فه‌وجی کۆسره‌ت و مه‌سعود
Saturday, 14/02/2009, 12:00
له‌سه‌رده‌می سه‌دام و پێش سه‌دامیش که یه‌کێ ده‌بوو به سه‌رۆك جاش یاخود موسته‌شار هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی چه‌که‌که هه‌ڵبگرێت یه‌کسه‌ر خه‌ڵکه‌که ده‌یانزانی ئه‌م کابرایه چه‌کی جاشایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت. هیچ کاتێك نه‌م بیستوه ئه‌و سه‌رۆك جاشانه کوردایه‌تیان به‌خه‌ڵك فرۆشتبێت باش ده‌یانزانی له‌به‌ره‌ی دوژمنن دژ به گه‌ڵه‌که‌ی خۆیان.
که‌چی ئه‌وسه‌رکرده کوردانه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌م له کوردایه‌تی ده‌ده‌ن و واده‌زانن که‌س له‌خۆیان کورد په‌ره‌وه‌ر تر نیه،که‌چی حکومه‌تی ناوه‌ندنی به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی هه‌روه‌ك سه‌رۆك جاش له‌ژێره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات.
له ئاوێنه نوسراوه مالکی فه‌وجی بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌سعود بارزانی کردۆته‌وه، مه‌گه‌ر مالکی خۆی نه‌بێت نه‌وه‌ك که‌سی تر نازانێت له ژێره‌وه مالکی فه‌وجی بۆ چه‌ند سه‌ر کرده‌ی تری کورد کردبێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مالکی نیازی مامه‌ڵه کردنی جاشایه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکرده کوردانه، له‌به‌رچی له‌ژێره‌وه به‌جیا فه‌وج بۆ ئه‌وسه‌رکردانه ده‌کاته‌وه بێئه‌وه‌ی هیچ که‌سێك ئاگاداربێت.
دوای یه‌ك ساڵ له ڕێگای ئاوێنه‌وه بۆمان ئاشکرا بوو کۆسره‌ت و مه‌سعود فه‌وجیان بۆ کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن مالکی ، ئه‌گه‌ر بهاتایه ئاوێنه ئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌کردبایه ئێستاش له‌گه‌ڵ دابێت نه‌مان ده‌زانی کۆسره‌ت و مه‌سعود فه‌وجیان بۆ کراوه‌ته‌وه.
ئایا په‌رله‌مانی کوردی به‌م کاره‌ی ئه‌و دوو که‌سه ئاگاداره، هه‌رچه‌ند په‌رله‌مانیش ئاگادار بێت ناتوانرێت هیچ له‌و په‌رله‌مانه چاوڕوان بکرێت چونکه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی کۆنه‌جاش و به‌عسن، ئیتر به‌لایه‌نه‌وه کارێکی ئاساییه سه‌رۆك کورده‌کان بببن به جاشی مالکی.تۆبڵێت ڕۆژێ له ڕۆژان په‌رله‌مانێکی وامان هه‌بێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌ك مه‌سعود و کۆسره‌ت بکات.
کۆسره‌ت دانی به‌وه داناوه مالکی فه‌وجی بۆ کردۆته‌وه که‌چی مه‌سعود تاوه‌کوو ئێستا هیچ لێدوانێکی له‌وباره‌وه‌یه‌وه نه‌کردووه باوه‌ڕیش ناکه‌م هیچ لێدوانێك له‌و باره‌وه‌یه بدات. چونکه به‌ر له ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆك کۆنه جاشه کورده‌کان ده‌کرد نه‌که‌ن چه‌ك هه‌ڵبگرن بۆ مالکی و ببن به جاش ئیسناد به‌ڵکو مه‌سعود هه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌یه پاوانی جاشایه‌تی هه‌ر به‌ر ئه‌و بکه‌وێت ئه‌وسا نه‌ك له ژێر ناوی جاش ئیسناد به‌ڵکو له‌ژێر ناونیشانی جاش پاسه‌وان.
باشه ئه‌و دوو سه‌رکرده کوردانه نازانن مالکی مامه‌ڵه‌یان وه‌ك جاش له‌گه‌ڵ ده‌کات، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه سه‌دامیش یه‌که یه‌که له کاتی جیاواز بانگی سه‌رۆك جاشه‌کانی ده‌کرد و داوای لێده‌کردن چه‌کی جاشایه‌تی هه‌ڵبگرن.
مالکی نه‌ك هه‌ر ئاماده‌یه فه‌وج بۆ کۆسره‌ت و مه‌سعود بکاته‌وه به‌ڵکو ئاماده‌یه فه‌وج بۆ گشت سه‌رکرده کورده‌کان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رلایه‌نێك ببێته ملیشیایه‌ك و هه‌ریه‌ك له سه‌رکرده‌کان چه‌ند چه‌کدارێکیان به‌ده‌وره‌وه‌بێت و بکه‌ونه گیانی یه‌کتری و گیانی خه‌ڵك و پاراستنی خاکی کوردستانیش بخرێته ژێر پێی دوژمن و ئه‌و چه‌کداره ملیشیایانه‌وه. کۆسره‌ت بۆ پاکانه‌ی ئه‌و فه‌وجه‌ی که بۆی کراوه‌ته‌وه وا ده‌ڵێت: "كاك مه‌سعود فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌و منیش جێگریم، ئایا نابێت هێزێكمان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ روداوێكی كتوپڕ تا به‌رگری له‌هه‌رێم بكه‌ین".
کۆسره‌تێك مالکی فه‌وجی بۆ کردبێته‌وه چۆن ده‌توانیێت ڕۆژێ له ڕۆژان ڕوو به‌ڕووی مالکی ببێته‌وه مه‌سعودیش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه، ئه‌و فه‌وجانه‌تان بۆ پاراستنی گه‌ڵ و نیشتیمان نیه به‌ڵکو بۆ گیانی خۆتانه. هیوادارم هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕه‌فتارو کاره ناشیاوانه‌ی ئه‌و سه‌رکرده کوردانه مه‌حکوم بکه‌ن چونکه
ئه‌گه‌ر کار وابڕوات دوژمن زۆر به‌ئاسانی به‌سه‌رمانه زاڵ ده‌بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌لاین دۆسته‌کانمان ڕیسوا ده‌بین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست