سێکس و سکاندەڵی سیاسی کارتی بەهێزی سەرمایەداری و خاڵی لاوازی ژنان
Friday, 02/08/2013, 12:00
3947 بینراوە
لە پاش ئەوەی جولیان ئاسانج لە ڕێگەی فیتنە موخابەراتیەکەی ویکی لیکسەوە دنیای شڵەقان ئەمریکا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک و لە پاش ئەوەی نەیتوانی بە چەندین ڕێگەی یاسایی دەست گیری بکات، بە یارمەتی سوید سکاندەڵێکی سیاسیان بۆ دروست کرد و لەو کاتەوە جولیان ئاسانج لە سەفارەتی ئیکوادۆر لە بەریتانیا خۆی شاردۆتەوە و لە لایەکەوە سوید داوای تەسلیم کردنەوەی دەکات لە لایەن بەریتانیاوە بەو تۆمەتەی گوایە سێکسی زۆرەملێی لەگەڵ چەند کچێکی سویدیی کردوە و جولیان ئاسانجیش سەرەڕای ئینکاری کردنی ئەو تۆمەتە نایەوێت خۆی تەسلیم بە سوید بکاتەوە چونکە ئەزانێت سوید ئەم سکاندەڵە سێکسیە وەک ئامڕازێک بەکاردێنێت لە پێناوی تەسلیم کردنەوەی جولیان ئاسانج بە ئەمریکا، واتە ئەگەر بەریتانیا ئاسانج ڕادەستی سوید بکاتەوە ئەوە بێگومان سویدیش تەسلیمی ئەمریکای دەکات.
یەکێک لەو کتێبانەی کە باس لە بەکارهێنانی ژن دەکات بۆ تۆڵە کردنەوەی سیاسی لە جولیان ئاسانج
ئەو دوو کچە سویدیەی کە بەکارهێنران بۆ تۆڵە کردنەوەی سیاسی لە جولیان ئاسانجی دامەزرێنەری ویکی لیکس، هەرووکیان فێمینیستن و هەردوکیان چالاکەوانی بواری پاراستنی ئاژەڵانن، یەکێکیان سەردانی ئیسرائیلی کردوە بە ناوی دەزگای خێرخوازی مەسیحیەوە، ئەوی تریشیان ئەندامی پارتی سۆشیال دیموکراتی مەسیحیە لە سوید.
سەرچاوە:
(سکاندەڵ واتە کەتن)
..........................................................
هەمان فلیمی سەرەوە لە کەیسی سەرۆکی سندوقی پارەی (دراوی)(IMF) نێودەوڵەتیدا بەکارهات کاتێک فەرەنسا و ئەمریکا سکاندەڵێکی سێکسیان بۆ دروست کرد بە نیازی تۆڵەکردنەوەی سیاسی
Strauss-Kahn resigned from the IMF on 18 May 2011, after being arrested by NY police on 15 May over allegations of sexual assault.[37][38] The charges were later dropped, although the woman involved filed a civil action against Strauss-Kahn.
لە ڕاستیدا لە کەیسی ئەمدا میدیای ئەوروپی و بەریتانیا و فەرەنسی و ئەمریکی خوێندنەوەی جیاوازیان هەیە بۆ ئەم پیاوە، هەندێک لەو باوەڕەدان کە خراپ بەکار هێنانی سنوقی دروای نێودەوڵەتی (IMF) لە لایەن ئەم کەسەوە هۆکاری ئەو قەیرانە ئابوریەیە کە سەری هەڵدا و هەندێکیش پێیان وایە دەست بەسەرداگرتنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە لایەن فەرەنساوە و لە ڕێگەی ئەم کەسایەتیەوە وای کرد لە ئەمریکا ئەو سکاندەڵە سێکسیەی بۆ دروست بکەن وەک تٶڵەی سیاسی، لە هەردوو بارەکەشدا دیسانەوە فلیمەکە بریتیە لە بەکارهێنانی ژن بۆ تۆڵەی سیاسی.
سەرچاوە
دۆمینیک ستراوس خان سەرۆکی پێشوی سندوقی دروای نێودەوڵەتی
ئەو کچە کێیە، کە دژی دۆمینیک ستراوس خان بەکارهێنرا؟
Tristane Banon was born in Neuilly-sur-Seine, le-de-France, on 13 June 1979. She is the daughter of Anne Mansouret, Socialist vice-president of the general council of Eure, representing vreux-Est, in Upper Normandy.[2] and French-Moroccan businessman Gabriel Banon who served as industrial policy advisor to French President Georges Pompidou and as economic advisor to Palestinian President Yasser Arafat.[3][4] She is a god-daughter of Dominique Strauss-Kahn's second wife Brigitte Guillemette.
سەرچاوە:
وەک دەردەکەوێت ئەم کچە ڕەچەڵەکی مەغریبیە و کاتێک یاسر عەرەفاتی سەرکردەی فەلەستین مابوو ئەم ڕاوێژکاری بووە، سەیرە وەک ئەو کچەی بەکارهێنرا دژی جولیان ئاسانج ئەمیش پەیوەندی بە فەلەستینەوە هەبووە!
...................................................................
هەمان کردەوە دەینین دووبارە دەبێتەوە لە کاتێکدا سیلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیتاڵیا لە ڕێگەی سکاندەڵی سێکسیەوە لەسەر تەختەی شانۆی ئیتاڵیا هێنایانە خوارەوە و کار گەیشتە ئەوەی لە گەرمەی ئاشکرا بوونی ئەو سکاندەڵە سیاسییەدا لە چەندین ڕۆژنامەدا دەیانوت نەک برلسکۆنی سەراپای حکومەتەکەی هەموویان سێکس کردن لە لایان کارێکی ئاساییە.
سەرچاوە:
ئەو کچەی بەکارهێنرا وەک تۆڵەکردنەوەی سیاسی
ئەم کچە بۆ خۆی کاری ڕابواردنی سێکسی دەکات و کەچی لە بەرگریکردنەکەی، کە لە دادگا لە دژی برلسکۆنی بەکاری هێناوە وتویەتی برلسکۆنی ناوبانگی ئەم کچەی زڕاندوە چونکە بە بەرەڵا و سۆزانی ناوی بردوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیتر ئەم کچە لە ڕووی نەیەت لە تەلەفیزۆندا دەرکەوێت!
شتێکی سەیر و سەمەرەی تر کە وەک ڕێکەوت وایە (سودفە) ئەم کچەش هەر مەغریبیە؟ ئەرێ ئەمە ڕێکەوتە یان بەکارهێنانی سیاسی؟
................................................................
کەیسێکی تر لەم سکاندەڵە سیاسیانە کە بریتیە لە بەکارهێنانی ژن لە سیاسەتدا و لە پێناوی ناوزڕاندنی کەسایەتییەکی سیاسەتمەدار، ددان پێدانانەکەی تزیبی لیڤنی ئیسرائیلی بوو، کە وتی لەگەڵ سائیب عورەیقاتی گەورە دانووسکاری فەلەستیندا سێکسم کردووە، ئەمیان بە شانازیەوە باسی دەکات، چونکە سێکسکردنەکە بۆ کاری جاسوسی بووە واتە بۆ خزمەتی وڵاتەکەی بوو.
تزیبی لیڤنی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل بوو لە ئێستادا سەرۆکی پارتی کادیمای ئیسرائیلە لە کنێست.
سەرچاوە:
هیوادارم کورد فێری خوێندنەوە و لێکدانەوە ببێت بۆ هەموو هەواڵێک کە ڕۆژانە دەیبیستین و دەیخوێنینەوە و دەیبینین.
ئەگەر کەسێک ئینگلیزی نازانێت با ئەرشیفی میدیاکان بەو زمانە بخوێنێتەوە کە دەیزانێت زۆر گرنگە ئێمە باکگراوندی ئەم کەسایەتیانە بزانین و بیانخوێنینەوە چونکە زۆربەی ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژانە ڕوودەدەن پەیوەندیان بەم مەسەلانەوە هەیە.
.............................................
دەبڵ مۆڕاڵی و دەبڵ ستاندەردی دنیای ڕۆژئاوا
(دەبڵ مۆڕاڵ واتە دوو هەڵوێستی ئەخلاقیانەی دژ بەیەک)
(دەبڵ ستاندەرد واتە بانێکە و دوو هەوا کە لە زمانی شیرینی کوردیدا بەناوبانگە)
هەندێک ژنان (مەبەستمان لە ژنانی دنیای بە ناو پێشکەوتو و دیموکرات و ئازادە بە تایبەتی) بە ئارەزووی خۆیان و کەی ویستیان و لەگەڵ کێ ویستیان سێکس دەکەن هەرکاتێکیش ویستیان دەگە لە یەکێک بدەن واتە زیان بە پێگەی کۆمەڵایەتی و کەسایەتی ئەو کەسە بگەیەنن لە کۆمەڵگەدا یان ویستیان ناوبانگی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەو کەسە لەکەدار بکەن خێرا دێن و دەڵێن نەخێر ئێمە سێسکمان بە ئازادی خۆمان نەکردوە لەگەڵ ئەو کەسەدا بەڵکو ئەو کەسە (Rape) ی کردوین واتە بە زۆر سێکسی لەگەڵدا کردوین. لەو کتێبەی سەرەوە کە لەسەر ئاسانج نوسراوە لە کتێبەکەدا دەڵێت:
Those who read the leaked interrogation protocols shook their heads in disbelief. How could these sexual encounters become a national top priority and why could Sweden not interrogate Assange in the UK? And wasn't Sweden infamous for its free sexual culture?
Yes, it was.
بۆچی مەسەلەی سێکس ئاوا گەورە کرا لە سوید ئەی خۆم مەگەر سوید بە کلتوری سێکسی ئازاد بەناوبانگ نییە؟!
..............................................
لە کۆتاییدا دەڵێم ئێوەش ئاگاداربن نەکەن بکەونە داوی ئەم جۆرە ژن و پیاوانەوە چونکە ئەمانە لە سەرەتادا بە ناوی خۆشەویستی و ئازادی سێکسی و جۆرەها بەیت و بالۆرەوە دێن و دواییش کەی ویستیان و بۆ هەر مەبەستێکیش بێت ناوتان ئاشکرا دەکەن و ئەوساش چەندە بەهێز بیت هەر ئەوندەی سلڤیۆ برلسکۆنی ئیتاڵیا و دۆمینیک ستراوس خانی فەرەنسات پێ دەکرێت کە سەرەڕای ئەو هەمو توانا دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەی هەیانە نەیانتوانی لەبەردەم کچێکدا خۆی بگرێت و ئیمراتۆریەتەکانیان ڕووخا و ئێستا گیرۆدەی یان زیندان کردنن وەک سیلڤیۆ برلسکۆنی یان هێشتا لە هەوڵی پاک کردنەوەی ناوبانگی زڕاویانن.
ئەو بانگ کردنە لەو کوردانەیە کە لە دنیای سیاسەت و میدیای کوردیدا کاردەکەن زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوانەتان کە کەرامەت و کەسایەتی خۆتان پاک ڕاگرتوە، بەڵام ئەوانەتان کە لەبەر هەر هۆکارێک بێت پێتان هەڵخلیسکاوە و کەوتونەتە ئەم سوچە گڵاوەی کاری میدیایی و چالاکەوانی فێمینیزمانە و سیاسەتەوە خۆتان لەکەدارمەکەن چونکە زۆر لایەن هەرکاتێک هەستیان کرد کەسێک لە دژی ئەوان کاردەکات زۆر بە ئاسایی و وەک ئەو کەسایەتیانەی سەرەوە ژنێکی هاوشێوەی ئەم ژنانەی سەرەوەی بۆ دەخەنە کار
خۆزگە ئەخوازم ئەم ئاگادارکردنەوەی من هیچ کەسێک نەگرێتەوە و لە دنیای سیاسەت و ڕاگەیاندن و چالاکەوانی فێمینیزمی کوردیدا کەس پێی هەڵنەخليسکێتە ئەم قوژبنە بۆگەن و تاریکەوە.