کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەركوك و مافیاكان

Wednesday, 03/04/2013, 12:00


جەبار سەعید بەگ





كەركوك ئەو شارەى كەبەئاشكرا لاف وگەزافى كوردایەتى زۆرى پێوە لێدەدرێت بەڵام ژێر بەژێر تەنها هەریسەكەى حوسێنەو هیچى تر، كۆمەڵێك مافیا لەكەركوك پەیدا بوون كەهەموو كەركوكیان لوشداوە وهەربەدواى زیاتریشدا دەگەرێن، خەڵك زۆردڵى بە (دكتۆر نجم الدین)ە خۆش بوو بەڵام ئەمیش كەوتۆتە ژێر كاریگەرى مافیاكانەوە و بۆتە شەریكیان، كۆمەلێك مافیاى پرۆژەكان هەیە بەسەركردایەتى چەند كەسێك وبەهاوبەشى لەگەڵ جەنابی پارێزگار، سەركردەكانى مافیاى پرۆژەكان زۆرن بەڵام دیارترینیان رەمەزانى حاجى رەشید وكاكەمەند حاجى كاكەرەش وهەڵكەوتى بەرێوەبەرى ئاسایش و سەردارى براى دكتۆر نجم الدین و كامەران وكاوەى خوشكەزاى كۆسرەت رەسوڵ وكۆمەلێك وردە مقاولى تر كە هەمویان شەریك وهاوبەشى بەرپرسانن هەر ئەم هاوبەشیەش بۆتە هۆى ئەوەى كە خراپترین پرۆژە لەكەركوك بكرێت وكەسیش لەكەس نەپرسێتەوە لەسەر ئەو بەهەدەر دانەى پارەى شارەكە، ساڵى 2012 نزیكەى 720 ملیار دینار بۆ كەركوك سەرف كراوە لەپارەى بودجەى كەركوك و بودجەى پترۆدۆلار كەچى ئەگەر پیاسەیەك بە شارەكەدا بكەیت وادەزانیت ئەم شارە 10 ساڵ دەبێت پرۆژەى تیا نەكراوە!! بروا بكەن شەقام هەیە مقاولەكەى جادەكەى داخستوەو قیرتاوى كردوە كەچى هێشتا جادەكە نەكراوەتەوە تائۆتۆمبێلى پیا بروات هەڵوەشاوەتەوەو پڕ بووە لەچاڵ!! مقاولەكەى هاتوە پینەى ئەكات، ئەگەر مەسەلە شەراكەت وهاوبەشى نییە بۆكەس نییە لەو مقاولانە بكۆلێتەوە؟
دەیان پرۆژەى گەورەى ئەم شارە لەپشتى پەردەوە وبەبێ موناقەسە دەدرێت بەمقاولە هاوبەشەكانى بەرپرسان ولەماڵى فەلاح بەزاز بەرێوەبەرى وەبەر هێنان پرۆژە دەدرێت بەمقاولەكان نەك بەشێوازى یاسایى، وبەرپرسیش نییە مانگانە(50 60) ملێون دینارى كەمتر دەست بكەوێت، كەئەمە بچوكەكانن وگەورەكان بەو برانە رازى نابن.
هەریسەكەى كەركوك لەنێوان بەرپرساندا دابەش كراوە جاران كەمەبەستم دواى پرۆسەى ئازادییە بەناوى ئاوارەو خەڵكى گوندەكانەوە زەوى دابەش دەكرا وەك شۆراوو گورگەچاڵ و سێكانیان وچەند گوندێكى تر، ئەو گوندانە كەژمارەى دانیشتوانیان لەچەند هەزار خێزانێك تێناپەرى وئێستا بەناوى ئەو گوندانەوە دەیان هەزارپارچە زەوى دابەش كراوە ودەیان ملێون دولار پارە خوراوە كەلەلایەن حكومەتى هەرێمەوە تەرخان كراوەو دەیان ملێونى تریش كەلەلایەن حكومەتى كەركوكەوە بۆئەو گوندانە تەرخان كراوە وزۆربەى ئەو پارانەش لەپێناوى دەوڵەمەند بوونى خەڵكانێك وسود وەرگرتنى كۆمەلێكى دیارى كراو بەكاربراوە، كەچى ئێستا زەوى تجارى پەیدا بووە وكۆمەڵە مافیایەكى حزبی سەر بەیەكێتى وپارتى زەوى كەركوكیان بۆخۆیان قۆرخ كردوەو ئەیان فرۆشن، یان ئەیان كەن بە پرۆژەو ئەیان فرۆشنەوە وەك پرۆژەكانى(نورستى، هەوارە بەرزە، جوان ستى،و...تاد) یان هەر بەرپرسەو چەند دۆنمێكى داگیر كردوەو ئەیان فرۆشن یان بۆئامانجى سیاسی ئەیاندەن بەخەڵك وەك زەوییەكانى شۆراوى پارتى كەنەجمە شێت دەستى بەسەردا گرتوە، یان (60) دۆنمەكەى كاكەمەند حاجى كاكەرەش و (130) دۆنمى ترى شالاًوى كۆسرەت رەسوڵ وچەندینى تریش.
ئەوە نەوت دزینیش لەولاوە بوەستێت كە كۆمپانیاى بازیان كە خاوەنەكەى شێخ جەلال بازیانى شەریكى كۆسرەت وحەرەسى تەنكەرەكانى یوسفى كۆنە ئامر سریە ومەسئول كۆمیتەى ئاڵتون كۆپرى شەوانە سەدان تەنكەر نەوت ئەدزن وبەرەو هەولێر ئاودیو دەكرێت. ئەوە دزینى نەوتى پارتیش هەرباس ناكرێت چونكە ئەوان دەستیان بەسەر بەشێكى زۆرى بیرە نەوتیەكانى سنورەكانى نێوان كەركوك ودوبز وسەرگەراندا گرتوە.
ئەمانە كۆمەلێك مافیان كە نانى دەمى هاوڵاتى كەركوكى دەدزن وبەبەرچاوى خەڵكەوەو بەئاشكرا بوون بەنەهەنگ وبەهیچ تێر ناخۆن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە