بۆ ئازادقه‌زاز و ماردین ئیبراهیم...
Thursday, 07/11/2013, 12:00
1885 بینراوە
خاوه‌ن عه‌قڵ و قه‌ڵه جوانه‌كان ئێوه ئه‌زانن ئه‌وه‌ی تائێستاش زانكۆ ئه‌بات به‌رێوه مه‌عریفه‌نیه ئه‌وه هه‌ژموونی حیزب و بنه‌ماڵه‌و خێڵه كه‌له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌كات كاتێك كه‌مامۆستایه‌ك هانی خوێندكارێك ئه‌دات تاچاوكراوه‌ترو هوشیارانه‌تر دنیابینی خۆی بخاته‌كارئیتر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی حیزب خاڵێكت بۆدائه‌نێن و پێت ئه‌ڵێن ستۆپ له‌به‌رئه‌وه خواستی ئه‌وان فراوانكردنی دنیابینی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری تاك و كۆمه‌ڵگه‌نیه باشتربڵێم هه‌ر پێویستیشیان پێی نیه چونكه له هه‌رشوێنێك عه‌قڵ هه‌بوو ئه‌وان نابن له‌هه‌رشوێنێك رووناكی معریفه هه‌بوو ئیتر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان ناتوانن ببینن و بفرن " ئه‌و لۆژیكه‌ی ئه‌وان كاری له‌سه‌رئه‌كه‌ن به‌كۆیله‌كردنی ئه‌وانی تره ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئیشی له‌سه‌رئه‌كه‌ن ئازدكردنی مرۆڤه‌وه‌ك مرۆڤ " كاتێك كه كتێب و قه‌ڵه‌م ئه‌كه‌وێته ژێرده‌ستی نه‌خوێنه‌وار ئه‌یسوتێنێ چونكه ئه‌وان نه‌عه‌قلێكیان هه‌یه بۆبیركردنه‌وه‌و نه‌چاویشیان به زانست و زانیاریداهه‌ڵدێت نه باوه‌ریشیان پێیه‌تی...زانكۆ جێگه‌ی ئه‌و به‌ناودكتۆرو مامۆسایانه‌یه كه بانگه‌شه بۆسیستمی پاشایه‌تی ئه‌كه‌ن و خێڵ و بنه‌ماڵه‌مان لێ ئه‌كه‌ن به موقه‌ده‌س.
ئێمه له‌ووڵاتێكدا ئه‌ژین دكتۆرێكی زانكۆ هێنده‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو لقێك حورمه‌تی نیه مامۆستایه‌كی زانكۆ هێنده به‌رپرسی ناوچه‌یه‌ك و كۆمیته‌یه‌ك نرخ و به‌های نیه"ئاخر له‌بنه‌ره‌تدا ئیشی ئه‌م حیزبانه به كۆیله‌كردنی مرۆڤه‌كانه ئیشی ئه‌وان بێ عه‌قڵ كردنی مرۆڤه‌كانه بۆئه‌وه‌ی كه‌س بیرنه‌كاته‌وه چونكه هه‌ركاتێك مرۆڤ هه‌وڵیدا بیربكاته‌وه ئیتر له‌وه‌تێ ئه‌گات له چ گێژاوێكدا گیری خواردوه غه‌رقی چ دنیایه‌ك له‌ناشیرینی و نادادی و بێ سه‌رووبه‌ره‌یی بوه " مرۆڤ كاتێك كه به‌ئاگادێته‌وه تێ ئه‌گا فه‌رمانره‌واكانی كێن به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كانی كێن ئه‌وانه‌ی جوانی ژیان ئه‌شێوێنن كێن ئه‌وانه‌ی قاچی كورسه‌كانیان له كتێب پێ گرنگتره و حوكمی قه‌ره‌قوشانه‌ی خۆیان له عقڵ و مه‌عریفه‌ی خه‌ڵك پێ گرنگتره" مامۆستایه‌كی حیزبی عه‌قڵ خه‌ووتویان له‌ئێوه پێ گرنگتره كه باالروح و باالدمیان بۆبكات" ئه‌وان مامۆستاوخوێندكارێكیان لازمه بیانبه‌نه سه‌ر گۆری مردوه‌كانیان و به‌یعه‌تی كۆیلایه‌تیان لێ وه‌رگرن و مردنه‌كه‌ی ئه‌وانیان له ژیانی خۆیان و خه‌ڵكی پێ به‌شكۆترو به‌نرخ تربێت "ئه‌وان كه‌سێكیان ئه‌وێت كه دیوه‌خانی حیزبه‌كانی ئه‌وانی له كتێبخانه‌كان پێ گرنگتربێت"ناحه‌قیشیان مه‌گرن چونكه هه‌ركات مرۆڤ باش بیری كردوه ئیتر پاشا‌و ئاغاودره‌به‌گه حوكمرانه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ی ناوێ كاتێك كه مرۆڤ به‌ئاگاهات ئه‌زانێ له چ قه‌یرانێكی ژیاندایه ئه‌زانی ئه‌م ووڵاته چه‌ند پربوه له‌وشه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌ی كه هه‌میشه دۆستی تاریكین و دوژمنی رووناكین " تێ ئه‌گه‌ن ئه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌م ووڵاته ئه‌كه‌ن جاهیله‌كانن نه‌ك خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان.
هه‌ڵبه‌ست حمه‌علی احمد