کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تەقینەوەی نارەزایی کۆمەڵێک کادیری یەکێتی لە سنووری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەرین لە ئان و ساتدایە!

Wednesday, 08/05/2013, 12:00






لە کۆتایی ساڵی رابووردوو ، بەرلە نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی ، یەکێتی بەناوی ئاڵوگۆرکردن چەندبەرپرسێکی مەڵبەندەکانی گۆڕی هەرچەندئەو ئاڵوگۆڕانە ئەوەندەی لێدان بوو لە باڵەکانی خەتەرلەسەربنەماڵە ، لەوانە کۆسرەت رەسوڵ و دکتۆر بەرهەم ، ئەوەندە ئاڵوگۆڕ و بەخۆداچوونەوە بەرێکخستنەکاندانەبوو .!؟ جا یەکێك لەومەڵبەندانە ی کە بەرپرسەکە ی گۆڕدرا ، مەڵبەندی ٢٤ راپەڕین بوو، لە محمەد وەتمانەوە بـۆ عەدنانی حەمەی مینا.
یەکەم کاری عاجیباتی عەدنانی حەمەی مینە ؛ دانانی فایلێکی ئیمزابوو بۆ ئیسپاتی دەوام و وجودی رۆژانەی جێگرو کارگێر و ئەندامانی مەڵبەند ، کەئەمە زیاتربۆکاری حکومی دەگونجێت نەک حزبی ، ئەگەرچی دەبوو هەوڵی ئەو ، چۆنیەتی ناردنی کادیران بوایە بۆ ناو خەڵک نەک بەستنەوەیان بە کاتێکی دیاری کراو لە مەڵبەنددا. ئەمە لەکاتێکدا کادیرەکان ناچار دەکات کە هەموو رۆژبێ کار دەوام بکەن وخەریکی چا خواردنەوەو قسەوقسەڵۆک بن ، لەکاتێکدا بۆخۆی جەنابی لە هەفتەی سێ تا چوار رۆژ دەوام ناکات..!
دووەم کاری ، توندکردنی پرسگەو دیدەنی جەنابی تەنانەت بۆ ئەندام مەڵبەندەکانیش کەوەک ستافێک کاری لەگەڵ دەکەن ئەوەندە ئاسان نەبوو سەردانی بکەن ، دەبوایە لەڕێگەی سکرتێرو دوای چاوەڕوانی دەکرا بیبینی و ئەو پێی وایە ئەوە دیسپلینەو پێشترلەمەڵبەندەکە کاری پینەکراوە ! وادەزانێ مەڵبەند سەربازگەیە ، نەک ناوەندێکی حزبی ومەدەنی ..! هەرئەوەماوە پۆستاڵی سەربازیان پێ لەبەربکات و تەحییەیان پێ بکات هەموو بەناوی دیسپلینەوە ..
سێهەم کاری کەستراتیجی هاتنەکەیەتی وپێشتربەرنامە ی بۆدارێژراوە و دەبێ کاری جدی لەسەربکات ئەوەیە کەلەم رۆژانە دەستی پیکردووە ، ئەویش لێدانە لە کۆمەڵێک ئەندام وکادیری مەڵبەندەکە کە پەیوەست وگرێدراوی باڵی هێرۆ ، یان بڵین تەنیا یەکێتین وهاوسۆزیان بۆ کۆسرەت رەسوڵ و دکتۆربەرهەم ساڵح هەیە... ئەمەش بە بەناوی رێکخستنەوەی هەیکەلی مەڵبەندو دابەشکردنەوەی بەسەر پێنج کۆمیتە. ئەم رێکخستنەوەیە لەسەر بنەمای تەکەتول دارێژراوەتەوە هەروەها هیچ بنەمایەکی رێکخراوی و ئۆرگانی نیە واتا دانانەوەی کۆمیتەکان لەسەر ئەساسی یەکەی ئیداری و ناوچە نیە بەڵکو لەسەر میزاج و ئەو ئەمرەیە کە پێسپێدراوە، چونکە هیچ پرس و رایەکی بە هیچ کادیرێک نەکردووە، ئەو پرس و رایانەش کە کردوونی زیاتر پرسە گورگانێ بووە.
بۆیە لە ئێستادا کە پلانەکەی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ، نارەزایی وگلەیی و گازندەی فراوانی کادیرەکانی لیکەوتۆتەوەو هەموو هەست دەکەن کە ئەوەی ئەو دەیکات بەرنامە بۆداڕێژراوە .. نەک رێکخستنەوەی مەڵبەندەکە بێت !؟ هەر بۆیەش ئێستا رۆژانە گفتوگۆ و کۆبوونەوەی فراوان لە نێو کادیرەکان دەستی پێکردووە بۆ یەکخستنی داواکانیان و بەرەنگار بوونەوەی بڕیارەکانی عەدنانی حەمەی مینە وبە نیازن لەوبارەوە یاداشتامەیەک بدەن بە مەکتەبی ڕێکخستن وئەنجوومەنی ناوەند ئەگەر نا هەڵوێستی دیکەیان دەبێ !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە