كۆچ
Tuesday, 27/08/2013, 12:00
2297 بینراوە
دیسان ئەمجارەش ،وا كۆچی كوردە
سیمای نیشتمان ، پایزی زەردە
گەلی چەوساوەی خاك دابەشكراو
هەردەم دەر بەدەر ، یان مافی خوراو
سەیركەن ، ئێستا كوردی بێ ووڵات
ئاوارە و بێ ماڵ ، لە نێو خەرابات
ئاخ لە غوربەتی و زێد بە جێهێشتن
ژینی ژێر دەوار فرمێسك ڕشتن
مەل بێ هێلانە چۆن نابێ تەریو
كوردیش بەم چەشنە لەم دیو بۆ ئەو دیو
چەند زەمەنی دی ،پڕ خوێن و ئاگر
برسی و پێ پەتی ، هێشتا خۆڕاگر