دیزە بە دەرخۆنەی ناو یەکێتی نیشتمانی بەردەوامە
Monday, 28/10/2013, 12:00
1778 بینراوە
ماوەیەکی درێژە لەدوای شکستەکەی ئەیلولی رابردووی یەکێتیەوە کۆبونەوە و وتوێژی خۆبەخۆیی و ناوخۆیی ناوەوەی یەکێتی بەردەوامە بەتایبەت دوای ئەوەی پلینۆمێکی کورتخایەن نەیتوانی هیچ شتێکی ئانی بەفریای یەکێتی بخات ، بەردەوام کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیە و مقۆمقۆیە بێئەوەی ئەو کۆبونەوە و وتوێژانە هیچ ئاماژەیەکی باشی هەبێت بۆ چارەسەری قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی یەکێتی ، چۆن ؟ لە ئێستادا یەکێتی لەجیاتی ئەوەی کارێک بکات بۆ یەکلابونەوەی و خۆ ئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پارلەمان و حکومەتی نویدا بەشێوەیەکی بێ دابران و بێ وەستان شەو و رۆژ لە کۆبونەوەدایە بۆ چارەسەری پۆست و پلە ناوخۆییەکانی ئۆراگانەکانی و خەمی پێکهێنانی حکومەتی تا رادەیەک لەبیرکردووە ، کەسایەتی و بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە تا ئێستا نەیانتوانیوە رایەک و رێگەچارەیەکی ئەرێنی بدەنە یەکێتی جگە لە جەند جێگۆڕکێیەکی لێرە بۆ ئەوی نەبێت کە هیچ لە مەسەلەکان و هاوکێشەکان ناگۆرێت بە نمونە : ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی گۆرانكاریەكانی ئۆرگانەكانی حزبەكەی ئاشكرا كردووە ،كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە بڕیاری لێدرواە.
یەكەم : شۆرش ئیسماعیل دەستی لەكاركێشاوەتەوە و بریارە بە شێوەیەکی کاتی قوباد تاڵەبانی تەکلیف بکرێت بۆ جێگرتنەوەی بەرپرسیارێتی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی .
دووەم : ئازاد جوندیانی وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی دەستی لەکار کێشایەوە .
سێیەم : شاڵاو عەلی عەسكەری بۆتە لێپسراوی مەڵبەندی گەرمیان و مەحمود سەنگاوی بۆتە لێپسراوی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان.
چوارەم : ڕزگای عەلی لێپسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی یەكێتی بۆتە لێپسراوی مەڵبَەندی سێ هەولێر و سەعدی ئەحمەد پیرە چۆتە شوێنی ڕزگار علی
پێنجەم :" لەتیفی شێخ عومەر بۆتە لێپسراوی مەڵبەندی (١) ی ڕێكخستنی سلێمانی ".
شەشەم :" جەمیل هەورامی كراوەتە لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور ".
حەوتەم :" بەرزان ئەحمەد كوردە كراوەتەوە لێپسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵ ".
هەشتەم :" فریاد رەواندزی بڕیاروایە بكرێتە لێپسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی ".
بریارە سبەی ٢٩ / ١٠ دووبارە كۆبونەوەی مەكتەبی دسیاسی یەكێتیی ئەنجامبدرێت، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و هاوكات ڕۆژی پێنج شەمممە دووبارە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئەنجامبدرێت ، ئەمەی کە رویداوە و بریارە سبەینێش دوبارە و سێبارە کۆبونەوەی لەسەر بکرێت جگە لە کات بەفیرۆدان و خۆ سەرقاڵکردن هیچیتر نیە چونکە هەر هەمان ئەو برادەرانەی پێشوون بەڵام بە جێگۆركیەکی نادروستەوە و ئەم کارە نە خزمەت بە یەکێتی دەکات و نە بە جەماوەری یەکێتیش جونکە ئەوەی کە جەماوەر و زۆرێک لە ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی یەکێتی داوای دەکەن لەدوای شکستەکەوە زۆر روون و ئاشکرایە ، بەلام ئەمجارەش و تەنانەت لەم کاتە ناسک و نالەبارەی یەکێتیشدا فەرامۆشکراوە و گویی لێ ناگیرێت و وا بڕوات یەکێتی دوای سکستیش هەر بریتی دەبێت لە یەکێتی پێش شکست بەڵا، بە ماکیاج و ستایلێکی نوی لە جێگۆرکێدا نەک لە کاسایەتیەکان و کارەکاندا .