نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کاک نه‌وشیروان موسته‌فا
Wednesday, 17/08/2011, 12:00
دوا نیوەڕۆی دووشەممە ڕێکەوتی 15/ 8/ 2011 کۆمه‌ڵێک له کۆنه جه‌لالییه‌کان تازه هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له شاری له‌نده‌ن له دوای چەند کۆبونەوەیەکی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتییدا، که بۆ یەکەمجار ئه‌مجاره‌یان بە ئاشکرا لە یەکێك لە قاوەخانەکانی ئەجوەدڕۆد به ناوی دانیشتن و قاوه‌خواردنه‌وه لە سەنتەری لەندەن کۆبونەوەیه‌کیان ئەنجامدا، هەر لە میانەی ئەو کۆبونەوەیەدا ڕێژەیەکی دیار لە بەرپرسانی پارتی و لێپرسراوانی دەزگای پاراستنی پارتی و بەرپرسی ئەنجومەنی گۆڕان و تەواو کادێرە هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان لە لەندەن ئامادەی ئەو کۆبونەوەیە بوون. ئەگەرچی ئەو کۆبونەوەیە، بە مەبەستی باسکردن لە دەوڵەتی کوردی بەسترابوو، لێ لە ناوەرۆکدا مەبەستی سەرەکی لێکنزیکبونەوە بوو لە یەکتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و کۆتاییهێنان بوو بە کۆبونەوه‌ی نهێنیەکان، هه‌ڵبه‌ته په‌رده‌هه‌ڵدان له‌سه‌ر ئه‌م دانیشه، له‌سه‌ره‌نجامی چوونی به‌ڕێزتانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو بۆ پرسه‌ی حه‌مایل خان، ئه‌مه وای کرد، ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له به‌ریتانیا چیدی به شاره‌وه‌یی دانیشتن و کۆبوونه‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ن. بۆ یادهێنانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دانیشتن و نزیکبوونه‌وه‌یه، رووداوێکی دیکه ده‌خه‌ینه بیری به‌ڕێزتان ئه‌ویش ژنهێنانه‌که‌ی کاک وشیار عابدی کۆنه (ره‌گ) بوو، که له گه‌رمه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی سه‌رای ئازادیی و تیرۆرکردنی ئه‌و شه‌هیدانه، بێ ئه‌وه‌ی رێز بۆ پرسه‌ی گیانی شه‌هیدانی سه‌رای ئازادیی دابنێت، ژنی له‌و کاته‌دا ژنی گواسته‌وه و ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی له شاری له‌نده‌ن بۆ گێڕا، تێیدا (به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان)، نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی پاراستن و پارتیی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه بانگێشتن کرابوون.
به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان...
من ئه‌م نامه کراوه‌یه‌م بۆ به‌ڕێزتان نووسی، ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان بکه‌م، که ئێوه تا چه‌ند ئاگاداریی ئه‌م په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گوڕه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌که‌تانن له به‌ریتانیا؟
ده‌توانن بۆمان روونبکه‌نه‌وه جیاوازیی گۆڕان و یه‌کێتیی چییه له کاتێکدا که‌سانێک تا دوێنی به عه‌قڵی جه‌لالیی، ره‌وشت و ئه‌تواری یه‌کێتیی هه‌بووبێت و دوای ئه‌وه بۆ مه‌به‌ستیی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ئه‌مڕۆ هاتبێت و خۆی کردبێته گۆڕان، خه‌ون به پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه ببینێت؟
ده‌توانن پێمان بڵێن مه‌رجی بوونه ئه‌ندام له ناو بزووتنه‌وه‌که‌تاندا چییه؟ ئایا ده‌کرێت به هه‌ره‌مه‌کی خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست بێت و له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا وه‌سڵی پیسیی خۆی ده‌ربکات؟
ئه‌گه‌ر وایه من له ئیستاوه رایده‌گه‌یه‌نم، که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌شتان ده‌بێت فاتحای بۆ بخوێنن، هه‌روه‌ک چۆن له به‌ریتانیا و زۆر شوێنی تر خه‌ڵک له بزووتنه‌وه‌که‌تان ده‌تره‌کێته‌وه و واز ده‌هێنێنن.
به‌ڕیزم کاک نه‌وشیروان
ئه‌وه‌نده‌ی من له گۆڕان تێگه‌شتبم، گۆڕان ئه‌وه‌یه، که مرۆڤ گۆڕانکاریی به‌سه‌ر رابردووی خۆیدا بهێنێت، ددان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بهێنێت، ئه‌وه‌ی له رابردوودا کردوویه‌تیی و کۆمه‌ڵگا تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووبێت لێی په‌شیمان بێت و په‌یمان بدات چیدی کارێک نه‌کات بچێته خیانه‌ی خیانه‌ته‌وه. گۆڕان به سه‌ر بیرکردنه‌وه، عه‌قڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییه تایبه‌تییه‌کاندا بهێنێت، ئه‌گه‌ر له رابردوودا داوێنپیسیی کردبێت، داوێکی خۆی له ناخه‌وه پاک بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر دزیی کردبێت له ناخه‌وه ده‌ستی خۆی ببڕێته‌وه، ده‌ست بۆ حه‌رامه‌کان نه‌بات، ئه‌گه‌ر خیانه‌تی له وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی کردبێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زێت و ئاماده بێت مه‌ردانه به‌ره‌وه رووی دادگای گه‌ل بێته‌وه، داوای لێبوردن بکات، ئه‌گه‌ر پارتیی بووبێت و له ناو ئه‌و حیزبه‌دا تاوانێکی کردبێت، شایه‌تمان به گه‌ل و به نه‌ته‌وه‌که‌ی بهێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی و جه‌لالیی بووبێت هه‌ر ئاوا داوی لێبوردن بکات و په‌یمان بدات دڵسۆزبێت بۆ گه‌ل و بۆ نیشتیمانه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی گۆڕانه و بڕوای به گۆڕانکاریی ریشه‌یی هه‌بێت له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات، ته‌وقه له‌گه‌ڵ پارتییه‌ک، له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه‌کدا نه‌کات، ئه‌گه‌ر جه‌لالیی و مه‌لایی و پاراستنێکی بینی لێێ دوور بکه‌وێته‌وه و هێڵنج بدات و بڕشێته‌وه، چونکه ئه‌وانه خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، من ئاوا له گۆڕان گه‌یشتووم، ئه‌گه‌ر ئێوه گرده‌که‌تان له‌و ناپاکانه پاک نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵکه گۆڕانخوازه‌کان گۆڕانی خۆیان له رێگایه‌کی تره‌وه ده‌که‌ن.
من ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌سه‌م که رێگای خۆم دۆزیوه‌ته‌وه، هیوادارم به وه‌ڵامێک بمبزوێنێت و بمهێنیته‌وه سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی که هه‌موومان پێکه‌وه ببینه هێزێک بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر و خیانه‌تکاریی کوردیی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که جگه ناشرینی، هیچ جوانی له رووخسارییدا ناخوێنینه‌وه.
کۆنه گۆڕانخوازێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست