جارێکی................................... تر !
Thursday, 22/05/2014, 12:00
1743 بینراوە
جارێکی تر
مەلی یادت
هەڵی گردم
بووم بە خەمێکی نەزۆک
ئازارت یەخەی گرتم
بیر لە خەمت بکەمەوە
بیر لەوانەی
برای رۆژی
تەنگانە بوون
بوونە
مۆمی
چرای یادت
دانە دانە
کوژایەوە
لە یادی ئەوانەی
باڵیان کێشراو
لە وڵاتە ئاوارە بوون
لەیادی ئەوانەی
سەری خۆیان هەڵگرت و
لەقۆژبنی تاراوگەدا
نیشتنەوە
لە یادی ئەوانەی
پیاو شۆرش بوون
ئیستاکە بوون
بە سەرمایە داری وڵات
لەیادی ئەوانەی
لەسەر نووکی قەڵەم
تیرور کران
لە یادی ئەوانەی
هەر وونن و
بێ هەواڵ
لە یادی ئەوانەی
هەڵهاتن
جارێکی تر نایەنەوە
لە یادی ئەوانەی
لەدەریای مردنە
وون بوون
لاشەکانیان
ڕاسپاردەی
ئاوکرا
لە یادی ئەوانەی
ویژدانیان بەخشی
لە بەردم
پارویەک نان
لە یادی ئەوانەی
بەبێ تاوان
جارێکی تر
ئەنفال کران
لەیادی ئەوانەی
لەپێناو مافە
کوژران
لە یادی ئەوانەی
لەبەردەم پلەی تاوانە
تیرۆر کران
لەیادی ئەوانەی
هەتیو بوون
دووبارە
هەتیو دەبن
لەیادی ئەو بەندانەی
لە بەنیخانەی قەفەسە
شێوەی مریشک
هەر تێی دەکەن
لەیادی ئەوانەی
لە بەردەم نەبوونییە
گۆرچیلەی خۆیان
فرۆشت
لە یادی
ئەو دایکانەی
رۆلەکانیان
لەدەست دا
لەیادی
ئەو کیژانەی
لەبەردەم هێزی دراوە
دڵی خۆیان فرۆشت
ڕازی دڵی
هەر یەکێکمان
چیرۆکێکە
بەزایە چوو
ویژدان و
ڕەوشت و دین
کە دێینەوە
ماڵێک لە گڵ
دروست دەکەین
لەگەڵ یەکسانی یاسادا
ماڵی هەژار
بونیات ئەنەین
بەڵام جارێک
هێشتا
حاکم هەر خۆیەتی و
دەنگی میلەت
نادیارە