ڕێبین هه‌ردی ئه‌مڕۆ سه‌لماندی که ئه‌و " قه‌ڵه‌م به دهستهوله دژی چه‌ک ده‌وه‌سێت "!!
Monday, 21/02/2011, 12:00
نوسه‌ر و ڕوناکبیرو ئازادیخوازانی کورد ستان ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵوێسته وچاوله نوسه‌ر ڕێبین هه‌ردی بکه‌ن و وه‌رنه سه‌ر شه‌قام بۆ پشتگیری له داواکانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و!!
ئه‌م ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانانه چاره‌نوس سازه و نابێت بێده‌نگ بین و ده‌سته‌وستان دابنیشین!
به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه زۆر خۆشحاڵ بووم که نوسه‌ر و ڕوناکبیر ڕێبین هه‌ردی ئه‌مڕۆ به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی شاره‌که‌ی ده‌کات و ده‌نگی ده‌خاته پاڵ نوسه‌ر و ڕوناکبیر
فاروق ڕه‌فیق و هه‌موو نوسه‌ره ئازادیخوازه‌کانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و کوردستان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ژیانێکی شیاوی ئه‌و هه‌موو قوربانی یانه ی که خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی
کورد ستان داوێتی بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی که چه‌نده‌ها ساڵه له‌پێناویدا خه‌بات ده‌کات!
ئه‌رکی هه‌موومانه به‌یه‌ک ده‌نگ بڵێین که ده‌سه‌ڵاتداران گوێمان لێ بگرن وبه فیشه‌ک وه‌ڵاممان مه‌ده‌نه‌وه، تا ئه‌وه‌نده‌ی ترناشرینتر نه‌بن له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی چه‌وساوه وقاره‌مانی کوردستان! داواکانمان ڕه‌وایه‌و مافی سه‌ره‌تایی ههموومرۆڤێکه....!!
ئێوه 20 ساڵ ماوه‌تان پێدرا، نه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا به‌شێوه‌یه‌کی باش..، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتتان زۆر به خراپ بۆخۆتان به‌کارهێنا! له جیاتی ده‌سه‌ڵاتی دام و ده‌زگایی و ده‌ستور و یاسایه‌کی مودێرن و دیموکراتی .....!
هاتن و پهرهتاندا به پته‌وکردنی پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی تان و زۆربه‌ی سامانی ئه‌م ووڵاته دهوڵهمهندهتان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی بنه‌ماڵه‌ی خۆتان و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و کاسه‌لێسان و پیاوانی خۆتان به خراپ به کارهێنا...! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان نه‌بووبێ ماف و بێ به‌شکرا..!!
زۆربه‌ی خه‌ڵک له هه‌مووی بێده‌نگ بوو، هه‌ر هیوای پێتان مابوو..!!
به‌ڵام ئێوه هیچ باکتان نهبووبهداواکان وپێداویستی یه‌کانی خه‌ڵک و پشتگوێتان خستن..!
ئێستاش تۆزێک کات ماوه، که به خۆشی خۆتان ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسا...!!
چه‌ند قوربانی زۆرتربێت، کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی نزیکتر ده‌بێته‌وه...!!
بۆ پێشه‌وه تا به‌دیهێنان و خێبهجێکردنی داواکانی خه‌ڵک و دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و ده‌ستورو دیموکراتی ڕاسته‌قینه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های مرۆڤانه بۆ هه موو تاکێکی کورد..!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست