کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ نه‌وتی کوردســتان ببێته هۆی جینۆســایدێکی تری گه‌لی کورد‌

Saturday, 01/06/2013, 12:00






گرنگی کوردســـتان له‌ روی جیۆســـیاســـی و ده‌وله‌مه‌ندی له‌ پێویســـتیه‌کانی‌ ژیان ، هۆکاری ســه‌ره‌کی بوو‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ هێزو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ور و به‌ر ، چ دور چ نزیك چاو ببرنه‌ کوردســـتان . وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زیاتر هاندرو پالده‌ر بووه‌ بۆ په‌لاماردانی ئه‌و هێزو گروپانه‌ بۆ ســه‌ر کوردســتان ، که‌م توانایی و لاوازی کورد بووه‌ له‌ پارێزگاری کردن و پاراســتنی ماله‌که‌ی خۆی ، به‌ هۆی کۆمه‌لێ هۆکار ، له‌وانه‌ نارێکی و ناخۆشــــی ناومالی کورد له‌ ســـه‌ر شــــتی بێ ێ بایه‌خ و که‌م و پڕو پوچ ، پچڕ پچڕی و که‌م زانی ، ســاویلکه‌یی‌و ســاکاری و خۆش باوه‌ری ، نه‌بوونی ســــه‌رکرده‌یه‌کی راســـته‌قینه‌و لێ هاتو و به‌ توانا له‌و رۆژگارانه‌ دا. له‌وه‌تی کوردســـتانیش له‌ لایه‌ن گه‌لانی عه‌جه‌م وعه‌ره ‌ب وتورکه‌وه‌‌ داگیر کراوه‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ چه‌ندین‌ جه‌نگیان له‌ نێوان دا هه‌لگیرســاوه‌ ، له‌ســـه‌ر خاکی کوردســـتان ، جا له‌م شـــه‌رو جه‌نگانه‌ ی نێوانیان زیاد له‌وه‌ی که‌ هه‌ر مالی کوردیان وێران کردوه‌ ، له‌ هه‌مان کاتیشــــدا ، له‌ هه‌ردوو لاوه‌ش زۆربه‌ی زۆری جه‌نگه‌که‌شــیان به‌ کورد کردووه‌ ، گه‌ر یه‌کێکیش خۆی دوور گرتبێ ، یا نه‌یویســـت بێ به‌شــداری ئه‌و شــه‌ره‌ بکا ، ئه‌وه‌ ده‌یان ده‌رده‌ ســه‌ری و کێشـــه‌یان بۆ هه‌لبه‌ســتاوه‌ و توشــی کاره‌ســـات و چه‌رمه‌ ســـه‌ریان کردووه‌‌‌ . جاری واش بووه‌ ، کوردی وا بووه ‌ له‌ هه‌ردوو لا ، ‌ شـــه‌ری وای بۆ کردون قه‌ت شـــه‌ری وای بۆ خۆی نه‌کردووه‌ ، جا چ به‌ ماشـــای خۆی بوبێ ، یا گه‌وجیان کردبێ . گه‌ر چی زۆربه‌ی زۆری کاته‌کان هه‌ر ئه‌و جۆره‌ کورده‌ ش ، که‌ دوشـــمن یا داگیرکه‌ر، که‌ هێرشـــی کردوته‌ ســـه‌رولاته‌که‌ی ، یا هاوســـێکه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوســـێیه‌ی براکه‌ی خۆشـــی بوبێ ، نه‌ك هه‌ر نه‌چوه‌ به‌ هاواریه‌وه‌ ، به‌لکو ره‌نگه‌ پێشـــی خۆش بوبێ ، چونکه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ســه‌ر بســـتێ زه‌وی ، یا له‌ ســـه‌ر نزه‌ ئاوێ ، یا له ‌ســه‌ر له‌وه‌رگا ، یا له‌ ســه‌ر قوچه‌کێ‌ ، نێونیان ناخۆش بووه‌ ه‌ به‌ینیان نه بووه‌، جاری واش بوه‌ وتویه‌ (ئاگره‌ ســــوره‌ له‌ خۆم دوره‌) خۆ شــه‌ر له‌گه‌ل منیه‌ چیم له‌ شــه‌ره‌ . بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ یا به‌ خه‌یالیا بێت که ره‌نگه‌‌ به‌یانی ئه‌و شـــه‌ره‌ به‌ری ده‌ر‌گای ئه‌ویش بگرێ . هه‌ر ئه‌و جۆره‌ کوردانه‌ش بون به‌ پێش ســـوپای به‌عس که‌وتن و خزم و که‌ســه‌که‌ی خۆیان ئه‌نفال کرد ، هه‌ربه‌وه‌شـــه‌وه‌ نه‌وه‌ســـتان ماله‌که‌شــیان ، ئه‌وه‌ی ســوپای عیراق تالانی نه‌کرد بوو ئه‌وان تالانیان کرد .
ئه‌و جۆره‌ کورده‌ که‌وا ســـوره‌ی پێش ســـوپای داگیر که‌ران ، که‌ به هه‌زاران و جاری واش به‌‌ ســـه‌دان هه‌زار بووه‌ ، هیچیان به‌قه‌د ئه‌و ســـــه‌گه‌ی گه‌رمیان که‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و شـــۆڤله‌ ده‌بۆوه‌ که‌ ده‌یویســـت خانوی خاوه‌نه‌که‌ی بروخێنی ، ئه‌و خانووه‌ی چنکه‌ نانێکی ره‌قی لێ خوار دبوو ، وه‌فایان بۆ خاك و ئاو و هه‌وای ولاته‌که‌ی خۆیان نه‌بوو ، له‌ ســه‌ر ئه‌و حاله‌ش ئه‌وه‌نده‌ نامرۆڤ بون ده‌یان ویســت ســـه‌گه‌که‌ش بکوژن گه‌ر ئه‌فســـه‌رێکی عاره‌ب نه‌بوا .
نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ور و به‌ریش ، هیچ کامیان پێیان ره‌وا نیه‌ کوردســتان ولاتی ئه‌و جوره‌ که‌ســـانه‌ بێ . له‌ راســتی به‌ بۆچونی منیش ئێمه‌ی کورد شـــایانی کوردســـتان نین ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ باشــیـن و هه‌ر لایه‌قی ئه‌وه‌شــیـن که‌ هه‌ر کوێله‌ و به‌نده‌ وخولامی به‌ر ده‌رگای داگیرکه‌ره‌کانی ولات و نیشـــتمانه‌که‌ی خۆمان بین . ‌ نیشـــتمانێکی وه‌کو کوردســـتان شـــایســــته‌و لایه‌قی خه‌لکانێکه‌ ئازاد ، که‌ مانای ئازادی و ســـه‌ربه‌رزی ده‌زانن و تێیده‌گه‌ن ، خه‌لکانێك که‌ هه‌مو ده‌مێك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆیان له‌ پێناویا به‌خت که‌ن . خه‌لکانێك وه‌کو ئه‌و جوتیاره‌ روســــیه‌ی که‌ به‌ داســـه‌که‌ی ده‌ســـی خۆی بریه‌وه‌ ، چونکه‌ ته‌حه‌مولی نه‌‌کرد‌ ناوی داگیرکه‌ری نیشــتـمانه‌که‌ی له‌ســـه‌ر باســـکی خۆی ببینێ . نیشـــتمان و ئازادی شـــایســـته‌و لایه‌قی خه‌لکانێکه‌ وه‌ك ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ ژاپۆنیه‌‌ که‌ له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م پاش ئه‌وه‌ی زه‌خیره‌ی نامینێ ، خۆی به‌ فرۆکه‌که‌یه‌‌وه‌ کرده‌ رۆکێت و کێشـــای ‌ به‌ ماتۆری که‌شـــتیه‌که‌ی دوشـــمن . نیشـــتمانی ئازاد قابیلی ئه‌و که‌ســانه‌یه‌ که‌ وه‌کو فه‌رمانده‌ی که‌شـــتیێکی‌ ژاپۆنی که‌ له‌ شـــه‌را پێکرا بوو ، خه‌ریك بوو نقوم ده‌بوو ، فه‌رمانی به‌ ســه‌ربازه‌کانی کرد ، که‌شـــتیه‌که‌ جێ بێلن ، به‌ یاریده‌ده‌ره‌که‌شـــی ووت که‌ له‌و‌ کۆله‌گه‌یه‌ی که پشـــتی پێ دابوو بی پێچێته‌وه‌ تا که‌شـــتیه‌‌که‌ی ببێ به‌ گۆری . ئه‌وانه‌ و خه‌لکانی وه‌کو وان شـــایســته‌و شــایانی نیشـــتمانی ئازاد و ئازادین . نه‌ك کوردێك که‌ نیشـــتمانه‌که‌ی چه‌ندین ســـه‌ده‌یه‌ پارچه‌ پارچه‌ کراوه‌ ، خاکه‌که‌ی له‌ ژێر چه‌کمه‌ وپۆســتالی داگیرکه‌ر ده‌زیرێنێ و گه‌له‌‌که‌ی ئه‌تك و رســـوا ده‌کرێ ، ئێســـتا هه‌ل وده‌رفه‌تێکی بۆ روخســـاوه‌ که‌ ولاته‌که‌ی رزگار کات وخۆشــی به‌ ئازادی بگات ، گه‌ر چی هه‌ر چاوی له‌ که‌می و هیچ و پوچی و له‌ ناپاکی وخیانه‌ت و جاشــاتیه‌ ، نه‌ك کوردێك که‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ولاته‌که‌ی له‌لایه‌ن دارو ده‌ســته‌ی ده‌ســـه‌لاته‌ گه‌نده‌له‌که‌یه‌وه‌ وه‌کو به‌رتیل ده‌درێت به‌ دوشـــمنانی گه‌لی کورد تا به‌ جاشـــایه‌تی وه‌ریانگرن و جاشــــایه‌تیان لێ قبول که‌ن ، ئه‌ویش چاوی خۆی دنوقێنی و خۆی له‌ گێلی ده‌دات .
گه‌لی کورد له‌وه‌ته‌ی نه‌وت له‌ کوردســـتان دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، زیاتر توشــی کاره‌ســـات و مه‌ینه‌تی بووه‌ وخۆشـــی له‌ ژیانی خۆی نه‌بینیوه‌ . له‌ کاتی خۆشـــی نه‌وت هۆیه‌کی ســه‌ره‌کی بوو له‌ هۆیه‌کانی پارچه‌ پارچه‌ کردنی کوردســتان . ئێســـتاش ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که‌ چاویان له‌و‌ نه‌وته‌ زۆر وزه‌به‌نده‌ بێ خاوه‌ن و میراتیه‌ی کوردســـتان بریوه‌ زۆرن و که‌م نین . ئه‌و نه‌وته‌ی که‌ دور نیه‌ رۆژێ بێ‌ ســـه‌ری کورد ‌بخوا ، شـــتی وا له‌ مێژوو گه‌لیك جار روی داوه‌ ، مالی زۆر ســـه‌ری خاوه‌نی ده‌م چه‌فتی خواردووه‌ . ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێکی دور نیه‌ ، به‌ تایبه‌ت گه‌ر کلکی ته‌وشــووه‌که‌ش له‌ خۆمان بێ و دواکه‌وتویی و نا وشــیاری کۆمه‌لگاو بێ مۆرالی و نا مرۆڤی شـــماره‌یه‌کی زۆر له‌ که‌ســایه‌تی کاربه‌ده‌ســتانی خۆمانیشـــی بێته‌ ســه‌ر . بینیشــمان دوێنی به‌ به‌ر چاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌ گه‌لی تامیلیان جینوســاید کرد و به‌ ســـه‌دان هه‌زار تامیلیان کوشـــت که‌ســــیش ورته‌ چیه‌ لێوه‌ی‌ نه‌هات و نه‌هاته‌‌ وه‌لام .
ره‌نگه‌ خه‌لکانێك هه‌بێ ئه‌و بۆچونه‌ی منیان له‌لا شــتێكی ســه‌یر و بێ مانا بێ ، به‌لام گه‌ر ئێســـتا ســه‌یر که‌ین نه‌وتی کوردســتان وا به‌ ســـه‌ر ئیران دا ده‌روا ده‌گاته‌ ئه‌فغانســـتان و تاجیکســـتان . ئاشـــکراشـــه‌ که‌ ئه‌و نه‌وته‌ بۆ ســـوپای ئه‌مریکا و ناتۆ ده‌چێ ، که‌ســیش نیه‌ نه‌زانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکاش چۆنه‌ ، له‌ کاتێ که‌ ئه‌مه‌ریکا ئابلۆقه‌ی ئابوری خســـتوته‌ ســـه‌ر ئێران ، ئێرانیش ئه‌مه‌ریکا به‌ گه‌وره‌ترین دوشـــمنی خۆی ده‌زانێ وه‌ك (شـــه‌یتانی بزرگ) ناوی ده‌با ، ئه‌مه‌ریکا ش ناوی له‌ ئێران ناوه‌ (محور الشــــر) واته‌ کانگه‌ی شـــه‌ر فرۆشـــی و ئاژاوه‌ .
جا گه‌ر ، چه‌ند هه‌زار به‌رمیلێك نه‌وت‌ ، وا به‌ ئاســـانی ئه‌و دوو گه‌وره‌ دوشــــمنه‌ بگه‌ینێ به‌ یه‌‌ك ، ئه‌وه‌ به‌ دل نیاییه‌وه نه‌وتی کوردســــتان ئه‌وه‌نده‌ ده‌ینی‌ که‌ ‌ببێته‌ گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ زۆر له‌ کۆنه‌ دوشـــمن و تازه‌ دوشـــمنی دنیا به‌یه‌که‌وه‌ ئاشــــت کاته‌وه‌و رێکیشــیان بخا و په‌یمانیش ببه‌ســـتن بۆ دابه‌ش کردنی ئه‌و نه‌وته‌ له‌ نێوان خۆیان دا . له‌ لایه‌کی تر بنه‌ماله‌ی بارزانی ، وا ده‌ســـیان له‌گه‌ل تورك تێکه‌ل کردووه ، کوردســـتانیان کردووه‌ به‌ ویلایه‌تێك له‌ ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی ســــولتان ئه‌ردۆغان ، خۆشـــیان بونه‌ به‌ســـه‌رکار و له‌ ســه‌ر ئه‌وه‌شــه‌وه‌ چی داهاتی کوردســتان هه‌یه‌ له‌ ده‌س تورکی ده‌که‌ن ، منیش مه‌منون ، کوردی گه‌مژه‌ی واش هه‌یه‌ واده‌زانی که‌ تورك گۆرانکاری به‌ســـه‌رئه‌قل و بۆچونیان داهاتوه‌ ، بونه‌ به‌ برا پشــتی کورد ، به‌لام له‌ راســتی دا تورك هه‌ر تورکه‌که‌ی دوێنێن و درنده‌تریش ، خۆ ببر ببر وشـــه‌ی کوردســتان به‌ ســه‌ر زمانیان داناێی ، ئاماده‌ش نین کورد هه‌ر به‌ مرۆڤ بزانن و چاو لێ که‌ن ، بنه‌ماله‌ش قه‌ت له‌ جاشــایه‌تی خۆیان و په‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌که‌یان به‌ولاوه‌ هیچی تریان له‌ تورك نه‌ویســتوه‌ و نایانه‌وێ ، توركیش که‌ خوا ده‌رگای بێ ئه‌قلیی لیان کردوته‌وه‌ ، نه‌وتێكی زۆریان به‌ هه‌وه ‌نته‌و خۆرایی ده‌س ده‌که‌وێ و هیچیشـــی تێناچی بۆیان ، له‌ هه‌ندێ خۆراکی ئێکســـپایه‌ر زیاتر .
هه‌مووش ده‌زانین له‌ ســـه‌رده‌می ســـه‌دام ئابوری تورکیا چۆن بوو‌ ، ئێســـتاش تورك وا له‌ خۆیان بایی بوون و خۆیان لێ گۆراوه‌ ، حیســـاب بۆ ئه‌مه‌ریکاو روســـیاش ناکه‌ن . خه‌یالی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئیســـلامی له‌ که‌لله‌ی داون . به‌ ئاشـــکراو به‌ دزیش هه‌ر له‌ هه‌ول و ته‌قه‌لای ئه‌وه دان‌ که‌ شــــه‌ری کورد به‌ کورد هه‌لگیرســێنن ، خۆشـــــیان له‌ ژێره‌وه‌ فوی پیا که‌ن . له رواله‌تیش خۆیان وه‌ك موســـلمان و پیاو چاك نیشـــان ده‌ن و‌ ناو بژیوانی بکه‌ن ، به‌ گه‌لحویی و گه‌مژه‌یی کوردیش پێکه‌نن له‌ ژێره‌وه‌ .
گه‌ر لێکدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ێێکی ســـیاســـی و زانســـتی ورد بکرێ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ ته‌م مژاویه‌ی‌ که ئیمرۆ بالی کێشـــاوه‌ به‌ ســـه‌ر‌ ناوچه‌که‌و له‌ جیهان هاتوته‌ ئاراوه‌ ، بارو دۆخی ئابوری داته‌پیو و روخاوی ئه‌مریکا ولاتانی تری رۆژ ئاواش بێنینه‌ پێش چاو ، له‌گه‌ل ئه‌و بێ مۆرالیه‌ی که‌ له‌ ســیاســه‌ت و هه‌لس و که‌وتی نیو ده‌وله‌تان باوه‌ و په‌یره‌و ده‌کرێ ، له‌به‌ر چاو بگیری ، بۆ کورد ته‌نیا له‌ بارێ گه‌ش بینی ده‌توانرێ به‌دی بکرێ ، ئه‌ویش که‌ گه‌لی کورد ، وه‌کو گه‌لێکی زیندو به‌ وریایی و به‌ هێزێکی توکمه‌‌وه‌ داکۆکی له‌ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشـــتمانی خۆی بکا ، وه‌ بتوانێ به‌رامبه‌ر گشـــت پیلان و ده‌ســــیســـه‌کانی دوشـــمنان بوه‌ســـتێته‌وه‌ و پوچه‌لیان کاته‌وه‌ . به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ر ، گه‌لی کورد له‌م چه‌ند مانگه‌ی دادێت ، زۆر به‌ به‌رپرســـیاری و هه‌ســـتیاریه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل روداو و بارو دۆخه‌که‌ نه‌کات ، من به‌ دلنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بلێم ، که‌ ئه‌و مه‌ترســـیانه‌ی هه‌ره‌شـــه‌ له‌ بون و نه‌بون و دووا رۆژی کورد ده‌کا ئێجگار ترســناکو کاریگه‌رن . گه‌ر گه‌لی کورد نه‌توانێ وه‌کو هێزێکی کاریگه‌ر ، هێزێ که له‌ ســه‌ر شـــانۆی ســــیاســی ناوچه‌که‌ خۆی نه‌ ســـه‌پێنێ و رۆلی دیاری‌ خۆی نه‌گێرێ ، به‌ر له‌ هه‌موو شـــتێ رێ له‌ به‌ تالان بردنی نه‌وته‌که‌ی کوردســـتان نه‌گرێ . ئه‌گینا ‌ به‌ بێ شــك ئه‌وه‌ گه‌لی کورد رۆژانی ره‌شــی جینۆســـــایدێکی گه‌لێ گــه‌وره‌ ترو پڕ کاره‌ســـات تری له‌ جینۆســــــایده‌کانی پێشــــو له‌ پێشـــه‌و چاوه‌رێیه‌تی .جا بۆ رێ گرتن له‌م کاره‌ســـاته‌ پێویشـــته‌ :
ئه‌وه‌ی له‌ بن به‌ڕه ده‌بی‌ بێته‌ ســـه‌ر به‌ڕ
ترســـناك ترین مه‌ترســـی ئه‌ورۆ که‌ هه‌ره‌شــــه‌ له‌ بون و نه‌بونی گه‌لی کورد بکات خۆی له‌ بنه‌ ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی و دارو ده‌ســـته‌که‌یان ده‌نوێنی به‌ پله‌ یه‌که‌م ، به‌ر له‌ دوشـــمنه‌ دێرینه‌کان ، به‌ تایبه‌ت بنه‌ماله‌ی بارزانی ، که‌ کوردســـتان به‌ دارو به‌رد وئه‌رزو ئاســـمانه‌وه‌ به‌ ملکی خۆیان ده‌زانن و هه‌موو کوردیش به‌ خولام و کوێله‌ی به‌ر ده‌رگای بنه‌ماله‌که‌یان . جا له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ ده‌ســـه‌لات و پاراســـتنی په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان چی له‌ ده‌ســـیان بێ ده‌یکه‌ن . بۆیه‌ ، له‌ لاێێ ده‌ســـیان خراپ له‌گه‌ل دوشـــمنه‌ دێرینه‌‌کانی گه‌لی کورد تێکه‌ل کردوه‌ ، خۆشــیان کردوه‌ به‌ پارێزه‌ر و داکۆکی که‌ری په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوشـــمنانه‌ ، له‌ لاێێ ده‌یانه‌وێ خه‌لکێکی زۆر له‌ ناوه‌ خۆ تێوه‌ گلێنن و بیان که‌ن به‌ شــــه‌ریکی تاوانه‌کانی خۆیان . به‌ بێ منتیش نه‌وتی کوردســتان ته‌خشـــان و په‌خشـــان ده‌که‌ن ، که‌س نازانی داهاته‌که‌ی‌ چی لێ ده‌که‌ن وچۆنیش ســـه‌رفی ده‌که‌ن .
جا پێویســـته‌ له‌ ســـه‌ر هه‌ر کوردێك ، له‌ هه‌ر شـــوێنێکی کوردســـتان و جیهان ، ســـه‌ر به‌ هه‌ر ده‌ســـته‌و تاقم و کۆمه‌ل و لایه‌ن و حزبێك ، له‌ پێش هه‌مووشـــیانه‌وه‌ خه‌لکه‌ دلســـۆ‎زو کورد په‌روه‌ره‌که‌ی که‌ ســه‌ر به‌ پارتی و ســه‌ر به‌ یه‌کیه‌تین ، وه‌کو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشـــتمانی ، له‌ روی ئه‌و کارو‌ کرده‌وه‌ قێزه‌و‌نه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی و دار وده‌ســـته‌که‌یان بوه‌ســـتنه‌وه‌ ، پیان رابگه‌ینن ، که‌ ئه‌و نه‌وته‌ ملکی هه‌موو گه‌لی کورده‌ ، ته‌نها ملکی ئه‌وان‌ نیه‌ . ده‌بێ له‌گه‌ل داهاته‌که‌ی به‌ شـــه‌فافی و رونی مامه‌له‌ بکرێ . هه‌موو کوردێكیش ، له‌ هه‌رشـــوێنێ له‌ کوردســتان ، هه‌ر له‌ عه‌فرین تا ده‌گاته‌ لورســــتان هه‌ر له‌ زرباتیه‌ تا ده‌گاته‌ قارس و لاچین هه‌ر له‌ ئه‌ده‌نه‌ تا ده‌گاته‌ هه‌مه‌دان ، مافی ره‌وای خۆیه‌تی که‌ رێ له‌م تاوانه‌ بگرێ و دژی بوه‌ســتێ ،. پێویســـتیشـــه‌ هه‌رچی ده‌ســته‌ و تاقم ورێخراو و حیزبی کوردی هه‌یه‌ ، له‌ باشــور و ‌ باکور و رۆژهه‌لات و رۆژئاوا ، هه‌ر هه‌موو یه‌ك ریز و یه‌ك ده‌نگ رۆلی خۆیان بگێرن له‌م پرســه‌ گرنگ و چاره‌نوس ســازه ‌دا . هه‌ر لایه‌نێك ، هه‌ر حیزبێكیش ، به‌شــداری ئه‌و یه‌ک ریزی و یه‌ك ده‌نگیه‌ نه‌بێ ، گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی و نیشـــتمانه‌که‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دا ، ئه‌وا خۆشــی‌ روو ره‌شــی مێژوو کورد و کوردســـتان ده‌کا.‌
گه‌لی کورد ئیمرۆ ، به‌ په‌رۆشــێێکی ئێجگار زۆره‌وه‌ چاوه‌روانه‌ که‌ هه‌موو حیزبه‌کان ، له‌ ســـه‌ر ئاســـتی کوردســـتان ، زۆر به‌ زوویی هه‌لوێســـت و کاردانه‌وه‌ی پێویســـت و گونجاوی خۆیان هه‌بێ . هه‌ر واده‌ســته‌و وه‌ســـان نه‌وه‌ســـتن و له‌ دوره‌وه‌ ســه‌یری ئه‌م تاوانه‌ی که‌ دژی گه‌ل و ولاته‌که‌یان ده‌کرێ نه‌که‌ن . پێویســته‌ له‌ ســه‌ر ئاســتی هه‌ره‌ به‌رز دیدار وکۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ن ، چی زووه‌ مشــور له‌م کاره‌ســاته‌ بخۆن و پلانی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی بۆ دارێژن و بیر له‌ چاره‌ســه‌ری بکه‌نه‌وه‌ . پێویســته‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر چاو بگرن ، که‌ ئه‌وه‌نده‌ کاتیان له‌ به‌ر ده‌ســا نیه‌ ، چونکه‌ به‌ دلنیاییه‌وه‌ دوشــمنان و خاین و ناپاکه‌کان ، زۆر به‌ په‌له‌ن له‌ جێ به‌جی کردنی پلانه‌کانیان . جا بۆیه‌ پێویســته‌ هه‌ر زوو نوێنه‌ر بۆ لای بارزانی و تاله‌بانی بنێردرێت ، ئه‌وه‌ی له‌ ژێر به‌ڕه‌ ده‌بێ بێته‌ ســه‌ر به‌ڕ ، ئه‌و کولکه‌ ســه‌ره‌تانه‌ ئه‌ورۆ ببرێت باشــتره‌ له‌ ســبه‌ینێ . ئه‌و شـــه‌ره‌ی هه‌ر له‌ پێشـــه‌و ده‌بێ بکرێت ئه‌ورۆ بکرێت باشـــتره‌ له‌ ســـبه‌ی . ده‌بێ ئه‌و شــانده‌ی ده نێردرێت نامه‌ێێکی کورت ، رۆن وئاشــکرا ، بێ پێچ و په‌نای پێ بێ .
من وه‌کو کوردێك به‌ مافی خۆمی ده‌زانم که‌ پێشـــنیار که‌م که‌ نامه‌که‌ به‌م شـــێوه‌ی ه‌ بێ و ئه‌م خالانه‌ له‌ خۆی بگرێ :
به‌رێز بارزانی ، پێویســـته‌ له‌م دوو بژارده‌یه‌ یه‌کیان هه‌لبژێرێ:
یه‌کـــــه‌م :
1 پێویسـته‌ ئه‌و بیره‌ له‌ مێشـــکی خۆی ده‌رکا که‌ بیه‌وێ کورد و کوردســتان به‌ قوربانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی کات .
2 پێویســته‌ هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییك له‌ گه‌ل دوشـــمنانی گه‌لی کورد به‌ هه‌موو شـــێوه‌ێێك ببڕێ .
3 پێویســته‌ به‌ هیچ جۆرێك ده‌س نه‌خاته‌ ئیش وکاری پارچه‌کانی تری کوردســـتان .
4 پێویســـته‌ کۆی گشـــتی داهاتی ســالانه‌ی گومرگو نه‌وت و باج و ... ئاشـــکرا بکرێ، پاره‌ی گه‌نده‌لیه‌کان بگێردرێته‌وه‌ بۆ خه‌زینه‌ی حوکمه‌تی کوردســتان .
5 پێویســـته‌ ده‌ســـتور بگه‌رێنیته‌وه‌ په‌رلمان و رێز له‌ یاســا بگیری و یاســـا ســـه‌روه‌ر بێ .
6 - پێویســـته‌ به‌ هیچ جۆری ده‌س له‌ هه‌لبژاردنه‌کان وه‌رنه‌درێ و هانا بۆ ته‌زویر و ســـاخته‌کاری نه‌بردرێت .
7 داهاتی باشــــور ملکی هه‌موو گه‌لی کورده‌ ، ده‌بێ به‌ گوێره‌ی شـــماره‌ی دانیشـــتوان به‌ ســـه‌ر پارچه‌کانی کوردســتان دابه‌ش بکرێت .
دووه‌م :
بارزانی واز له‌ ده‌ســه‌لات بێنی و بروا ، خۆی و منداله‌کانی و براو برازاو گشــت بنه‌ماله‌که‌ی عه‌فو ده‌کرێن له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که‌ ‌ دزیویانه‌ که‌ له‌ ده‌یان ملیار دۆلار تێده‌په‌رێ .
کاتێکی دیاری کراو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ بژارده‌کان دیار ده‌کرێت . له‌ حاله‌تی ره‌تکردنه‌وه‌ی بژارده‌کان ، ده‌بێ هه‌موو گه‌لی کورد به‌ یه‌که‌وه‌ نزیکترین و به‌ بێ زیانترین رێگا بگرنه‌ به‌ر بۆ هینانه‌ خواره‌وه‌ی بارزانی ، ده‌بێ خۆی و گشـــت ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌که‌ی و دار وده‌ســته‌که‌ی بدرێنه‌ دادگای گه‌ل و به‌ پێی یاســا ش ســـزا بدرێن .
هه‌مان نامه‌ش ده‌درێت به‌ تاله‌بانی .


.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە