کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومەر فەتاح بۆ ماڵەوە

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


لە باوكێكی ماوەتی و دایكێكی هەڵەبجەیی عومەرفەتاح لەدایك بوو، وەلێ لە باوكێكی جەلالی و دایكێكی وەك هێرۆ بەرپرسیارێتی حیزبی و حكومی پێدرا، لە باوە پیارەیەكی وەك بارزانی و باوەژنێكی وەكو كۆسرەتیش تۆڵەی لێ سەنرایەوەو بەرەو ماڵەوە نێردرایەوەو بەمەش دوا ئەستێرەی دەسەڵاتداری شارە حەیاتەكە و سلێمانەییەكانی ناو یەكێتی نیشتیمانی ئاوابوو، ئەو وەك كارەكتەرێكی بێ رۆح و بێ رەخنەو بێ خەیاڵ و وەك داینەمۆی فەرمانەكانی تاڵەبانی لە ناو دەزگای زانیاریدا گەورەبوو، زمانی پژا بە كوشتن و ئازاردان و سیاسەتی بنكۆڵكردن و بەلارێدابردنی هاورێ و دۆستەكانی، لە شاخیش هەمیشە پیاوی خەلفی جەنگ و مەترسیەكان بوو وەك چۆن خۆشی پیاوێكی رەجعی و موتەخەلیف و خەلفی بوو، ناردنی راپۆرتی ناراست و سیخوڕی بۆ تاڵەبانی و سەرنواندن و سەركزی عومەرفەتاحی فڕێدایە ناو شانۆی سیاسەت و حوكمرانی و سازشكردن و خۆبەدەستەوەدانیشی بۆ بارزانیەكان لە ئان و ساتی دانوستانەكانی یەكێتی و پارتی، هێنایە پێشەوەو كردی بە پیاوی دەوڵەتی، چونكە هەرگیز بارزانیەكان و پارتی نایانەوێت خەڵكی بەهێز و تەكنۆكرات بكەنە جێگرو وەزیرو شەریكە بەش لای خۆیان، عومەر فەتاح ئەوەی لێی نەزانێ و سەروكاری لەتەكدا نەبێ كارو مومارەسەی دەوڵەتی و حوكمرانی بوو بەڵام هەر خۆی پیادا هەڵواسی بوو تا كوردستانی بەودەردە بردوو گرنگە دادگاییش بكرێ لەسەر هەموو ئەو گەندەڵی و كەمتەرخەمیانەی كردوویەتی، برادەرێكی م.س پێی ووتم : "كاتی خۆی بیرم دێ برادەرانی م.س تەحەفوزاتی خۆیان دابە "مام" كە كارێكی باش ناكات كە ئەم پیاوە بكرێتە نموزەج و سومبولی تەكنۆكراتی یەكێتی لای رای گشتی و ئەسڵەن بە وەزیرێكی بێ وەزارەتیش" قسەی میم سینەكە تەواو.
بەڵێ ئەم پیاوە زۆربەی ئەو پرۆژانەی كە ئەم تەندەری بۆ پردەكرەوەو بە واژۆی ئەم جێبەجێ دەبوون كە لەراستیدا جێبەجێ نەدەبوون، زۆربەیان سەقەت و سقوت و خوارو خێچ دەرچوون، وەك پردەكانی سلێمانی و جودسایدی عەربەت سلێمانی كە هەمووی هەڵوەشایەوەو كارەباو ئاوو، ئاوی دوكان سلێمانی كە بۆری رزیوو ژەنگاوی بۆدانان، تونێلەكەی ئەزمەر كە تا ئێستا ئەوە ساڵێكیش تێپەری بەسەر وادەی تەواو بوونیداو هەر تەواو نەبوو، ئەو یەك كاری باشی كرد ئەویش ئەوەبوو كە كارگەكانی چیمەنتۆی لە كەرتی گشتی دەوڵەتیەوە كرد بە كەرتی تایبەتی و بەخشی بە فاروقی مەلا مستەفاو میسریەكان بە پارەو رەشوەیەكی باش بۆ خۆی و بەمەش سەدان كرێكاری حكومی ماڵوێرانكرد!!! كەچی لەم شەوانەدا لە كاتی تەواو بوونی ئاوەكەی دوكان سلێمانی زۆر پێست قایمانە ئەم پرۆژانە وەك دەستكەوت ئەداتەوە بە چاوی خەڵكیداو یانەی كۆمەڵایەتیش ئەخاتە ناو پرۆژەكانی خۆی كە فاروقی مەلا مستەفاو تاجرەكانی سلێمانی دروستیان كردووە، بەڵێ یەك شانازی نییە كە ئەم گەنە پیاوە كردبێتی و جێگای دیار بێت، جگە لەوەی كە خۆی گەندەڵترین پیاوەو دنیایەك سەروەت و سامان و ئاڵتونیان لەرێگەی ناشەرعیەوە كۆكردەوە بە سوود وەرگرتن لە پۆستە حكومیەكان بە خۆی و خێزانەكەیەوە، بۆیە لە دواجاردا مەكتەب سیاسی دومەڵەكەی تەقاندەوەو ئەم ڤایرۆسەی ناردەوە بۆ ماڵ و میوانخانەكەی كە بەناوی حیزب و حكومەتەوە دروستی كردوو لەسەر خۆی تاپۆی كردووە، باشە ئەبێ شەرمەزاری لەمە شەرمەزارتر چی بێت؟ تۆ بڵێیت رسوایی دنیاو قیامەت لەمە زیاتر هەبێت؟ پارەو سەروەت چییە كە بەو سوكی و سەفیهیە بەرەو ماڵەوەت بكەنەوە... دواجار ئەو وەك وەزیرێكی دۆڕاوو ناردیانەوە بۆ ماڵ بەڵام كام ماڵ ئەو ماڵەی بە خوێنی شەهیدان و پارەی میللەت و بودجەی گشتی و قوتی خەڵكی دروستی كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە