کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیژنەى ئەمنى سلێمانى كۆمەڵێ ئەفسەرى مشەخۆرى گەندەڵن

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


لەسەرەتاى دەستپێكى بانگەشەى هاوینى پار و دەستپێكى بانگەشەى ئەمساڵدا دوو لیژنەى بەناو ئەمنى پێكهاتن بەسەرۆكایەتى پارێزگار و ئەندامێتى بەڕێوبەرى دەسگا ئەمنى و پۆلیسیەكانى سلێمانى ، ئەوەى جێى سەرنج و تیاڕامانبوو تەواوى ئەندامانى ئەم لیژنانە كۆمەڵى خەڵكى لاواز و مشەخۆر و گەندەڵبوون كە تەنها كێشەیان ئەوەبوو ئەبێ چۆن و بەچى پاداشت بكرێن ، بۆیە لەئاست سەقامیركردنى ئاسایش بۆ هاوڵاتیان تەواو خەمساردبوون ، لیژنەى ئەمنى بانگەشەى هاوینى پار كەتیایدا لیستى گۆڕان هەموو پێشبینیەكانى سەرانى دەسەڵاتى هەرەس پێهێنا و زۆرینەى دەنگى لەبەرامبەر یەكێتى و پارتیدا مسۆگەركرد ، لەم بانگەشەیەدا ئەندامە گەندەڵكانى لیژنەى ئەمنى بە پەنجا گەڵا و دەمانچەیەك و ئوتومبیلێكى دوامۆدیلى لاندكروز پاداشتى شكستى لیستى كوردستانیان وەرگرت ، بۆیە ئیستا ئەندامانى هەمان لیژنە لەئیستاوە بسكەى سمبێلیان دێ بۆ دووبارە پاداشتكردنەوەیان و لەئیستاوە شین و قوڕپێوانیانە بۆ هەرەیسە چەورەكە نەك بردنەوەى لیستى هاوپەیمانى و سەقامگیركردنى ئەمن و ئاسایش ، بۆیە زۆر پێویستە دانیشتوانى بەشەرەفى سلێمانى لەنزیكەوە رووى گەندەڵ و قێزەونى گەندەڵكارانى لیژنەى ئەمنى بناسن وەكو خۆى و بێ جوانكارى :
1. وەستا حەسەن ، ئەمە پێویست بە باسكردن ناكات و هەموو خەڵكى بەشەرەف زۆرباش دەیناسن ، هەڵبەتە ماوەیەكە ئەستێرەى بەختى وەستا حەسەن روو لەرۆچوونە ، چونكە لەگەڵ حاكم قادر ناكۆكن و چەند رۆژێ بەرلەئیستا حاكمى رێوى توانیویەتى قەناعەت بە شێخ لاهوور بكات كەتاكە پشت و پەناى وەستاحەسەن بوو كە دەستبەردارى بێت و كاوەى وەستا گوورون كاندیدكراوە بۆ شوێنەكەى .
2. عەمید نەجمەدین ، بەڕێوبەرى پۆلیسى سلێمانیە ، پێشتر بەهەق پیاوێكى كۆمەڵایەتى بوو ، بەڵام لەوەتى وەنەوشە شەش دەفتەریەكەى پار هاوینى وەرگرتوە و خۆى شەرمەزارى میللەتە رەش و رووتەكەى كردووە ، ئیتر ئەویش لەوبەروارەوە چاوبەرەوژێرى سەرانى دەسەڵات بووە و بووە بە زووڕناژەن بۆ گەندەڵیەكانیان .
3. عەمید ئاراس ، بەڕێوبەرى هاتوچۆى سلێمانى ، ترسنۆكترین و بێهەڵوێسترین ئەفسەرە لەتەواوى وەزارەتى ناوخۆدا ، چوار مانگ پێشتر كردیان بەبەڕێوبەرى پۆلیسى سلێمانى بەجۆرێك بەنەزانى و نابەڵى و جەهالەتى ئەو بەڕێوبەرایەتیەیى شێواند كە تا چەند ساڵێكى تریش كەس گەندەڵیەكانى ئاراسى بۆى راست ناكرێتەوە ، ئیستاش دەزگاى هاتوچۆى كردووە بەفەنتەڵۆسێك كە مەزنترین مۆڵگەى بەرتیلخواردن و گەندەڵیە لەسلێمانیدا بەشاهیدى هەموو خەڵكى ، ئەم پیاوە وەنەوشە و كامیرى لە ئیدارەى گشتى وەرگرت و باخێكى پێنج دەفتەرى لەسیتەك پێكڕى بۆ بردنەسەرى شەوانى سوور و حەرام تیایدا ، چونكە چاوباشقاڵى وەك ئەم عەمیدە پەڕۆیە وێنە و شێوەى نیە .
4. عەمید لوقمان شاسوار ، بەڕێوبەرى چالاكیە مەدەنیەكان ، براى كاك عەدنانە كە ئیستا سەربەرزانە چووە بۆ وڵاتى سوید بۆ بانگەشەكردن بۆ لیستى گۆڕان ، بەڵام لوقمان شاسوار كە بە چاوى عوسمانى حاجى مەحموود سوێندى دەخوارد و ئیستا پشتى تێكردووە و رووى لەدۆلارى سەوزكردووە ، لەبەرئەوەى هاوینى پار ئیدارەى گشتى یەكێتى ئوتومبیلێكى تاهویان بەدیارى بۆكڕى ئیتر ئەمیش وەك ئەسپى عەرەبانە چاوبەستكرا و كەوتە پیاهەڵدان بە سەرانى دەسەڵاتدا ، هەرچەندە لەبانگەشەى پێشوودا خۆى وتبووى دەنگم بەگۆڕان داوە .
5. لیواخۆشەوى ، بەڕێوبەرى سەنتەرى زانیاریەكان ، ئەو پیاوەى نامەكەى لەئوتومبیلەكەیدا وەدەست پۆلیسەكانى كەوتبوو و تیایدا خۆى بە تۆزى ژێرپێى پێڵاوەكانى كۆسرەت شوبهاندبوو كاتێ سواڵى پۆستێكى لێكردبوو ، هەموو لایەكیش شاهیدى ئەم راستیەیە ، پیاوێكى ترسنۆك و بەرژەوەندچیە ، با لەكوێوە بێت ئەو شەنى خۆى لەوێدا دەكات .
لەكۆتایدا دەڵێم توخوا شارێك ئەم نیوە پیاوانە لیژنەى ئەمنى بن ئەبێ چ حورمەت و ئەمنیەتێكى قودسیەتى هەبێ لەلایان .
ئەفسەرێكى ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە