زۆربەی بەرپرس و کادێرانی یەكێتى مردنى تاڵابانیان بەلاوە گرینگ نییە
Monday, 12/03/2012, 12:00
پەیامنێرى کوردستانپۆست/ سلێمانى لەكاتێكدا جلال تاڵابانى سكرتێرى گشتى یەكێتى و سەركۆمارى عێراق بەهۆى ئەوپەڕى خراپبوونى بارى تەندروستیەوە لەئەمریكایە و لەئێستادا لەژێر چاودێرى پزیشكەكانیدا و لەدوو كاتى جیاوازدا بەرهەم ساڵح و كەسێكیش بەناوى پزیشكە تایبەتیەكەى تاڵابانى تەئكیدیان لەسەر باشبوونى بارى تەندروستى سەركۆمار كردەوە بەڵام خراپى بارى تەندروستى یان باشتربوونى تاڵابانى هیچ بایەخێكى نیە بەڵاى زۆرینەى ئەندام و بەرپرسانى یەكێتیەوە.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى لەمەكتەبى سیاسى یەكێتى دەست كەوتوون، زۆرینەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى لە بڕیارە تاكڕەوییەكانى تاڵابانى نیگەرانن و دەڵێن گوێ بەقسەى هیچ كەسێك نادات، ئەوە لەكاتێكدایە كە فواد مەعسوم گوتبووى تا نەوشیروان مابوو مام جلال زۆر حیسابى بۆ قسەكانى دەكرد بەڵام ئێستا بایەخ بەقسەى هیچ كەسێك نادات.
لەبەرئەوە بوون و نەبوونمان وەكو یەكە تائێستا جگە لەبەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار هیچ بەرپرسێكى یەكێتى پەیوەندى بەجلال تاڵابانیەوە نەكردووە لەبارى تەندروستى بپرسێت زانیارى زیاتر لەسەر ئەم گرژیە بڵاودەكەینەوە بەگەیشتنى هەر زانیاریەكى نوێتر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست