کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دادوەرێكى دادگاى سلێمانى: حاکم كاروان بە کەڵکی حاکمی نایەت، بەڵام تالەبانی خستییە ئەو شوێنە

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


کوردستانپۆست/ سلێمانی دادگاى سلێمانی
لە بەدواداچوونى كوردستانپۆست بۆ یەكێك لە دادوەرەكانى دادگاى سلێمانى كە دۆسیەى 17ى شوباتى پێسپێردراوە لەناو دادگاى سلێمانیدا ئەم زانیاریانەمان لەسەر ئەو دادوەرەى یەكێتى دەست كەوت چاوەڕوانبن لە زنجیرەى داهاتوودا لەسەر هەریەكە لە دادوەر سیروان و دادوەر ئەحمەد بەدواداچوونیان لەسەر دەکەین:
پرۆفایلى حاکم كاروان وریا على:
لە ڕێگەى یەكێك لە فەرمانبەرەكانى ناو دادگاى سلێمانى بەشێك لە پرۆفایلى دادوەر كاروانمان دەست كەوت" كاروان وریا على كوڕى دادوەر وریا كانى مارانییە و ساڵى 1989 بەشى یاساى لە زانكۆى سەحەدین لەشارى هەولێر تەواو كردووە,باوكى ئیستا لە ژیاندا نەماوە، کاتی خۆی ڕاوێژكارى جەلال تالەبانی بووە، هەر ئەوەش وای لێکردووە کە تالەبانی یاسا پشتگوێ بخات و ئەم کەسە بێ توانایە یەکسەر بکات بە دادوەر. "
لە ڕووى كۆمەڵایەتیەوە :
پارێزەرێكى نێو دادگاى سلێمانى لە ڕووى كۆمەڵایەتەوە بەم شێوەیە دادوەر كاروانى هەڵسەنگاند"كاروان كانى مارانى وەك شەخس پیاوى باشە بەڵام تا ئیستا هیچ مەلەفیكى كۆمەڵایەتى لەسەرى نییە و نەبیستراوە".
چۆن بووە بە دادوەر؟
دادوەرێكى دادگاى سلێمانى پێى ڕاگەیاندین كە كاروان وریا على پێش ئەوەى ببیت بە دادوەر یەك ڕۆژ خزمەتى دادوەرى نەبوو، بەڵكو هەر لە دواى ڕاپەڕینەوە لەگەڵ ڕێكخراویكى بیانى كارى دەكرد,تاوەكو ساڵى 2000 لەو ساڵەدا یەكسەر لەبەر باوكى كردیان بە دادوەر ، چونكە وەک وتمان باوكى ڕاوێژكارى تاڵەبانى بووە.
ئاستى دادوەرى چۆنە؟
ئەو دادوەرە سەبارەت بە ئاستى دادوەرى كاروان ووریا ووتی: وەك دادوەر حاکم وریا زۆر كڵۆڵە و لە یاسا هیچ نازانێت, لەسەروى لە سەدا نەوەدو پێنجى بڕیارەكانى لە دادگاى بیداچونەوە ڕەخنەیان لێدەگیرێت وەزعى زۆر شڕە هەمیشە ڕەخنەى لێدەگیرێت ئەمەش واى كردووە كە كەسایەتى لاوازبێت هەموو شتێك بكات تەنها بۆ ئەوەى دەرى نەكەن, كاروان كانى مارانى لە ڕووى كارەكەیەوە هەموو شتیكە دادوەر نەبێت.
كاروان وریا على و سیاسییەكان
سەبارەت بە پەیوەندى نێوان دادوەر كاروان و بەرپرسە حیزبیەكان ئەو سەرچاوەیە ووتى "لەبەردەم سیاسیەكانیش لاوازە ناتوانێت تەكلیفیان ڕەت بكاتەوە زۆر عەیبدار بووە لاى سەرۆكایەتى دادگاو ئەنجومەنى دادوەریش ,ئەمەش ئەنجامى ئەوەیە كە كەسێك شایستە نەبێت بەڵام لەبەر هۆكارى سیاسیی یان حیزبى بكرێت بە دادوەر. ئەوە نموونەى داددوەریى حیزبییە كە چەندین ساڵە داوا دەكەین كەسانى سەربەخۆو لێهاتوو بكرێن بە دادوەر.
چارەسەرى ئەم دادوەرە چى بێت باشە؟
لە كۆتایدا ئەو فەرمانبەرە لێهاتووەی دادگا پێشنیاری كرد، كە دادوەر كاروان چاکترە خانە نشین بكرێت و ووتى"لە ڕووى كۆمەڵایەتیەوە زۆر بەڕێزە، بەڵام بۆ دادوەریى نابێت,خۆزگە خانەنشین دەكرا بە تەواوى موچەكەی بۆ بەرژەوەندى دادوەرى لە هەرێم.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە