حەجاج ڕۆیشت.. با حەجاجەكانى تر بدەینە دادگا
Tuesday, 05/01/2010, 12:00
زۆردڵگران بووم بە وەفاتى (حەجاج) مەرگى ئەو لە ناخەوە هەژاندمى و چەند ڕۆژێك چومە قۆناغى سڕبوونەوە،كاریگەرى و غەمباربوونى وەفاتى كەسێكى زۆر خۆشەویستم لەگەڵ وەفاتى دڕندەیەكى وەك (حەجاج) بەرامبەر بوون .كەسى یەكەم لەبەرئەوەى بەیەكجارى بەجێى هێشتم و و زۆرم خۆش دەویست ،هى دووەمیش لەبەرئەوەى لەكاتى مل بەپەت كردنیدا پڕبە قوڕگم هەڵ هەڵیەكم لێنەدا.ئەو كارانەى حەجاج بەسەركەس و كارەكانماندا هێناونى و بۆمنیان گێڕاوەتەوە مەگەر (حەجاج)زندوو ببێتەوەو بەدەستى خۆم پارچە پارچەى كەم ئینجا لەبیرم بچێتەوە،هەست بەبێ غیرەتى و كەمتەرخەمى دەكەم، ئەودڕندەیە وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوو، حەجاج لەم دوونیا كارێكى بەسەرئێمە هێنا با بەدەوارەشڕى جافى نەكردووە، ئەو لەم دونیا بە بێ ئەوەى كەس پێى بڵێت بەرى چاوت كلى پێوەیە بەجێیهێشتین مەگەر لەو دونیا خوواى گەورە لوتف بكات ئەم عەبدە دڕندەیەى خۆى فڕێبداتە دۆزەخەوە ...مەبەستمە لەسەر دادگاى كردنى حەجاجەكانى تر چەند ووشەیەك بكەمە ڕستە و بیدەم بەنێو چاوى جاش ومستەشارەكاندا، ئەوانەى كە لە دیدى مندا هەریەكەیان (حەجاج)ێكن و دەبێت پێش مردنى ئاسایى دادگاى بكرێن.
لەو سۆنگەیەوە، كە بەندە لەلایەن ئەندامانى كۆنگرەى ڕێكخراوى كوردۆساید (چاك)ەوە ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە بەئەندامى دەستەى كارگێڕى هەڵببژێردرێم ومەلەفى تاوانبارانم پێدرا ،بۆیە هەست دەكەم ئەركێكى گەورەم پێ سپێردراوە،ئومێد دەكەم بتوانم سەركەوتووبم ،دڵنیام بە بێ هاوكارى دۆستانم لە ڕێكخراوى(چاك)و كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان ئەو ڕێكخراوانەى لە بوارى جینۆسایددا كاردەكەن ناتوانم سەركەوتووبم،هەست دەكەم ئەركەكەم قورسە،پێشم وایە دەبێت جدى بم،ئومێد دەكەم وەك و ڕێكخراوى كوردۆساید(چاك)بتوانین لەڕووى پراكتیكیەوە هەنگاو بەرەو بەدادگاى گەیاندنى ئەو مستەشارو خۆفرۆشانە بنێین كەدەستیان هەبووە لە ئەنفال كردن و شەهید كردنى خەڵكى كوردستاندا،من واى دەبینم دەبێت لەڕووى یاساییەوە كاربۆ ئەوە بكەین وەك و ڕێكخراوى (چاك)و ڕێكخراوەكانى تر بتوانین داواى یاسایى لەدادگاكانى هەرێمى كوردستاندا لەسەر تۆمەت باران تۆماربكەین،دەبێت لە گەڵ دەسەڵاتى داد وەرى لە هەرێمى كوردستاندا دابنیشین و ئەوان ڕێگاى تۆماركردنى سكاڵامان پیشان بدەن ،دەبێت دادگاكان هاوكاربن و كارەكەمان لەبەر قورس نەكەن ،چونكە ئێمە واز ناهێنین تا ئەم كێشەیە یەكلاى نەكەینەوە ،دەبێت كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكانیش بێنە پێش ، هەرچەندە من تێبینیم هەیەو پێم وایە دەبێت لە برى كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان ڕێكخراوى (چاك) و ڕێكخراوەكانى تر لەدادگا داوا تۆماربكەن،هەروەها حزبە كوردستانیەكانیش، كە ژمارەیەكى زۆر دۆست و لایەنگر و پێشمەرگەو كادیریان بەدەستى ئەو خۆفرۆشانە شەهید كراون و ڕادەستى بەعس كراون ،حزبەكانیش لەڕوى یاساییەوە دەتوانن داوا تۆماربكەن (كەشورەییە بۆیان بێ وەفاو بێ هەڵوێستن لەم بابەتەدا)، ئاخر كەى ڕەوایە ئەم پرسە نەتەوەییە گشت گیرە بچوك بكەینەوە بۆ ئاستى تاكەكەسى و كەس وكارى شەهیدان موكەلەف بكرێن بەدوواى خوێنى كەس وكارەكانیاندا بگەڕێن؟! ناكرێت ببینە هۆى دروست كردنى كێشەى شەخسى بۆ وارسى شەهیدان ،،شەهیدان لە پێناوى ووڵاتدا خۆیان بەخت كرد دەبێت تێكڕاى دانیشتوانى ووڵات تۆڵەیان بكەنەوە .مەبەستمە بڵێم پێویستە ڕێكخراوەكان لە برى وارسى شەهیدان داواى یاسایى دژى تۆمەت باران تۆماربكەن، پیرە ژنێك یان پیرە پیاوێكى جگەر سوتاوى پاشماوەى ئەنفال تازە چیان پێدەكرێت بەرامبەر فتاح بەگى ملوێنەرو دەست ڕۆیشت و یان عباسى بایزى خاوەن حیمایە یان خالیدى خولەسورى خاوەن (40) كوڕ، پێویستە ڕێكخراوەكان قۆڵى لێهەڵماڵین و قۆڵ و پشتى ئەنفال چییەكان بشكێنین،پێویستە لە برى قوربانیانی دهڤهری سهنگهسهر هەموومان بەدووى بایز كەوین، لە به رئهوهی ئهوان له پێناو بەرگرى لە نیشتمان شەهیدبوون ،بۆیە دەبێت خاك وخۆڵو دارو بەردو پیرو لاوى نیشتمان لەسەرى بەدەنگ بێن.
پشتیوان گەرمیانى /بەرپرسى فایلى تاوانباران لە (چاك)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست