بۆ شێرکۆ بێکەس: خۆزگە هەر بێدەنگ بوویتایە لە مەرگی سەردەشتەکەمان
Friday, 18/06/2010, 12:00
شێرکۆ کە جاران بێکەس و ئێستا کەسی دەسەڵات و پارەی دزراوی رەش و ڕووتی کوردستانە . گووتارێکی زۆر سەرپێی نووسیووە کە هەموو دێڕێکی جێگەی گومان و ناکۆکییە و تەنانەت ناونیشانەکەیشی زۆر دوورە لە و بابەتەوە کە ئەو نوسیویەتی
بەئاشکرا دیارە کە زۆری لە خۆی کردووە کە ئەو بابەتە بنووسێت بۆ سڕینەوەی ئارەقەی شەرمەزاری و هەڵوێست فرۆشتن بەکوردو ڕۆشنبیرانی .. تا نەڵێن ها شێرکۆ ئەمجارەیش خۆی کڕ کرد !!!
ئەو بابەتە لە نووسینی شاعیرێک ناچێت ، هێندەی لە نووسینی سیاسییەکی هەلپەرست دەچێت . خوێنەر جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکات لەنێوان ئەو چەند دێڕەدا کە مەلابەختیار ڕیزی کردووە بۆ کاکە سەردەشت ، لەگەڵ ئەوەی شێرکۆدا چونکە نە ئەوەی مەلا لە نوسینی سیاسیەک دەچێت ، نە ئەوەی شێرکۆ لە پەیڤی شاعیرێک .. هەر دوو بابەتەکە لەژێر کاریگەری هزری کۆن و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی‌دا نووسراون .
شایانی باسە کە شێرکۆ بەهیچ شێوەیەکیش نەیوێراوە بچێتەوە سەر ناونیشانی بابەتەکەی (مافیا لە ناو مافیادا) .. زۆر شارەزایانە مامەڵەی لەگەڵ هێڵە سوورەکانی دەسەڵاتدا کردووە .. ئەو هێڵانەی کاکە سەردەشت ی لاو گەمەی پێیان دەهات .. تەنانەت ژیانیشی لەپێناو بەزاندنیاندا دانا و سەلماندی کە نەوەی نوێ بێدەنگ نابن ، نەوەکانی تریش ئازادن
مەخابن برادەرانی گۆڕانیش بەو بابەتە زۆر چاک فریودراون و کڵاویان وەسەر نراوە. سایتی سبەی و کەی ئێن ئین بەشانازییەوە بڵاویان کردەوە . کاک عادل عەزیزی بێژەریشیان زۆر بە حەماسەوە دەیخوێندەوە. گوایە شێرکۆ هەڵوێستی هەبووە ئەوێک کە قاچێکی لە نێو گۆڕان و قاچێکی لە نێو یەکێتی و هەردووک دەستیشی لە نێو دەستی پارتیدا بێت ، دەبێت چاوەروانی چ هەلوێستێکی لێبکرێت .. زۆر لێزانانە ئێوە و خەڵکانێکی تریشی فریودا !! . .. لێگەڕێن .. ئەگەر ئاوا بەئاسانی فریوو بدرێن ، هیچتان پێناگۆرڕێت..
ئێوە وەرن ئەو بابەتەی جوان بخوێننەوە سەرنج بدەن چۆن مەکیاڤیلیەتێکی بەکارهێناوە . بۆچی تەنانەت وەک كاک بەختیار عەلیشی پێنەکراوە . بەختیار ناکۆکی لە نوسینەکەیدا بەدی ناکرێت، بەڵام ئەوەی شێرکۆ هەمووی حیللەبازییەو زۆر دیماگۆگیانە و هەلپەرستانە نوسیویەتی .. لەهەموو دێڕێک‌دا هێڵێکی بۆ پاشەکشە و دەرباز بوون ، خۆدزینەوە لە وەی کە پێیان دەڵێ مافیا هێشتۆتەوە . ڕاستە ئەو ناتوانێت بەبێ بەڵگە کەس تۆمەتبار بکات . بەڵام باشە ئەی بەچ پێوەرێک دەڵێت ئەوە کاری دەسەڵات نییە و حکومەت لێی بەرپرس نییە و(تاوانکاران ئارمی دیاریکراویان نییە) کورت و کرمانجی دەیەوێت پێمان بڵێ پاراستن نییە و تاوانکار لەدەرەوەی دەسەڵاتن.. ئایا ئەمە کاری پۆلیسە ، یان شاعیر ؟ شاعیر چۆن ئەم مافەی بەخۆی داوە..!
ئه‌م مافییایانه بۆ شوێنه‌ونی ته‌واوی هه‌مو ناونیشانێكی راسته‌قینه‌ی خۆیان، له(ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا)(له‌ودیوی پێناسه‌و ئارمی ناسراوه‌وه) به كاڵای تر‌و رهنگو روی تره‌وه، خۆیان مه‌ڵاس داوه.
دڵەراوکێ و ترس لە دەسەڵات ، لە یەکەم وشەوە بەر بینی شاعیری گرتووە و بە (لەوەدەچێ) دەستی بە بابەتەکەی کردووە :
(له‌وه‌ده‌چێ) تۆڕی مافییایهكی ترسناكی دۆڵپایی بۆ پیاوكوژیو تاوان، له ژێرزه‌مینه تاریكه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته به‌دبه‌خته‌دا، به بێده‌نگیی، له جموجوڵدا بن، ئه‌و مافییایانهی كه (ره‌نگه) هه‌مومان رۆژانه له شوێنه گشتیه‌كان‌و سهرشهقامو له ئاههنگو بۆنه نیشتمانیه‌كاندا ده‌م بهپێكهنینو له كۆتر به‌سزمانتر بیانبینین.
لێرەدا ئاشکراتر ترس و دڵەراوکێی خۆی لە دەسەڵات بەرجەستەدەکات و ڕوونتر پێیان دەڵێ کە مەبەستم ئێوە نییە و مەیخەنە سەر خۆتان ، من دۆستی ئیوەم ..شێرکۆدەڵێت (ئه‌و مافییایانهی ناچنه ناو ریزه ئاشكراكانی پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه) وادیارە (شاعیری گەوەرەی گەلەکەمان مامۆستا شێرکۆ بێکەس) رۆمانی پۆلیسی و فیلمی پۆلیسی نەدیتووە ونەخویندۆتەوە .. یان هەر خۆی گێل دەکات لە واقیعەکە .. ئەگەرنا کەس هەیە نەزانێت کەچۆن مافیا لەناو دەزگای پۆلیس دا خۆی ڕێکدەخات:
دیاره من كه ئه‌ڵێم له ده‌ره‌وه‌ی شوناسه‌كانی حكومه‌تدا، مه‌به‌ستمه بڵێم (ئه‌و مافییایانهی ناچنه ناو ریزه ئاشكراكانی پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه) ئه‌وانه له‌و بازنه مهحكهمانهدا ئیش ئه‌كه‌ن كه په‌ی پێ بردنیان زۆر گرانه.
شاعیری گەوەرەی گەلەکەمان مامۆستا شێرکۆ بێکەس ئەوەندە سەرپێی و بەناچاری ئەم چەند دێڕەی نوسیووە لە جیاتی ئەوەی بنووسێت(بڕفێنن) نووسیویەتی(بفڕێنن) جیاوازی لە نێوان فراندن و رفاندندا نەکردووە:
ئێوه بڕوانن، له‌به‌رده‌م زانكۆیه‌كی گه‌وره‌داو له پایتهختو له نزیكی ده‌یان پاسهوانو پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه، به‌ڕۆژی روناك رۆژنامهنوسێ (بفڕێنن ) و به زۆر بیخه‌نه ناو ئوتومبیلێكهوهو ئینجا به‌ره‌و موسڵ‌و به‌سه‌ر ده‌یان بازگه‌ی پشكنیندا تێپهڕنو توشی راوهستانو لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نهبنو بڕۆن‌و بڕۆن‌و تا ئه‌گه‌نه شاری حه‌دبای مه‌زن- ئه‌مانه هه‌موی بۆ شوێنه‌ونی- دواتر سه‌رده‌شت بكوژن‌و زۆر به دڵنیایه‌وه راوه‌ستن‌و ئینجا لاشه‌كه‌ی فڕێبده‌نه سه‌ر شه‌قامێكی گشتی، ده‌پرسم، ئه‌مه چۆن ئه‌كرێ‌و به كێ ئه‌كرێ؟!.
لێرەدا جارێکی تر دەسەڵات دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە ئەو بەهیج جۆرێک مەبەستی لە ئەوان نییەوڕووی گللەیی و گازندەی لە لایەنێکی دیکەیە ..
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نامه‌وێ كه‌س له‌م راو بۆچونه‌ی من وا تێبگات كه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی حكومهتو پۆلیس‌و ئاسایش‌دا ئه‌مانه، ئه‌مه بۆچونێكهو هیچی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست