کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وزاد هادی سوكايه‌تی به‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مرۆڤه‌ خوين به‌خشه‌كانی هه‌ولير ده‌كات

Wednesday, 16/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست / په‌يامنيری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ رائيد فه‌خره‌دين به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی شاره‌وه‌انی هه‌ولێر، ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌واله‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولير،به‌ناوی رێزلێنانه‌وه‌ له‌ مرۆڤه‌ خونه‌ويسته‌كان كه‌ خوين به‌خشين بۆته‌ پيشه‌ و ئه‌ركی ئينسانيان و له‌ گشت رووداوه‌كاندا به‌ خوين به‌خشين به‌ فريای كه‌سه‌ به‌ركه‌وتووه‌كان كه‌وتوون، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر زياتر له‌ ٤٠ خوين به‌خشی سنوری پاريزگای هه‌ولێر، له‌ گۆرستانيكی نزيك كه‌سنه‌زانه‌وه‌، هه‌ريه‌كه‌يان (٦٠) مه‌تر زه‌وی له‌و گۆرستانه‌ پێبه‌خشيوون، كه‌ پراو پره‌ له‌ سوكايه‌تی و گالته‌جاری و بێحورمه‌تی به‌و مرۆڤانه‌..تا ئه‌وه‌ی يه‌كيكيان ووتويه‌تی مادام له‌ گۆرستان ده‌مانده‌يتي با گۆڕەکانیشمان (روكن) بێت ، ٢٠ له‌و كه‌سانه‌ زه‌ويه‌كانيان به‌ (٨٠٠)دۆلار فرۆشتووه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ی پۆليسی شاره‌وانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ نه‌وزاد هادی بۆ خۆيی و كوڕ و براو خزمه‌كانی به‌ ده‌يان پارچه‌ زه‌وی به‌ دۆنم وه‌رگرتووه‌، ته‌نها بارزان قه‌سابی براي و ئه‌رسه‌لانی برای، له‌ ناوچه‌ی پيشه‌سازی باشوورو باكوور و بازاری له‌نگه‌ فرۆشان به‌ناوی قه‌رەبووكردنه‌وه‌ی بازاری ميرگه‌سورو، بازاری پيريژنان زياتر له‌ ٢٠ جار له‌و شوينانه‌ زه‌ويان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مرۆ ته‌نها سامانی پاره‌ی ئه‌رسه‌لانی برای نه‌وزاد هادی ده‌گاته‌ ٨ مليۆن دۆلار جگه‌ له‌وه‌ی له‌ بنه‌سلاوه‌ و داره‌تو، كه‌سنه‌زان زه‌وی به‌ناوی شوينی كارگه‌ی بلۆكيشه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
رائيد فه‌خره‌دين ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌ كه‌ گه‌ره‌ك و شوين نه‌ماوه‌ نه‌وزاد هادی خۆی و هاوسه‌ر و كچ و كور و برای زه‌ويان ليوه‌رنه‌گرتبێت ،به‌و شيوه‌يه‌ش سوكايه‌تی به‌ خه‌لكی خوين به‌خشينی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، له‌ گۆرستاندا (٦٠) مه‌تر زه‌ويان پێداون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە