کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیپلۆماسیه‌كی سه‌قه‌ت له‌گه‌ل سه‌ردانی مام جه‌لال بۆ فه‌ره‌نسا ساركۆزیش ده‌چێته‌ سعودیه

Monday, 16/11/2009, 12:00


ماوه‌ی 15 رۆژه‌ جاردراوه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق مام جه‌لال سه‌ردانی فرنسا ده‌كا و مێوانی ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری فرنسایه‌، كه‌چی كۆشكی ئینگلیزیه‌ روون كردنه‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌ رۆژی 17/11/2009 ساركۆزی سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات،ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ ته‌نها یه‌ك شه‌و و ته‌نها یه‌ك جار مام جه‌لال ده‌بینی ئه‌وه‌ش له‌ نه‌ریتی دیپلوماسی نه‌بووه‌ سه‌رۆك كۆماری مێوان به‌ جێ‌ بهێلێ‌ و بۆ وڵاتێكی تر سه‌ردان بكات،
ئه‌و دۆخه‌ چه‌ند جاره‌ بۆ مام جه‌لال دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ ماوه‌ی 10 رۆژ دووجار سه‌ردانی ئێرانی كردو ئه‌وكاتیش له‌ لایه‌ن پسپۆرانی دیپلۆماسی به‌ خه‌له‌لی دپلۆماسی تۆماركرا، سه‌ردانی مام جه‌لال بۆ فرنسا و وه‌فدێكی فراوانیشی له‌گه‌ڵ دایه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌ربازی و كاره‌باو گه‌یاندن و بازرگانی و زۆرلای تر كه‌ نیشانه‌ی گرنگیه‌تی، كه‌چی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا به‌جێ ده‌هێلێت،
هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ سوپای عێراق ده‌كرێت، و ڕاهێنان به‌ فرۆكه‌وانه‌ عێراقیه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ ساركۆزی ده‌كرێت هاوكاری عێراق بكات بۆ ده‌رچوون له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مام جه‌لال به‌ دیبلۆماسێكی تاقانه‌ی كورد به‌ناوبانگه‌ و زۆر شاره‌زایه‌ كه‌چی چه‌ندین جاره‌ دووچاری وه‌ها هه‌ڵوێستێكی ئیحراجی دیپلۆماسی ده‌بێته‌وه‌، وا پێده‌چێت نووسینگه‌ و ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌و خه‌له‌له‌یان هه‌بێت، له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو ڕاوێژكاری بۆ خۆی كاندید كردبوو كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌ت كرایه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێكیان بڕوانامه‌ی (6)ی سه‌ره‌تایی هه‌بوو، واپێده‌چێت له‌ ئه‌نجامی فشاری به‌رپرسانی كوردستان بێت، داوا له‌ مام جه‌لال بكه‌ن كه‌ خه‌ڵكی وا بێ ئاست له‌لای ئه‌و دابمه‌زرێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە