دوا سه‌فه‌ری خاوه‌ن شکۆی به‌فر
Thursday, 17/11/2011, 12:00
کاتێک خاوه‌ن شکۆی ده‌چێته وڵاتانی دراسێ بۆ هێنانی خێر و به‌ره‌که‌ت، نیمعمهت ، ئازادی زیاتر له‌وه‌ی که هه‌یه ، مۆرکردنی پڕۆتۆکۆڵی دیموکراتی و دواین ده‌رسی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان داده‌نێین نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بترسین له‌وه‌ی پارچه‌یه‌کی تر له ڕۆحی نیشیمان بفرۆشن.
به‌ڵکو له‌وه‌ی خاوه‌ن شکۆ غه‌درێک له دۆسته دراوسێکه‌مان بکات و فریویان بدات قوه‌ی زه‌رد و سوور به‌رێته وڵاته‌که‌یان و ئه‌زمونه‌که‌یان تێک بدات یان ده‌ست له‌کاروباری ناوخۆی دراوسێ بهوهفاکانمان وه‌ردات ئه‌وش ده‌بێته مایه‌ی حوزن و دڵته‌نگی و بێ وهفایمان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاکه و سفره‌ی پڕ ئازادیه‌ی ئه‌وان بۆیان ده‌سته‌به‌ر کردوین.
دهترسرین له‌وه‌ی له سه‌ردانه‌کانیاندا بێ باک له مێژوو و خاک و نه‌ته‌وه هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی سه‌فه‌ویه‌ت و عوسمانلهره، بخاته ژێرپێی و زیزیان بکات.
هه‌مووکات له‌دوای سه‌ردانه‌کانی ڕاگه‌یاندنه ڕیالیسته‌کانی ئازادی ڕاستگۆی خاوه‌ن شکۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زان پێی ده‌ڵێن قتوی درۆکان، له دۆوه بۆ دۆ له‌سه‌ر له‌حنی حیجاز بۆ سه‌با، له مه‌قامی ڕه‌جه‌بی بۆ ئه‌حمه‌دی، ده‌هۆڵ و زوڕنای سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی موهیم بۆ گه‌له‌که‌مان له سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکدا لێده‌ده‌ن ئای که میله‌ت دڵخۆشه به‌و ئاوازانه ، شایه‌ر و شالیاره‌کان به‌ند و بالۆره‌ی عه‌کازی به‌سه‌ر خاوه‌ن شکۆ و سه‌فه‌ره‌که‌یدا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌و قهوانانهمان بۆ لێده‌ده‌ن که قه‌ت نه‌مان بیستوه و گوێمان پێ ئاشنا نه‌بوه، خاوه‌ن شکۆی که‌نیزه لهباوهشیش چه‌ند قروشێک یان بۆ فڕێ ده‌دات.
به‌و ئاوازه خۆشانه گوێی خهواڵمان ده‌زرنگێته‌وه مێشکمان پڕ ده‌که‌ن له فه‌لسه‌فه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌ر له سۆکراتیزم بگره تا ئهرستۆیزم، مستۆیزم،بلۆیزم و جهلۆیزم.
دروشمی قه‌به و کاریزمای که هێندێک جار هێنده قه‌به‌یه شایه‌ر له‌ده‌میدا عاسی ده‌بێت و نایه‌ته‌ده‌ر خه‌ریکه ده‌یخنکێنێت.
دیمه‌نی سه‌ردانه‌کانی خاوه‌ن شکۆی به‌فر له‌شاشه‌کانه‌وه چاوه ماندوهکانمان ده‌گه‌شێنێته‌وه، بێ گومان به‌س ئێمه ئه‌و دیمه‌نانه ده‌بینین چونکه ئه‌و دڵسۆزی ئێمه‌یه و نهێنی ئێمه هی ئه‌وه و هی ئه‌ویش هی خۆیه‌تی.
خاوه‌ن شکۆ له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا ڕۆحی پیرۆزمان بۆ دێنێت، زۆری تریش موفاجه‌ئه‌یه و دوای هاتنه‌وه‌ی ده‌یزانین.
له‌دواین گه‌شت و گوزاری خاوه‌ن شکۆی به‌فردا بۆ وڵاتی قاردهشلهر قه‌رار نامه‌یه‌کی تری له به‌رژه‌وه‌ندی میلی و میله‌تی کورد دا ئیمزا کرد ، ده‌ی باشه قوربان جه‌نابی خاوه‌ن شکۆ تۆخۆت و شێخانی تهریقهتتان هه‌یمشه گه‌ره‌بوون و ئێمه‌ش تان به مورید دیوه هه‌ڵبه‌ته خۆت ده‌زانی ئه‌م ئیتیفاقول تائریخیه له خزمهتماندایه ئه‌گه‌ر مونافیقان وتیان (نا) بڵێ: گه‌لی کوردی بێ وهفاههموو شتێک هه‌ر منم من بوم ئێوه کێن ؟ چین کوا له‌کوێن ؟
تا گوێتان لێبگرم ، ئه‌وه‌ش ده‌یخۆن و ده‌یخۆنه‌وه له لوتفی ته‌کیه‌که‌ی بابمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، بۆیه ئێوه ته‌نها ئمی ڕهجهبتان له‌سه‌ره و هیچی تر ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر عه‌زه‌مه‌تی خاوه‌ن شکۆ بکۆکێت خوای ته‌باره‌ک وه‌ته‌عالا ده‌می خوار ده‌کا و شاده‌ماری حه‌یاتی ده‌بڕێت.
به‌ڵێ خاوه‌ن شکۆی به‌فر شه‌ش ساڵی تر لانه‌ی گورگه کهڵبهسورهکانی تاتار و مه‌غۆلی گه‌رمتر کرده‌وه خاوه‌ن شکۆ به گورگه بۆری وت: نێچیر بۆ گه‌ل قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام ئێمه خۆمان نێچیرڤانین و ئێوه‌ی خاوه‌ن خاک له بامه‌ڕنی و ئامێدی و !!!!! بمێننه‌وه ، ئێمه ئه‌و هه‌وایه‌ش هه‌ڵده‌مژین و ئه‌و ئازادیه‌ش که گه‌لی کوردی بێ وه‌فا به‌رامبه‌ر ئێوه هه‌یه‌تی له که‌ره‌می تورانیزمه‌وه هاتوه، ده‌توانن له‌م خاکه که خاکی خۆتانه و ئێمه‌ی ئهزبهنیش تورکی شاخدار و شاخاوین به‌ئاره‌زوی خۆتان ڕاو و شکاری خۆتان بکه‌ن ڕاوی کۆتر، شالوور، ئاسک، په‌پوله، که‌روێشک نێر و مێ هه‌رچی تان حه‌ز لێ بوو ته‌نانه‌ت ده‌توانن زهناقوتهکانیش له کولانه‌کاندا ده‌ربێنن و له‌شیشیان به‌ن، ده‌ستکه‌ن به‌هێلانه‌ی هه‌نگه‌کاندا شیله‌ی هه‌نگوین بۆ شیفای ئێوه حه‌ڵاڵه مه‌ترسن ئێمه له‌وه‌دا خاوه‌ن تهجروبهین ئه‌و ههنگهشی پێوهیندان ده‌ستی لێ مه‌پارێزن و بیکوژن ، ئه‌فه‌ندم ئێوه خاوه‌ن ماڵ و ئێمه‌ش نۆکه‌رین.
ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌و ڕێکه‌وتنه مۆرکرا که فڕۆکه‌کانی حه‌زره‌تی مه‌سته‌فا که‌مال په‌یامبه‌ری دادپه‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی موئه‌سیسی کۆماری کوردستانی ئازاد، ڕۆژانه گوڵ عه‌مبه‌ر و چکلێت و بوکه‌شوشه به‌سه‌ر سۆلینه ده‌ست ته‌زیوه‌کانی بناری قه‌ندیلی سهرسپیدا ده‌بارێنێت،
له‌کاتێکدایه که عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان سه‌رتاسه‌ری باکووری وڵاته‌که‌مانی گرتوه‌ته‌وه ئیسلام - که‌مالیزم دیاربه‌کری کردوه‌ته مه‌دینه‌ت المنهوهره و تورکان بۆ حه‌جی به‌دیعول زه‌مان ، به فیزهنهبێت بۆیان نیه بچنه ئه‌و هه‌رێمه چونکه ستاتۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆی پێداون ، له‌کاتێکدا له‌و که‌شه ئازاده‌ی دیار به‌کردا له‌سایه‌ی کۆمپانیای دۆغانیزمهوه، چوار فه‌سڵه به‌هار و سه‌وزه گیایه بۆنی سێ و هه‌رمێ گه‌لی قازان و دوڵه‌کانی تری گرتوه‌ته‌وه ، زیندان و گرتن و به‌ندینخانه ئه‌سته‌غفیروڵڵا نیه به‌پێی بڕیارێکی فه‌تحول مونافیق له فه‌رهه‌نگی کۆماری دیاربه‌کردا ده‌رهاتوه چونکه ئازادیه‌که هێنده خه‌ست وخۆڵه و عه‌داله‌تی نێوان قه‌ومه‌کان هێنده زێده‌یه که‌س ناگیرێت و به‌ندینخانه ئه‌سڵا وجودی نیه به‌ڵکو له شوێن ئه‌وه په‌ڕتوکخانه‌ی بێلایه‌ن، هۆڵی عه‌داله‌ت، خانه‌ی دیموکراتی، ماڵی ئازادی، کافتریای سه‌به‌ستی، حه‌مامی یه‌کسانی، فولکه‌ی برایه‌تی ، سینه‌مای حوڕیه‌ت و شه‌قامی به‌رائه‌ت کراوه‌ته‌وه.
له کاتێکدا خاوه‌ن شکۆ ئه‌و قهرارنامهیهی تهوقیع کرد که‌له‌وڵاتی کۆنه بنه‌ماڵه‌کاندا یه‌ک ملیۆن ئیمزا کۆده‌کرێته‌وه بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و گورگه که‌ڵبه سورانه‌ی خاوه‌ن شکۆی به‌فر ده‌ستی پڕ ڕه‌حمه‌تی ئازاد کردن و له‌خاکی باپیراندا.
ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌په‌رله‌مانی بنهماڵهلهردا بڕیار دراوه به وه‌ستانی ڕاوی گورگه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ قهستهنتینه، به‌ڵام بڕیار بڕیاره و بای دوو مه‌جیدیه مه‌ره‌که‌ب سه‌رف کراوه له ئهدهبخانهکهی په‌رله‌ماندا دانراوه و دوای به‌جێ هێنانی سوونه و جه‌ماعه‌ت به‌کاری بێنن.
ئافه‌ریم خاوه‌ن شکۆی به‌فر هه‌ر خۆت خۆتی که‌س ڕه‌نگ و بۆی تۆی نیه، خۆت له‌حزوری حه‌زره‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی عالی عوسمانلیدا تهوقیع و تهتبقی ده‌که‌یت، نه‌عوزو بیلا هه‌ر گه‌نجێکی ده‌لی مه‌قسه‌دی شکانی بابول ئهعزهمتانی هه‌بوو ئه‌وا به که‌ڵبه‌ی گورگه بۆر پارچه‌ی بکه.
چونکه خاوه‌ن شکۆ من دڵنیام ئه‌م گه‌نجه خوت وته‌نی ئاژاوه چیانه به‌م زوانه، که‌ڵبه‌ی گورگه‌کان ده‌شکێنن ، ئه‌مانه دانانیشن به‌رد ده‌گرنه جامه ڕه‌شه‌کانتان و په‌یکه‌ری شاههنشانتان ده‌ڕمێنن، نازانم خاوه‌ن شکۆ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی به‌ڵام دڵنیام کات زۆری نه‌ماوه.
ده‌سخۆش خاوه‌ن شکۆی به‌فر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست