کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانێك 26 ملیۆن دینار موچه‌ی‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، بڕیاریدا موچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن 11 ملیۆن دیناربێت، له‌گه‌ڵ 15 ملیۆن بۆ پاسه‌وان‌و ته‌رخانكردنی‌ 600م زه‌وی‌ له‌به‌غدا‌و ئۆتۆمبیلێكی‌ جۆری‌ درع‌و پاسپۆرتێكی‌ دیپلۆماسی‌ بۆ خۆی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌.
به‌غدا، ئاوێنه‌: كۆتایی‌ مانگی‌ رابردو، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، یاسای‌ ژماره‌ 50ی‌ ساڵی‌ 2007ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هه‌موار‌و ئیقراركرد كه‌ رێگاده‌دات به‌ په‌رله‌مانتاران خۆیان‌و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌یان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ پاسپۆرتێكی‌ دیپلۆماسییان هه‌بێت‌و هه‌ریه‌كه‌شیان 600م زه‌وی‌ له‌به‌غدا یان له‌پارێزگاكانیتری‌ وه‌رگرن، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی‌ جۆری‌ درع. ته‌رخانكردنی‌ ئه‌م ئیمتیازاتانه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ موچه‌ی‌ مانگێكی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ به‌غدا ده‌گاته‌ 11 ملیۆن دینار‌و هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش 15 ملیۆن دیناری‌ موچه‌ی‌ 30 پاسه‌وانی‌ تایبه‌تی‌ بۆ سه‌رفده‌كرێت‌و زۆربه‌شیان پاسه‌وانیان نییه‌‌و خۆیان موچه‌كه‌ وه‌رده‌گرن.
جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ر به‌پێی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، په‌رله‌مانتاران پاش ته‌واوبونی‌ كاره‌كانیان به‌ڕێژه‌ی‌ 80% ی‌ موچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بن‌و زۆرێك له‌لایه‌نه‌كانی‌ عێراقیش ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌م موچه‌یه‌ ده‌گرن، كه‌ نزیكه‌ له‌موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ زلهێزترین وڵاتی‌ دونیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە