کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵەبانى بڕیارى داوە ئەو كادرانە دەربكرێن كە ڕیفۆرمن

Monday, 11/05/2009, 12:00

1755 بینراوە


لە كۆبونەوەكانى ئەم دواییانەى مەڵبەندەكان و فەرماندەیى و ئۆرگانەكانى تردا تاڵەبانى ئەو بڕیارە سەقەتەى داوە كە هەركەسێك ئیش بۆ لیستى گۆڕان بكات دەریان بكات و نان بڕاویان بكات , مەلا بەختیاریش ئەڵێ ئەوانە پەیڕەو بڕاوندویەتیەوە , وەكو ئەوەى مەلا بەختیار و هاو پیشەكانى زۆر ئیلیتزامیان هەبێت بەو پەیڕەوەى لەكۆنگرەى دووە كەس پەڕەى لێ هەڵنەداوەتەوە, زۆر سەیرە ئەمانە كە تێیان گیرا ئینجا پەنا بۆ پەیڕەو ئەبەن بەڵام شمولى خۆیان ناكات , ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پەیڕەو ئەبێت لە تاڵەبانیەوە لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێ تا سەر خوارەوە , یەكێك لە بەندەكانى پەیڕەو ئەڵێت نابێت بێ ئاگادارى حیزب هیچ ئەندامێك ئیش بۆ حیزبێكى تر بكات كەچى دەیان كادرى باڵاى یەكێتى فایلیان هەبوو كاریان بۆ بەعس ئەكرد , مەلا بەختیار بۆ ئەمەیان بیرى پەیڕەوى نەبوو , پەیڕەوەكەى مەلا بەختیار ئەڵێ ئەندامى یەكێتى ئەبێت دەست و دەم و داوێن پاك بێت هەر خودى مەلا بەختیار هیچ یەكێك لەمانەى تیا نیە , بەڵام مەلا بیرى پەیڕەوى نیە , تاڵەبانى لەو كۆبونەوانەى ئەمجارە بە لێپرسراوى مەڵبەندو فەرماندەیى و دەزگا هەواڵگریەكانى فەرماندەیى كردوە یەكێك لە داواكارییەكانى تاڵەبانى ئەوەبوو چیان پێ ئەكرێ بەرامبەر بەوانەى باڵى ڕیفۆرم بیكەن و دەریان كەن و نانیان ببڕن , لە تاڵەبانى وایە ئیتر بەم هەڕەشانەى ئەمان ترسێنێ و پاشگەز ئەبینەوە لەو بڕیارەى داومانە , ئەمانە ڕیفۆرم واى ترساندون كە بە هیچ شتێك ترسەكەیان ناڕەوێتەوە , دەرمان ئەكەن خراپ بە سەریاندا ئەشكێتەوە , لە ناوەوە ئەبین لەوە خراپ تر , بەڵام بڕیارى شێتانەى تاڵەڵەبانى ئەوەیە كە گشت ئەوانەى ئیش بۆ ئەو لیستە دەكەن دەربكرێن و نانیان ببڕن , لەوەتى تاڵەبانى هەیە قەت بڕیارێكى ئاوا ئازایانەى نەداوە بەرامبەر بە دزو گەندەڵ و خائین و خاوەن فایلەكان و بگرە بۆتە پەناگایەكیش بۆ كۆكردنەوەیان لە ژێر باڵى خۆیدا , ئێستا بۆ هەر كادرێكى باڵى ڕیفۆرم دەیان جاسوسى جۆراو جۆر دانراوە و لە ژێر چاودێرییەكى ووردان , بە پێى هەواڵێك كە دەست ڕۆژنامەى هاوڵاتى كەوتوە لە كۆبونەوەى لێپرسراوى مە ڵبەندەكاندا لەگەڵ تاڵەبانى , ئەم بڕیارەى بە لێپرسراوى مەڵبەندەكان ووتوە و لێًپرسراوى مەڵبەند دواى چونەوەى بۆ مەڵبەند كۆبونەوەیەكى كردوە و ئەمەى بە كادرەكان وتوە و هێرشى كردۆتە سەر كاك نەوشیروان و لیستى گۆڕان , ئەمانە تا ئەوپەڕى گێلى گێلن نازانن ئەم بڕیارەى پیرەى خەڵەفاو چ زیانێكى دەبێت بۆ سەر ڕیزەكانى یەكێتى , ئەمڕۆ مەرجى یەكێتى بوون ئەوەیە دەنگ بدەیت بە لیستى پارتى و یەكێتى و كار بۆ ئەوە بكەیت سەرۆكى خیانەتكارى كورد مەسعود بارزانى بكرێتەوە بە سەرۆكى هەرێم , توزاتى خوا خەڵكینە ئا ئەمە خیانەت نیە تاڵەبانى ئەیكات خۆى لە كۆبونەوەكاندا دائەنیشێ و دەنگ بۆ مەسعود كۆ دەكاتەوە , ئەمە شورەییە بۆ تاڵەبانى ئاخر مەسعود بارزانى لەوەتى هەیە خیانەتكار بوە , لەوەتى هەیە بەردەوام لە ڕیزى دوژمناندا بوە , ئێستا بە خۆشیەوە ناوەستێ ئەیەوێت جارێكى تر ئەم ووڵاتەى بە خوێنى هەزاران ڕیشەى قارەمان ڕزگار بوو بدرێتەوە بەو بنەماڵە خائینە , نازانم ئەندامانى یەكێتى بۆ ئەمە قبوڵ دەكەن و چۆن پێیان هەزم دەكرێ , ئەو پێشمەرگە كۆنانەى شاخ چۆن قبوڵى ئەكەن , ئەو پێشمەرگانەى لە سى و یەكى ئابدا دەبابەكانى بەعس و جاشەكانى پارتى یان بینى چۆن قبوڵ ئەكەن سكرتێرو مەكتەبى سیاسیەكەیان كار بۆ ئەم سەرۆكە بكات , كەى خەڵكى یەكێتى ئەوەندە زەلیل بون , كەى ئەم هەموو سەرشۆڕییەیان قبوڵ كردوە , ئەوەى ئێستاش تاڵەبانى ئەیكات بەرامبەر بە كادرانى باڵى ڕیفۆرم تەنها بۆ ئەوەیە دەنگێك نەبێت دژى ئەم خواستە گڵاوەیان بێت , با تاڵەبانى دەرمان كات , نانیشمان ببڕێت , ئێمە لە پێناوى سەركەوتنى لیستى گۆڕاندا , لە پێناوى گۆڕانكارى لەم سیستەمى حوكمەى ئێستادا ئامادەى هەموو جۆرە ناخۆشیەكین , ترسمان لە نان بڕٍین و دەركردن و هەڕەشەكانى مامە نیە , چونكە خۆیان ئەوەندەیان نەماوە تانانى خەڵك ببڕن ..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)