێنێک ئیسراحه‌تێک بکه‌ن،هه‌رچه‌ند من وه‌کو خۆم ڕێک ده‌ڕۆم و ڕێک دێمه‌وه ناچمه ئه‌و جۆره دانیشتنانه‌وه،به‌ڵام هه‌ر ئه‌و کۆنفڕانسه‌ی که گۆڤاره‌که‌ی ده‌زگای زانیاری باسی لێده‌کات،له‌لایه‌کی تره‌وه وویستیان ئێمه‌ی تێوه‌بگلێنن،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه من وه‌کو خۆم ئه‌و کاته هه‌ر ئه‌ندامی چاکیش نه‌بووم،به‌ڵام دوایی له‌سه‌ر خالیدی خوله سور پیامانا ته‌قینه‌وه،ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که گوناحی چاک و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی چاک نییه ئه‌و باجه بده‌ن به‌ڵکو ئه‌وه گوناحی ئێمه‌یه که پشتگیریمان له‌لیستی گۆڕان کرد‌و ئێستا ده‌بێت ئه‌و هاوڕێیانه باجه‌که‌ی بده‌ن.زۆر ده‌مێکه خواستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه که چاک به‌ره‌وه لاوازی به‌رن،به‌ڵام دڵنیا بن گۆڤارێک که ده‌زگای زانیاری ده‌ریده‌کات که به‌بێ تاوان هه‌ر جاره‌و بوختان بۆ کۆمه‌ڵیک که‌س ده‌کات ره‌سمی خه‌ڵک بڵاوده‌که‌نه‌وه هه‌رگیز چاک به‌وه لاواز نابێت،ئه‌و که‌سانه‌ش ڕووڕه‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه که جاسوسی ده‌که‌ن و سه‌ری خۆیان شۆڕ ده‌که‌ن له پێناوی هه‌ندێک پاره‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست