کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستى هیوا ئومێدى گەل و خاوەنداریكردن لە گەریلاكانى چیایى قەندیل

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


لیستى هیوا ئەو لیستەیە كە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و چەندین رێكخراوى مەدەنى بە هاوبەشى ئەم لیستەیان دروست كردووە. بێگومان ئەوەشى جێگاى رێزو نرخە ئەوەیە كە ژنە شۆڕشگێڕێكى سەردەمى خەباتى سیاسى و كچە شۆڕشگێڕێكى خاوەن مەچەك و دەستى تفەنگ گر، ئەو كچەى كە هەموو ژیانى خۆى كردۆتە قوربانى لە پێناو پاراستنى كەرامەتى نەتەوەیدا. ئەویش بەڕێز نەجیبە عومەرە كە ئێستا سەرۆكى ئەو لیستەیە. بێگومان ئەمڕۆ باس لە هەڵبژاردن دەكرێت و هەركەسەو بە جۆرێك باس لە لیستەكەى خۆى دەكات و كۆمەڵێ دروشمى بریقەدارى لەگەڵ خۆى هەڵگرتووە كە هەرگیز ناتوانێ هەڵیگرێت و بگرە زیادەڕۆیشە. چونكە ئەو لیستى هاوپەیمانى پارتى و یەكێتى گەر تادوێنێ بەعس ئەنفالى جەستەى دەكرد ئەمڕۆ ئەوان بە ئاشكرا ئەنفالچییەكانیان كردۆتە بەرپرس و ماف و چارەنووسى ئەنفلكراوەكانیش بەدەست ئەوانە. بێگومان حزبە ئیسلامییەكانیش باش دەزانرێن لە كوێوە هەڵقولاون و لە كوێوە پارە وەردەگرن. ئەردۆغان لە باكورى كوردستان كورد دەكوژێت و دەستیان دەشكێنێت و وەك و وەحش شەق لە دایكانى كورد دەدەن كەچى یەكگرتووى ئیسلامیش مەكتەب سیاسییەكەیان لە كۆڕێكدا دەڵێت ئێمە ئاكەپەى كوردستانین لە باشوور. ئەوەتا قادر عەزیزیش تاكو ئیشیان پێبوو كردبوویان بە نوێنەرى بارزانى لە شارى كەركوك و لە پاتیش پارەى وەردەگرت و لە یەكێتیش كە ئیشیان پێى نەما بە یەك سەعات ئاشبەتاڵیان بە خۆى و حزبەكەشى كرد. ئەوەى كە لێرەدا مەبەستمە ئەوەیە كە لیستێكى تر هەیە بەناوى گۆڕان خۆى كردۆتە رۆژەڤەوە ئەویش لیستەكەى نەوشیروانە. پارتى و یەكێتى چیان كردبێ هەر لە شەڕى ناخۆوە تاكو نەبوونى هەڵوێستى نەتەوەیى، داڵدەدانى گەندەڵ و ئەنفالچییەكان ئەمانە نەك ەتەنها بارزانى و تاڵەبانى بگرە مەكتەب سیاسىیەكانیش هەمووى بەرپرسیارن بێگومان نەوشیروان مستەفاش یەكێكە لەو كەسانە. گەر ئەمڕۆ باسى گۆڕان دەكات گۆڕان لە چ بوارێكدا، ئایا نەتەوەییە، دەنگ هەڵبڕینە بۆ خاوەنداریكردن لە كەركوك و شێخان و موسڵ و خانەقین؟ بێگومان نەخێر. ئەوەى ئەمڕۆ نەوشیروان بانگەشەى گۆڕانى بۆ دەكات تەنها بۆ دەسەلاتە واتە چۆن دوو گرد یەكیان قەلاچۆلان و ئەوى تریان سەرى رەش پێویستە گردەكەى نەوشیروانیش هەبێت. ئەو شین ئەوەیەتى سبەینێ مام جەلال دەمرێت بۆ ئەوەى خۆى بچێتە شوێنەكەى. تاكو ئێستاش نەوشیروان پارە لە یەكێتى وەردەگرێت و كادرەكانى هەمووى یەكێتین. ئەمە ئەو سیناریۆیەیە كە پێویستە هەموو كەسێك وشیار بێت. ئێستا نەوشیروان هەلێك دەقۆزێتەوە ئەویش ئەوەیە كە بەهۆى بالادەست بوونى باڵى تاڵەبانییەوە كۆمەڵە پشتگوێ خراو بگرە لەناو یەكێتیدا یان دران بە كوشت یان بەبیانووى جۆراو جۆر دەركران، جیاواز لەوەش ئەمڕۆ كۆمەڵێك خەڵكانى زۆر ەهەن لە پارتى و یەكێتى توڕەن دەیەوێت بەو شێوەیە ئەوانە بەلاى خۆیدا رابكێشێت. نەوشیروان لە كۆنگرەى دووەمى یەكێتیدا ووتى من كۆمەڵەى رەنجدەران نەبووم هیچ كاتێك ئەمە ئەو واتایەیە كە یارى كردن بووە بە چارەنووسى ئەو خەڵكە رەش و رووتە. بابێت نەوشیروان بڵێت من یەكێتى نیم و بە شێوازێكى رەخنەداین نزیكى رابردووى خۆى بێت كە ئەو ئەو هەموو تاوانانەى ئەنجام داوە هەر لە ئاشقوڵقەو سورەدێ و شەڕى بەرى جووت و بگرە شەڕى ناوخۆش تاكو شەڕى ساڵى 2000ى بەرامبەر بە پەكەكە. ئێ ئێستا نەوشیروان دان بەو هەڵانەى پێَشویدا نانێت و داواى گۆڕانیش دەكات تۆ كە نەتوانى ماڵى خۆت بگۆڕیت حزبەكەت بگۆڕیت چۆن دەتوانى میللەت بگۆڕیت. تاكو ئێستا رۆژانە گوندەكانى بنارى قەندیل تۆپباران دەكرێت و منداڵ شەهید دەبن نەوشیروان هیچ هەڵوێستێكى نەبووە رۆژێك برادەرێكى رۆژنامەنووس پێى ووتم كە هەواڵى لەسەر پەژاك نوسیبوو بۆ سایتى سبەى ئەوانیش پێیان وتبوو بۆت بلاو ناكەینەوە رۆژنامەنووسەكەش وتبووى بۆچى ئەوانیش وتبوویان لەبەر ئەوەى ئێمە بەتەماین تەلەفزیۆنێك بكەینەوە بەناوى كەى ئێن ئێن پێویستمان بە دانانى نوسینگەیەك هەیە لە ئێران. ئێرانیش بەمەرجێ مۆڵەتى داوینەتێ پێویستە هەواڵ لەسەر پەژاك بڵاو نەكەنەوە گەر بڵاویشتان كردەوە د\ژ بە پەژاك بێت كە ئەمە بەڵگەیە لام و بەبەڵگەشەوە ئامادەم بیسسەلمێنم. بۆیە پێویستە خەڵك وشیار بێت دەنگ بە لیستێك بدات كە پێویستە یەكەم وشەى هەڵگرى رۆحى كەرامەتى نەتەوەیى بێت كە ئەمە لە نەوشیرانە سفرە، دووەم نەوشیروان وا دەزانێت تەنها سلێمانى كوردستانە لە پرۆژەكەى خۆیدا داواى ئۆتۆنۆمى بۆ سلێمانى دەكات.
بۆیە بەڕێزان ئەوەى من مەبەستمە لێرە ئەویش ئەوەیە كە ئێستا لیستێكى شۆڕشگێڕ كە دەنگى خاوەنداریە لە گەریلاكانى سەر شاخ كە لە پێناو پاراستنى كەرامەتى نەتەوەیدا خەبات دەكەن ئەو گەریلایانەى كە لە شەڕى زابدا دەوڵەتى توركیان تێكشكاند كە مەسولەكانى وەك تاڵەبانى و بارزانى و نەوشیروان و زۆر كەستى تر جانتاكەى خۆیان پێچابۆوە بۆ ئاشبەتاڵ گەریلاش بەو بەفرو سەرمایە شەڕى بەرۆخدانى بەرامبەریان دەكردئێستاش لیستى هیوا بەوڕۆحەوە تێكۆشان دەكات و دەیەوێت پەرلەمان لە مەكتەب سیاسى حزب دەریبخات بیكاتە نوێنەرى گەل وەكو رەزیش سیمبۆلى گوڵەكەى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتی هەڵگرتووە كە چۆن لە هەڵبژاربدنەكانى باكورى كوردستاندا خێرو خۆشى بۆ هەرچوار پارچەى كوردستان هێناو ئۆباماى ناچار كرد لەگەڵ ئەحمەد تورك دابنیشێت و نامەكەى بەڕێز ئۆجەلان وەربگرێت و ماندێلاش لیژنەیەك پێك بهێنێت بۆ ئازادكردنى بەڕێز ئۆجەلان. بۆیە بە هەموو ویژدان و قەناعەتى خۆمەوە دەڵێم دەنگدان بە لیستى هیوا دەنگدانە بە خەباتكارو شۆڕگێرشەكانى چیاى قەندیل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە