کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەجمەدین شیخ بزێنی نەئاوی گەرم و ساردو نەکارەبا ونەخزمەتگووزاری بۆ یەك چرکە لێتنابرێ وهەرچی ئەبێت با ببێت بە هینی خۆت و سەرۆکەکەت

Friday, 06/11/2009, 12:00


لەوەتەی حکومرانی بە درێژایی تەمەنی دورست بوونی مرۆڤایەتی بە هەر جۆرێك
هاتبێتەکایەوە و چ بەشێوەکانی خێڵەکی یاخود ئیمارەتی وهۆزو وپادشایەتی ولەم
دوایەشا پەیدابوونی بەناو حکومەتی کۆماری ،خەڵکانێك چ بۆ بەرژەوەندی تایبەتی
خۆیان یاخودبەنەزانین یاخودلەژێر هەرەشە بوونەتە ئامرازێکی چەپەڵ وچەواشەکار
بۆستایش کردن وجوانکردن و پۆشینی خراپکارەکانیان و سڕ کردنی ژێر دەستەکان
وبۆ بەرەێوەبردنی ئەم بەرنامەیە بەسەرکەوتوویی هەڵبەتە روو دەکەنە نوخبەکانی
دیاری ناو رەعیەت یاخود مللەتە ژێر دەستەکانیان وەك شاعیر و نووسەرووتاربێژو
گۆرانیبێژەکان وهەرکەسێك نەچووبێتە ژێر رکێفیان پاش هەرەشە بەدەردی کاکە
سورانی مامە حەمە و ئەوانی تر گەێنراون وەئەم چینە کاریگەرێکی زۆری هەبوە بە
تایبەتی لەسەر چینی هەژار وکەم درامەت و نەخوێنەوار کە رێژەی هەرە زۆری ناو
خێلەکان یاخود مللەتەکان بوە وئامانجی دەسەڵاتدارەکانیان بەباشترین شێوە جێ
بەجێ کردوە وژێردەستەکانیان توشی سڕکردن کردوەورەشیان لێکردوونەتەبەسپی
وەلە سەردمی کۆن ناوزەند دەکران بە شاعیر وگۆرانێبێژووتاربێژی (بڵات وکۆشکی
پادشا یان ئەمیر) کە تائمرۆشی لە گەڵ دابێت هەر ماون وئەشمینێن وبەتایبەتی
لە وڵاتانی رۆژهەڵات ورێژە مانەوەشیان پابەند دەبێت بە ئاستی هوشیاری هۆزەکە
،خێڵەکە ،مللەتەکە وە ئەم چینە هەمیشە جێگای بایەخدانی دەسەڵاتداران بووەو
ئالیکێکی باشیان لە بەر دەم دائەنرا بۆ سرنج راکێشانی ئەوانی تروزیاد کردنی ئەم
لەشکرە ترسناکەی بێ جەكە وبەتایبەتی ئمرۆ کە زۆر بەزەقی خۆی نیشان ئەدات
بەهەبوونی ئەم هەموو مێدیایە زۆرەی چ بە شێوەی بینین بێت یاخود نووسراوبێت
یاخود بیستن بێت و ئەبێ باش بزانین کە هەبوونیان و بەم هەموو بودجەیە زۆرەی
بۆیان تەرخان کراوە هەڵبەتە بۆ خزمەت کردن و دیار کردنی ئازارەکانی مللەت نیەو
تەنها بۆ هەمان مەبەستی ژوور کە باسم کردوە ، با زۆر دوور نەکەومەوە لە کرۆکی
بابەتەکەم ،وتوویانە بێ دەنگی باشترین وڵامدانەوەی گەوجانە بەڵام نووسینێکی
هەڤاڵ نەجمەدین شیخ بزێنی بو ناچاری کردم وڵام بدەمەوە بەراستی لە کاتی
خوێندنەوەی هەستم کرد جێگای پێکەنینە و لە هەمان کاتیش جێگای گریانە بۆئەم
مللەتە بەش خوراوە وخاوەنی ئەم جۆرە نووسەرانە بێت لەبەر ئەوەی لە کۆتایی و
لە ژێر ناوی خۆی وڵاتی (سوید) ی نووسیوە ،واتە لەو وڵاتە ئەژیت کە ئەمە خۆی لە
خۆیدا کارەساتێکە،لە وڵاتێك ژیان بەسەر ئەبات ناسراو بە دیموکراتی ومافی مرۆڤ
وبەم ئەقلیەتە خێڵەکیە بیر دەکاتەوە وبەسەر وخەبات و خوێن ورەنجی ئەم مللەتە
پازئەدات و بەلای گرنگ نیە تەنها هەرەشە بێ سەرو بنەماکەی سەرۆکی لا گرنگە
وە ك ئەوەی بیردۆزێکی نویی سەلماندبێت شانازی پێکردوە ، هەرکەسێکی تۆزی
خاوەن ئەقل بێت راستیەکانی لا روونە و مێژوێکی زۆر دوور نیە خەڵك نەتوانێ
راستیەکان دەست نیشان کات ولەلاێکی تر ئاخافتنی سەرۆك کە جەنابتان لات
زۆر موقەدەسە تەنها وتوویەتی (چی ئەبێت با ببێت) ئەمە بەلای من لە ئاخافتنی
سەرۆکێکی سیاسی وکاراما ناچیت بەقەدەر لە ئاخافتنی کابراێکی دۆراو وبێ باك
ئەچێت وەلە سوکێکی ترەوە جەنابتان و ماڵ منداڵەکانت بە هەزاران کیلومەتر دوورن
لە کوردستان ونەئاوی گەرم و ساردو کارەبا و خزمەتگوزارێت بۆ یەك چرکە لێنابرێت
وهەرچی ئەبێت با ببێت بە گونتەوە وبەگونی سەرۆکتەوە وە ناحەقیش نیت وەرەوە
بەخۆت ماڵ و منداڵەکانت وتۆزێ گوێیەکانت پاك کەرەوە وولاتی نەرویژ زۆر لاتان دوور
نیە بزانە لەوێ چ باسە وهەورامی چی کردوە وئەڵێن لە وڵاتانی ئۆرۆپی بوختانێکی
زۆرمان بۆ هەڵدەبەستن و سەرۆکیش لاتانە بۆ رزگار کردنی 17 مەلوێنەکەی دەست
بەسەرداگیراو لە ئەڵمانیا ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە