زمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌ئاست که‌رکوک جیاواز نییه
Thursday, 29/10/2009, 12:00
زمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوشێوه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ئاست که‌رکوکدا' هیچ جیاوازیه‌کی نییه ، جگه له کۆمه‌ڵێک پێشنیار‌و ڕه‌خنه .
سه‌ره‌تای گرنگی دانی سیاسی و ئابوری به‌که‌رکوک له‌ساڵی 1875 ی پێش زاین و له‌سه‌رده‌می بابلێکان و ده‌سه‌ڵاتی ههمهوهڕابی ، نه‌وتی خاو ' له‌جیاتی ده‌رمان و وه‌بۆ سوتاندن به‌کار هاتووه .
له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌کاندا له‌ناوچه‌ی سینای ئه‌مڕۆ ، نه‌وتی خاو بۆ کۆمه‌ڵێک پێداویستی به‌کارهاتووه .
له‌سه‌ده‌ی " چوار " دا له به‌غداد نه‌وتی خاو به‌کارهێنراوه بۆ ده‌رمان و سوته‌مه‌نی .
ساڵی 1853 زانایه‌کی به‌ناوبانگی پۆڵندی ، به‌پێی سیته‌می (عملیه تقگیر) توانی (کیرۆسین) لهحهقلێکی په‌ترۆلی باشوری پۆڵندا به‌رهه‌م بهێنێت .
له‌سه‌ر ده‌ستی ڕوسه‌کان له(باکۆ) دا ساڵی1861 کارگه‌ی نه‌وت بۆ یه‌که‌مین جار دامه‌زرا.
له‌ئه‌مه‌ریکا ساڵی 1859 زانای به‌ناوبانگ(ئادوین دراک) له ناوچه‌ی بنسلاڤانیا کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت له په‌ترۆڵی دامه‌زرا.
که‌رکوک له‌مێژه جێگای خاڵی ناکۆکیهخوێناوییهکانی نێوان ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی ناوچه‌که بووه ، وه‌ک ئاشوری و بابلی و مێده‌کان . له‌پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ' که‌رکوک که‌وته نێوان هێڵی هه‌یڤی پانوپۆڕیی نێوان ئه‌سته‌نبوڵ و باشوری ئاسیا ، وهبهدرێژایی ئه‌و هێڵهئهمنییه باره‌گاو پێگه‌ی تورکمانی تیا قایم کرا بۆ پارێزگاری کردنی له‌شکرو بازرگانان ' ی تورک کهبهویادا هاتوچۆیان ده‌کرد .
له 24 . 07 . 1923 به‌پێی ڕیکه‌وتنێک له‌ژێر ناوی (په‌یمانی لۆزان) ، ولایه‌تی نه‌ینه‌وا ' خرایه سه‌ر عیراقی تازه‌دروستکراو ، که‌رکوک یه‌کێک بوو له شاره‌کانی ئه‌و ولایه‌ته . ساڵی 1927 ئینگلیزه‌کان له‌دوای گه‌ڕان و وهدۆزینهوهی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی بابه‌گوڕگوڕ ' یه‌که‌مین کارگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتیان دامه‌زراند . له‌وساوه که‌رکوک له عێراق و ناوچه‌که‌و جیهان که‌وته به‌ر توێشوی باس و ته‌زوی خۆ به‌خاوه‌ن زانین ، له‌وێوه ململانییه‌کان له‌سه‌ر خاوهندراێتی دروستکراو و ڕه‌سه‌نی که‌رکوک ده‌ستی پێ‌کرد .
ساڵی 1932 دا کاتێک مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ پاشای عیراق بوو ، عێراق له ژێر سیسته‌می ئینتیداب ڕزگاری بوو . عه‌ره‌ب له‌باکوری تکریت وه‌ک ڕه‌وه‌ند و ڕهشماڵههڵدهر بوونیان هه‌بوو ، له‌وساوه حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقی عروبه ' به‌پێی پیلانێکی داڕێژراو ، یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌ئێستاشه‌وه هه‌وڵی زیاتریان خسته‌گه‌ڕ بۆ داگیرکردنی دووا بستی خاکی که‌رکوکی کوردستان .
که‌رکوک و باجی کوردان له‌سه‌ر که‌رکوک پرسی کوردان و ترسی کوردان له‌سه‌ر که‌رکوک له‌دوای کوده‌تا شومه‌که‌ی 1958 وه سه‌ری هه‌ڵدا ، له‌وساوه که‌رکوک جێباسی سیاسی و په‌یامی داخوازی کورد‌و حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کۆماری عیراق بوو ، له‌وساوه به‌ره‌نگاری کورد و هه‌ڵمه‌تی ته‌عریب و داگیرکردن و گوند سوتاندن تا ده‌گاته بهسوتماککرنی هه‌موو کوردستان وه‌ک ستراتیژ ' به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرا .
له‌سه‌رتای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه به‌شێکی پرسی کورد کرا به‌قوربانی پرسی که‌رکوک ، له‌ماوه‌ی چوارده ساڵی ئه‌م شۆڕشه‌دا ، سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ترسی ده‌نگی ناڕازی بووی کوردان ' نه‌یانتوانی مساوه‌مه له‌سه‌ر یه‌ک بسته خاکی که‌رکوک بکه‌ن ' تاکۆتایی هێنان و قوربانیدانی شۆڕشه‌که‌ش ، به‌شێکی زۆری بۆ پرسی که‌رکوک بوو.
به‌هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ ، باسی که‌رکوک و پرۆگرامی سه‌رکردایه‌تی کورد ، وابه‌سته بوو به سه‌ندنی داخوازییه‌کانی کورد له‌سه‌ر که‌رکوک . له ساڵی 1977 تا ده‌گاته 1984 چه‌ند جارێک گتوگۆ له‌نێوان کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌نجام درا ، به‌به‌ربه‌ست گه‌یشتنی گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک بووه .
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تا پاشه‌کشێی هێزهداگیرکهرهکهی به‌غداد له به‌شێکی زۆری کوردستان ، گفتوگۆ له‌سه‌ر که‌رکوک قفڵی کردنه‌وه‌و داخستنی گفتوگۆکان بوو .
خاڵی هیوا به‌خشی کوردان 9 . 4 . 2009 بوو ، که‌رکوک له‌و ڕۆژه‌دا له‌خه‌ونی کوردان‌دا له‌باوه‌شی دایکی نیشتماندا دهلاوایهوه ، قوربانیانی که‌رکوک ! هه‌ریه‌که‌یان په‌رییه‌ک و به هه‌موویان نیوملوێن په‌ریان له‌به‌هه‌شتی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی پاراستنی نیشتمان ڕه‌وانه‌کرد ، ئه‌وان خه‌ڵاتی پاراستنی شه‌ره‌فی گه‌لیان بۆ ڕزگاریخوازانی که‌رکوک پێ بوو ، به‌ڵام زاتیان نه‌کرد بی به‌خشن به‌هیچ یه‌کێک له‌م سه‌رکردانه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات . ئه‌وان بۆ که‌رکوک بوون و که‌رکوکیش بۆئه‌وان ، خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ که‌رکوک هاوشێوه‌ی ده‌روێشی نێو ته‌کیه‌و خانه‌قاکان نه‌بوو بۆ ته‌ریقه ، به‌ڵکو به‌نده‌و کڕنوشبهرانی پهرستگاپیرۆزهکانی گڵکۆی به‌ناو که‌رکوک بوون .
ئه‌وه‌ی هه‌ڵکه‌وت ، سه‌رکردایه‌تی کورد خۆی لێ پاراست . سه‌دام ڕوخا ، کورد بڕیاری له‌سێداره‌دانی دا ، کورد جێگه‌ی سه‌دامی به هاوخێنهکانی پڕکرده‌وه ، کورد عێراقی نوێی بنیاد نا ، کورد عێراقی ڕاست کرده‌وه‌و له‌نه‌مان ڕزگاری کرد، که‌چی کورد که‌رکوکی له باوه‌شدا بوو ، برسی و ڕوتوڕهجاڵ ، نهسهربهستی کرد و نه‌ده‌ستی گرت له‌و میحنه‌ته ڕزگاری کات .
له‌سه‌رده‌می(بۆل بریمه‌ر) دا ماده‌ی 58 ' وه‌ک شێوه‌یه‌ک له چاره‌سه‌ر ، بۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه ستاندارییهکانی نێوان به‌غداد و کورد سه‌پا . سه‌رکردایه‌تی کورد له‌گۆڕیان نا .
ماده‌ی 140 ' له‌نێو ده‌ستوری عیراقدا سه‌پا ، به‌ڵام هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی سه‌ریکی تائیستا سه‌رکردایه‌تی کورد ، وا بڕوا ! تائهمانه له‌سه‌ر حوکم بن ، که‌رکوک سه‌رابه‌و ههرلهدورهوه ، داخواز ده‌بێت .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆ که‌رکوک پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاست که‌رکوکدا زۆر مه‌سئولانه بیربکاته‌وه ، ئه‌و تێڕوان و خۆ به‌خاوه‌ن زانینانه‌ی که سه‌رانی کورد بۆپرسی که‌رکوک هه‌یانه تێی په‌ڕێنێت و به خۆڕسکی کاری بۆ بکات . ده‌بینین ڕۆژی 21 . ئۆکتۆبه‌ر نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران هاوهه‌ڵوێست بوون له‌گه‌ڵ سه‌رانی لیستی کوردستانی‌دا له‌ئاست پرسی که‌رکوکدا ، به‌بێ هیچ پرۆژه‌یه‌کی نوێ که جێگۆڕکی به پرۆژه‌ی لیستی کوردستانی بکات . بۆ ڕۆژی دواتر له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان دا ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی سه‌ر به لیستی گۆڕان جگه له ڕه‌خنه‌و پێشنیار هیچ کارکردهیان نه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕینی پرۆژه‌ی سه‌رانی کورد له‌سه‌ر که‌رکوک .
گفتوگۆ له‌سه‌ر که‌رکوک تا که‌ی و تاکوێ ، له‌ناو چ گه‌لێکدا ڕاپرسی له‌سه‌ر بستێک خاک کراوه ، بۆ په‌نجا ساڵه ئه‌م گه‌له خوێن ده‌دا له پێناو سه‌ندنی که‌رکوک ، نزیک به نیوملوێن شه‌هید هاوتایه به‌ڕزگارکردنی چه‌ند وڵاتێک ؛ نه‌ک شارێک . ژماره‌ی نیوملوێن شه‌هید > هاوتایه به‌ژماره‌ی هه‌موو تورکمانی عێراق ، هاوتایه به > نیوه‌ی ژماره‌ی ئاشورییه‌کانی عێراق ، ده هێنده‌ی قوربانیهیکانی فه‌له‌ستینه . خوێن به‌خۆڕایی نه‌رژێ ، قوتی به‌ئامانج گه‌یاندنه . زمانی مساوه‌مه و دروشمی فریودانی وه‌ک ئه‌مه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پرسی کورد له‌ئاست گه‌وره‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نییه ، زمانی بڕیاردان و جێبه‌جێکردن و خوازیاری و سه‌ندن ' له‌ئاست خواستنه‌کانی گه‌لی کورد‌و ساڕیژکردنی لانی که‌م زامهکاندایه .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، کۆتایی هاتنی کێشه‌ی که‌رکوک له که‌رکوک دایه ، نه‌ک له به‌غداد ؛ له‌ده‌ست ملکردنی ئه‌و ئاشوری و کلدانیانهدایه که هه‌زاران ساڵه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ؛ لهئاشتکردنهوهو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تورکمانانهدایه که‌مێژوو کردونیه‌تیه برابه‌ش له‌ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا ؛ له توڕدانی ماده‌ی 58 تا 140 دایه بۆ زبڵخانه‌ی میژوو ؛ هه‌تا باوه‌ڕمان به گفتوگۆ بێ له به‌غداد له‌سه‌ر که‌رکوک و نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌رجه‌عییه‌ت که که‌رکوکه ، ئه‌وا ده‌یان ماده‌ی وه‌ک 140 ی تر له‌دایک ده‌بێت و که‌رکوکیش وه‌ک ئێستا به‌داگیرکراوی ده‌مێنیته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست