ئۆپۆزیسیۆن و بڕیاڕو به‌خشنده‌یی بارزانی له یادی 31 ی ئابدا
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
له 28 ی ئابدا دیاره به بۆنه‌ی یادی 31 ی ئابه‌وه و له پاداشی به‌شداری سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو حهمایلهخان و دوای نامه‌گۆڕینه‌وه‌و پێوه‌ندییه نهێنییه‌کان و به ته‌ئسیری هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و جیهان، به‌رێز مه‌سعود بارزانی چوار بڕیاری جیای ده‌رکردوون که تێیاندا چوار داواکاری لاواز‌و شه‌رمنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی قبوڵ کردوون که وه‌ک له بریاره‌کاندا هاتووه ئه‌مانه‌ن:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه له رووداوه‌كانی مانگه‌كانی شوبات - ئایار پێویسته راده‌ستی دادگاكان بكرێن و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه داواكراوێك داڵده بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا.
2. نابێت هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان بگیرێت و ده‌بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه پارێزه‌ره‌ی هه‌بێت و كه‌سوكاری ئاگاداربكرێت له گرتنی .
3. به‌رده‌وامبوون له خه‌رجكردنی سلفه‌ی دارایی حزبه‌كانی به‌شداربووی په‌رله‌مانی كوردستان عیراق، سلفه داراییه‌كان به‌و شێوه‌یه بێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دابوو.
4. بڕیاری دواییش تایبه‌ته به نانبڕاوهكانئهنجومهنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرین به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی رێكاره نایاساییه كارگێڕییه‌كان ده‌رباره‌ی سزادراوه سیاسییه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن و پێویسته لیژنه‌ی ناوبراو كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا له مێژووی پێكهێنانی.
ده‌رباره‌ی ئه‌م بریارانه حه‌ز ده‌که‌ین ئه‌م روونکردنه‌وانه‌ی خواره‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان پێشکه‌ش بکه‌ین:
1. ده‌رباره‌ی بڕیاری 1 و 2، جێبه‌جێکردنیان ته‌نانه‌ت که چه‌ند که‌سێکێش به ره‌مزی یان به فیعلی بگیرێن جێی گومانه، له‌م ولاته‌دا هیچ میکانیزمێكی حوکمی دیمۆکراتی به‌رپرس و به‌کار له ده‌ره‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌لاتی بنهمالهییدا نییه و دادگا‌و به‌رپرسیی به‌رامبه‌ر یاسا‌و رێوشوێنهیاساییهکان هه‌موو زاراوه‌ی خه‌یالێ بۆشن و یاسا‌و دادگا له‌م ولاته‌دا ته‌نیا پاشماوه‌ی به‌عسن و له خزمه‌تی حیزب و بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌لاتی دوو ئیداره‌ییدا بوون و حاکمه‌کان دانراوی ده‌سه‌لاتن و مووچه‌و ئیمتیازی زۆر بۆ کرینی ویژدانی زۆریان لای ده‌سه‌لاته‌وه زامنکراوه.
2. له نه‌بوونی ده‌ستوورو میکانیزمی ده‌ستووریی و ستراکتووری یاسایی و پرۆسه‌ی دیمۆکراتی چاودێریکراودا، وه‌ک دیاره، بارزانی خۆی به تاکه ده‌سه‌لاتی بریارده‌رو جیبهجێکهرو فه‌رمانده‌و فهرمانبدهر ده‌زانێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی له قسه‌و به‌لێن و ره‌فتارو کرده‌وه‌کانی ئێستا‌و رابردوو-و داهاتوویدا به‌رامبه‌ر هیچ یاسا‌و ده‌زگایه‌ک به‌رپرسیار بێ.که‌س هه‌بێ بتوانی ڵێی بپرسێ ئه‌ی کوا به‌لێنه‌کانی مارتی 2011 چه‌ندیان لێجێبه‌جێ کراون؟ کوا پرۆسه‌و ئه‌نجامی ریفۆرمهکانت؟
3. به‌داخه‌وه ، ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ی رۆژانه به‌سه‌ر خه‌لکی کورد دێ و ئه‌م هه‌لومه‌رجه خه‌ته‌رناکه‌ی سه‌رسنووره‌کانی کوردستان و کوردی ناوچه دابراوه‌کان و به‌رده‌وامی تراژیدیای ژیان و مه‌رگی رۆژانه‌ی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی باشوور، که ئه‌نجامی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی و ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماڵه‌یین، نه‌یجووڵاند که به‌لێنه‌کانی پێشووی به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان جێبه‌جێ بکا، که‌چی به‌شداری سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی له بۆنه‌یه‌کی بنه‌ماله‌یی کۆمه‌لایه‌تیدا کرده هۆکاری ئه‌م بریارانه‌ی ئێستای.
4. به‌لام ئه‌م بریارانه له‌وه زیاتر که داوای شه‌رمنانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بۆ گیڕانه‌وه‌ی بودجه‌که‌یان ده‌سه‌لمینێ هیچ هه‌نگاویكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی حیزبی بنه‌ماله‌یی کۆیلایه‌تی مووچه (کۆیلایه‌تی میلله‌ت بۆ ده‌سه‌لات) و کۆیلایه‌تی بودجه (کۆیلایه‌تی حیزبه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات) و کۆیلایه‌تی کۆلۆنیالی (کۆیلایه‌تی ده‌سه‌لات بۆ هێزه‌کانی ده‌ره‌وه) تێدا نییه به‌لکو سه‌لماندنه‌وه‌ی سیستمی ئه‌م کۆیلایهتییهیه له سه‌ر حیسابی عه‌قڵ و ویژدان و دادپه‌روه‌ری و ئازادی و ژیان و که‌رامه‌تی خه‌لک و پاشه‌رۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان.
5. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی و تاله‌بانی ده‌بێ به جددیی بیری لێبکه‌نه‌وه ئه‌و بیرکردنه‌وه قهززافییانهیه که هه‌موو دیکتاۆرو تهماعکارو پاره‌وماڵ و دهسهلاتپهرستان وه‌ک نه‌فره‌ت تووشی ده‌بن: که وا ده‌زانن هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنن و هه‌تا به‌رامبه‌ر گه‌لی خۆیان به ده‌سه‌لات و خاوه‌نسامان بن و بنه‌ماله‌که‌یان ده‌وله‌مه‌ند بکه‌ن و ملیۆنان پاره بنێرنه ده‌ره‌وه‌و ببنه شه‌ریکه بازرگانی ده‌وله‌تان و هێزه بیانییه‌کان ئه‌وا ده‌سه‌لاتیان زیاتر‌و هه‌میشه‌یی تر‌و مسۆگه‌رتر ده‌بێ. رژێمی قه‌ززافی ته‌نیا له به‌ریتانیاو ئه‌مریکا 36 بلیۆن دۆلاری ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، ئه‌م هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ژێرخان و سه‌رخان و جبه‌خانه و جهیشهو پێوه‌ندییه بازرگانییانانهش به فریای نه‌هاتن. کوره‌که‌ی قه‌زافی سه‌یفولئیسلام هه‌تا پاریش دۆست و هاوکاری که‌سه هه‌ره به‌رزه‌کانی ده‌سه‌لات بوو له به‌ریتانیا. ئه‌وه‌ی میلله‌تی خۆی بدۆرێنێ له ئاخرییدا هه‌موو دنیا‌و خۆشی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌دۆرێنێ. به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌م 20 ساله‌ی خیانه‌ت و خوێن ودزیی و داگیرکاری سامان و ملک و مال و گه‌نده‌ڵیدا بیری لێنه‌کردبێته‌وه ژیان و ئازادی خه‌لک و خۆشی و پاشه‌رۆژی مندالانی کوردستان و ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ل و تاوانکارانه‌ی خۆیانه. ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک حاله‌تی ئه‌نفالی مردنی هێواش و دواخستنی کۆمه‌لایه‌تی و زانستی و سه‌پاندنی بێرهگیی و بێبه‌رهه‌می و نه‌مانی که‌سێتیی و ستراکتوری ئابووری خۆمالی و ژیانی سهربهخۆو ئازادیان به‌هێزو هه‌میشه‌یی کرد، بودجه‌و بازار‌و بازرگانی و نه‌وتی کوردستانیشیان تالان و هه‌راج کرد، جیاوازیگهریی و بێدادییه‌کی بێ‌سنووریان سه‌پاند، بێهومێدیی و نه‌خۆشی ده‌روونیی و مردنی هه‌رزان به‌ده‌یان شێوه که قه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردیی پێشتر نه‌یزانیوه، دیارترین دیاری ده‌ستی ره‌شی ده‌سه‌لاته بۆ خه‌لکی کورد. کاک سالار جاف ده‌رباره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ختیاری که باوک و دایک و خوشکه‌که‌ی خۆی کوشت له ئاوێنه‌دا به دروستی ده‌نووسێ:" "ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ختیاری هیچی زیاتری نه‌کردوه له‌وه‌ی که هه‌مو مرۆڤه‌کانی تر به زیاده‌وه کردویانه، چونکه چه‌ندین کوشتنی تری له‌وشێوه‌یه‌و بگره دڕندانهترمان بینیوه له‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌و هاتوه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌کی تری له‌و زنجیره‌یه ته‌واوکردوه که هه‌مو مرۆڤه‌کان له‌ساته‌وه‌ختی گه‌یشتن به ترۆپکی نائومێدی یاخود ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ناسروشتیدا ده‌یکه‌ن، ئاشکراشه هه‌ندێک له‌مرۆڤه‌کان کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی که هه‌مو شته‌کان گه‌شتون به بنبهستو که‌له‌پچه‌ی بێ هیوایی لهدهستو مه‌چه‌کیان ده‌ئاڵێت، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت مه‌رگ ببێت به لایه‌کی هاوکێشه‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌که، هه‌مان کار ده‌که‌ن که ئه‌و گه‌نجه کردویه‌تی. وه‌لێ هه‌ندێک ده‌گه‌ن بهودهرئهنجامهی که کۆی ژیان خۆی پوچییه‌کی گه‌وره‌ی ئاماده‌کراوو نه‌گۆڕه‌و ئیتر هیچ که‌س به تاوانبار نازانن‌و مه‌رگ ده‌که‌ن به میوانێکی له‌ناکاوی خۆیان، هه‌ندێکی تریش تاوانی بێهیوابوونو روخان‌و فه‌رامۆشکردنی ده‌خاته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵێکی دیاریکراو‌و له‌هه‌ر فرسه‌تێکدا بتوانێت تۆڵه بسێنێته‌وه، بێ دوودڵی دوای ناخات".
6. به‌داخه‌وه هه‌لوێستی ئۆپۆزیسیۆنیش له رووی داواکارییه‌کانییانه‌وه و بۆچوون و ستراتیجییه‌وه زۆر له بیرکردنه‌وه‌و شێوه‌ی سیاسه‌تکردنی ده‌سه‌لات جیا نییه‌و نه‌یانتوانی به تایبه‌تی گۆڕان که نموونه‌یه‌کی نوێی سیاسه‌تکردن له کوردستان پێشکه‌ش بکه‌ن و به‌مه هیوای خه‌لک بپارێزن و هه‌وله‌کان بخه‌نه سه‌ر رێبازی گۆڕانکاری راسته‌قینه له به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه سته‌ملێکراوو داگیرکراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان و زامنکردنی پاسهرۆژی سیاسیی ئازادی نه‌ته‌وه‌و ولاته‌که‌مان.
ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی چوار داواکاری دواییان جگه له گێرانه‌وه‌ی بودجه‌که‌یان هیچ ناوه‌رۆکێکی تری چاکسازیی و گهلخوازیی تێدا نییه. به قبوڵکردنی بودجه‌که‌یان مادام وایه ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه‌ش قبوڵده‌که‌ن که پارتی و یه‌کێتیی مانگانه بۆخۆیانی ده‌به‌ن که ده‌وترێ مانگی 36 ملیۆن دۆلاره جگه له ته‌واوکردنی به حیزبییکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی حکومه‌ت و زامنکردنی هه‌للوشینی بودجه‌و سامان و ملکومالی میلله‌ت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیانه‌وه که ئه‌مه جه‌وهه‌ری ناداپه‌روه‌ری و گه‌نده‌لی و بێسه‌روبه‌ری و شه‌له‌لی سیستمی سیاسی و یاسایی و دادوه‌ریی و ئه‌خلاقییه له کوردستان. حکومه‌ت به ناو هه‌رچی بێ دوو حکومه‌تی فیعلیی راسته‌قینه‌ی به‌ده‌سه‌لات له سه‌روو و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ن که حکومه‌تی حیزبیی بنه‌ماله‌یی پارتی و یه‌کێتین و ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر زویوزارو ملک و سامان و بازار‌و ئاسایش وکۆمپانیاو میدیا‌و هێزی سه‌ربازی و پێوه‌ندیی بازرگانی و سیاسیی و ئیستیخباراتی و دیپلۆماسی ده‌ره‌وه‌دا گرتووه‌و به‌رپرسیار نین به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و هیچ یاسا‌و که‌س و ده‌سه‌لاتێک. له به‌ر ئه‌وه باسکردنی یاسا‌و دادوه‌ریی و چاکسازی له‌گه‌ل مانه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا جگه له سه‌پاندن و هێشتنه‌وه‌و به‌هێزکردن و لهگهڵکهوتنی سسیتمه حیزبایه‌تییه‌که هیچی تر نییه.
قبولکردنی کۆیلایه‌تی بودجه سیستمی سیاسی کردۆته سیستمێکی حیزبیی و حیزبیشی له کوردستان کردۆته پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی گه‌وره‌و دوکانێکی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌و پاره‌و ئیمتیازاتی گه‌نده‌ڵیی که ئه‌مه ته‌نیا ده‌سته‌یه‌کی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی به زۆری سوودی لێده‌بینێ. واته حیزبایه‌تی له میکانیزمێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی بودجه و خۆژیاندن و سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی حیزبیی ئۆتۆکراتیی ناره‌واو نه‌گۆر به‌سه‌ر خه‌لکدا و هێشتنه‌وه‌ی باری باو‌و ستراکتوره ستمهگهرییهکانی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و سیستمی کۆیلایه‌تی مووچه زیاتر نییه. ئه‌وه‌تا ده‌بینین که حیزبی زه‌حمه‌تکێشان یه‌که‌مجار به بۆنه‌ی بڕین و گۆرینی بودجه‌که‌یان به‌شێکی دوکانه سیاسییه‌که گوازترایه‌وه بۆ ناو سیاسه‌تی پارتی و ئێستاش به فشاری ئابووری وه‌ک خۆیان ده‌لێن به‌شیکی ماوه‌ی دوکانه‌که‌یان ده‌به‌نه ناو دوکانه گه‌وره‌ترو دهولهمهندترهکهی یه‌کێتی یه‌وه. هه‌موو سسیتمه حیزبییه‌که ئه‌و دوکانه سیاسییه‌یه که بازرگانی به ده‌نگی خه‌لک، خوینی خه‌لک، هیوای خه‌لک و که‌رامه‌تی خه‌لک و بودجه‌و سامانی خه‌لک و پاشه‌رۆژی ولات و نه‌ته‌وه‌وه ده‌کات.
گۆڕینی ئه‌م سسیتمه به چاکسازی چاک ناکرێ، به پرۆژه‌ی 22 خالی و شه‌ش خالی و چوار خاڵی که دوایی دێته‌وه سه‌ر یهکخاڵیی کۆیلایه‌تی بودجه چاره‌سه‌ر ناکرێ. ئۆپۆزیسۆن ده‌بوو-و پێویسته ده‌وری ئۆپۆزیسیۆنی بببینێ و هه‌ول بۆ گۆرینی سیستم و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات و فشاری گۆرینی راسته‌قینه بدات ئه‌مه‌ش یه‌که‌م و دوایی به جه‌ختکردن له سه‌ر ده‌ستوورێکی دیمۆکراتی که ده‌سه‌لاته‌کان جیا بکاته‌وه‌و سیستمی حیزبایه‌تی نه‌هێلێ و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت بکاته به‌رپرسیارو چاودێریکراوو شایانی گۆڕین و موحاسه‌به‌کردن و زامنکردنی هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لک. له پاڵ ئه‌مه پیکهێنانی حکومه‌تی سێبه‌رو به‌ره‌یه‌کی فراوانی ئۆپۆزیسیۆن و هیزی گۆڕانکاری دیمۆکراتی له سێ حیزبه‌که‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیای ئازاد‌و رووناکبیران و شه‌قامی کوردیی و کوردی ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگیره دلسۆزه‌کانی خه‌لکی ناو پارتی و یه‌کێتیش گه‌لاله‌کردنی ستراتیج و به‌رنامه‌یه‌کی کاری سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تی و رووناکبیری و دیپلۆماسی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌لک نه‌ک حیزب. به فرامۆشکردنی پرسی ده‌ستوور له‌م 20 ساله‌دا، حیزبه کوردییه‌کان ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌لات و ده‌ره‌وه‌شن ، فێڵ و تاوان و خیانه‌تێکی یاسایی و فیکریی وئه‌خلاقی گه‌وره‌یان له خه‌لکی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کوردستان به گشتی کردووه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 4 مانگ به‌سه‌ر بهلینهکان و پرۆگرامه چاکسازییه‌که‌ی بارزانیدا ده‌بوو جه‌ختی ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر یان جێبه‌جێکردنی خێرای ئه‌و به‌لێنانه له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا یان داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی بارزانی و هه‌لبژاردنی نوێ و حکومه‌تی نوێی بایه. کوان به‌لێنه‌کانی بارزانی؟ کوا باسی چاکسازی؟ با وه‌بیر بارزانی و خه‌لک و ئۆپۆزیسیۆن ىێنینهوه بارزانی له 20 مارتی 2011 چ بهلێنیكی دا‌و ئێستا دوای 4 مانگ زیاتر ، ئه‌و واده‌یه‌ی خۆی داینا بۆ خۆی، چی کراوه. ده‌بوو بارزانی له‌گه‌ڵ قسه‌ی خۆی راست ىێ و له‌م 31 ئابه‌دا ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه رێگه بۆ هه‌لبژاردنێکی ئازادی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم خۆش بکا نه‌ک له سه‌ر حیسابی گه‌نده‌لی و دزی بودجه‌ی و سامانی خه‌لک به نایاسایی و که‌ڵه‌گایی بودجه‌ی حیزبه‌کان و حیزبایه‌تی بسه‌لمێنێ. هه‌روه‌ها ده‌بوو حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له بارزانی داوای به‌جێهێنانی به‌لێنه‌کانی یان دهسلهکارکێشانهوه هه‌لبژاردنی نوێ بکه‌ن، نه‌ک ببن به کۆیله‌ی بودجه‌و کۆیلایه‌تی مووچه به‌هێز بکه‌ن:
به‌لێنه‌کانی بارزانی له 20 ی مارتی 2011 دا وه‌ک له په‌یامنێر دا بلاوکراونهوه و وه‌ک خۆیان دیاننووسمهوه:
لادان و خانه‌نشینكردن و گواستنه‌وه له هه‌موو دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و پابه‌ند بوون به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و پله‌ی وه‌زیفی
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی راژه دابمه‌زرێت و كارا بكرێت و هه‌رچی دامه‌زراندن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی تونایی و دادپه‌روه‌ری بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌زكیه‌ی حزبی نابێ بمێنێ,
چاودێری دارایی كارا بكرێت و ده‌ست له‌سه‌ر هه‌موو موخالهفاتێك دابنێ,
كۆمسیۆنی نه‌زاهه به‌په‌له دابمه‌زرێت و داواكارم له په‌رله‌مان كه به‌په‌له ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی هه‌یه لایان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی نه‌زاهه‌ش ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكات,
داواكاری گشتی به‌ته‌واوی بكه‌وێته كار‌و بێته مه‌یدان, هه‌رچی ته‌نده‌ر هه‌یه به شافافیه‌ت رابگه‌یه‌نرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌درێ به‌هیچ لایه‌نێك و هیچ كه‌سێك له‌به‌ر شوێنه‌كه‌ی یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یا خزمایه‌تی یا له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك لیژنه‌یه‌ك دابنرێ بۆ چاودێری كردنی ئه‌و ته‌نده‌رانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ته‌نده‌ر بفرۆشێته‌وه
بودجه هه‌میشه به شه‌فافیه‌ت ئاماده بكرێ و بدرێته په‌رله‌مان,
پێویسته هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتی و غازییه‌كان به شه‌فافی بێت, ته‌رخانكردنی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت رابگیرێت و لێكۆلێنهوهش له‌و پرۆژانه بكرێت كه پێشتر كراون,
كۆمپانیا گه‌وره‌كان ئه‌بێت به‌شێك بكه‌ن به پشك و بیده‌ن به خه‌ڵك,
كه‌رتی تایبه‌ت له دامه‌زراندنی گه‌نجه‌كانمان به‌شدار بێت و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش پابه‌ند بێت به زامن كردنی ئایندهی ئه‌و گه‌نجانه وه‌كو خانه نشینكردن و مافی خانه‌نشینی
, زۆر جار ده‌بیستم مه‌وادی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو و له خاڵی سنوری ده‌هێنرێته كوردستان, داواكارم و داوام له حكومه‌تیش كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت و كێ هۆكاره ده‌بێ بدرێته دادگا چونكه ئه‌مه كارێكی زۆر ناره‌وایه
پێداچوونه‌وه به پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان بكرێت و رێوشوێنێك دابنرێت
لێكۆلینه‌وه له‌و پرۆژانه بكرێت كه ته‌واو نه‌كراون و یاخود یا كاریان تێدا كراوه, هه‌رچی زه‌وی به موساته‌حه دراوه لێكۆلێنه‌وه‌ی لێده‌كرێت و به‌پێی یاسا ئیجرائات ده‌كرێت
روتین له فه‌رمانگه‌كان نابێ بمێنێت و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌بێ له خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه دا بن و به خێرایی ئیش و كاری خه‌ڵك راپه‌رێنن,
ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن به رۆژنامه‌كان و گۆڤار و كه‌ناله‌كانی ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه
بۆ هیچ حزبێك نییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك دروست بكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه ده‌بێت حزب ته‌نها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزب دروست بكات
ده‌كرێ په‌رله‌مان به یاساكاندا بچیته‌وه و هه‌مواریان بكات و چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بێت ئه‌وه بكات
په‌رله‌مان كار بۆ یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009 بكات هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌زووترین كات واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مانه دانپێداهێنانێكی ئاشکرا بوون به چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ئه‌و جیاوازیی و گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تییه‌ی له گۆڕێیه‌و پێویستی به چاره‌سه‌رکردنی خێرایه. دیاره گه‌ر بارزانی به جددی و یاسایی هه‌نگاوی وا بنێ پێویسته پشتگیری بکرێ، به‌لام ئه‌و هه‌نگاوانه به قسه چاره‌سه‌ر نابن هه‌موویان پێویستیان به ده‌رچوونی یاسای په‌رله‌مانی تایبه‌تی و جاوه‌دێری جێبه‌جێکردنیان له لاه‌ین په‌رله‌مان و کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نه‌وه هه‌یه.
ئه‌مانه له کوێ و چوار خاله لاواز‌و شه‌رمنه بودجهخوازهکهی ئۆپۆزیسیۆن له کوێ و چوار بریاره‌که‌ی بارزانی له کوێ؟ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌رده‌وامی سیاسه‌تی بێبهلێنی و نابه‌رپرسیارێتی سیاسیی و ویژدانیی سه‌رکرده‌کانه، ئه‌و سه‌رکرده حیزبییانه‌ی بۆ ئه‌وه له دایک بوون تاهه‌تایه به سه‌رۆک و رێبه‌ر بمیننه‌وه‌و تا ده‌مرن یان شه‌قی رۆژگار ده‌یانگۆڕێ نه خۆیان بگۆڕن نه ده‌ست له گه‌نده‌لی و ساخته‌کاری هه‌ڵگرن.
با بارزانی به‌و به‌لێنانه دا بچێته‌وه‌و پێمان ىڵێ چی کردووه، هه‌ر نه‌بێ سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و بنه‌ماله‌ی و حیزبهکهیمان بۆ ئاشکرا بکا و پێمان ىڵێ مه‌سره‌فی خۆی و بنه‌ماله‌و حیزبه‌که‌ی چه‌نده‌و له کوێوه دێ؟ پێمان بڵێ ئایا کۆشک و ته‌لاره‌که‌ی ئه‌ویش له سه‌ری ره‌ش وه‌ک بابولعهزیزیهی قه‌زافی وایه؟ با له‌گه‌ڵ داوای گرتن و دادگایی‌کردنی تاوانکارانی خۆپیشاندانه‌کان له‌م یادی 31 ی ئابه‌دا چاره‌نووسی شه‌هیدان و ونبووان و ده‌ربه‌ده‌رانی 31 ی ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ ئاشکرا بکاو به منال و که‌سوکاری چاوه‌روانیان بڵێ کێ ماوه‌و کێ نه‌ماوه‌و کێ تاوانباره له نه‌مانیان بگیرێن و بدرێنه دادگا، با به‌شێکی سه‌رمایه‌و سامانه‌که‌ی بۆ دروستکردنی خانوو-و دالدهدان و یارمه‌تیدانی ده‌ربه‌ده‌ران و قوربانیانی بۆمبابارانی ئێران و تورکیا ته‌رخان بکات. 20 ساڵه ئه‌م ولاته به درۆ‌و خوێن وخیانه‌ت و ساخته‌یی و گه‌نده‌ڵیی به بێ ده‌ستوورو داد‌و یاسا‌و ویژدان و عه‌قڵ و ئه‌خلاق به‌رێوه ده‌چێ. ئایا بارزانی و تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی حیزبه‌کان له خۆیان پرسیوه : کێ به‌رپرسیاره؟ گه‌ر نا باچاوهروانی مێژوو بکه‌ن به‌م زووانه وه‌لامیان ده‌داته‌وه.
که‌مال میرواده‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست