هەڕەشەكردن لە رۆژنامەنوسان ئیدانەدەكەین،
Thursday, 03/09/2009, 12:00
بۆ:ڕاگشتى.
بۆ:گشت لایەن و سەندیكا پەیوەندیدارەكان.
لەكاتێكدا بەرپرسانى هەرێمى كوردستان ئیدیعاى نوسین و ئازادى ڕادەبڕین دەكەن بەڵام لەسەر ئەوەى ڕۆژنامەنوسێك نامەیەكى ئاگاداركەرەوەى بۆ سەرۆكى هەرێمى كوردستان ناردووە ئیهانەدەكرێت و هەڕەشەى كوشتنى لێدەكرێت ئێمە وەكو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى كوردستان زۆر بەتوندى ئەم ڕەفتارە دژى ئەم ڕۆژنامەنوسە ئیدانە دەكەین و ڕایدەگەیەنین پاراستن و سەلامەتى گیانى ئەو ڕۆژنامەنوسەش لەئەستۆى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دایە وەكو ئەوەى ئێمە لەمیدیاكانەوە لەڕێگەى هاوكارەكانى خۆمانەوە ئاگاداركرابینەوە ڕۆژنامەنوسى كارا و بەئەزمون ڕێچكەى یاسایى دژى ئەم ڕەفتارە ناشیرینانە گرتۆتە بەر بەڵام بەبڕواى ئێمە یاسا لەم هەرێمە وەكو خۆى جێبەجێناكرێت بۆیە ئێمە ڕووى قسەكردنمان لەسەرۆكى هەرێم و دەزگا ئەمنیەكانى شارى هەولێرە پاراستن و سەلامەتى گیانى ئەم ڕۆژنامەنوسە لەئەستۆى ئێوەدایە،بۆیە لەهەر حالەتێكى نەخوازراودا ئێوە بەرپرسیارن و دەبێت باجەكەى بدەن،
نوسینگەى ڕاگەیاندنى گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى كوردستان
تێبنى،
(ئەڵوەند عومەر)ڕۆژنامەنوس بەهۆى نوسینى نامەیەك لەسایتى كوردستان پۆستەوە لەڕێگەى ئیمەیل و تەلەفۆنەوە ئیهانە دەكرێت و هەڕەشەى كوشتنى لێدەكرێت،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست