کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەندەڵیەكانى ترى بەشى كۆمەڵناسى بەشى دوەم

Monday, 18/05/2009, 12:00

1800 بینراوە


خوێنەرانى بەڕێز لەبەشى یەكەمى ئەم بابەتەدا هەندێك گەندەڵیەكانى بەشى كۆمەڵناسیمان خستە ڕوو كەخوێنكارانى بەشەكەى هەراسان كردوە خوێندكاران ئەوەندە بەپەرۆش بوون بۆ بابەتەكە زۆربەى خوێندكاران چەندین نوسخەیان لێ ئستساخ كردو بەناو یەكتردا بڵاویان دەكردوە هەرلەم سەروبەندەدا یەكێك لەوبەناو مامۆستایانەى كەناوى هاتبو بەناوى مامۆستا ئەمیر خواكەرەم خوێندكارەكانى كۆكردەوەو هەڕەشەى لێكردین ئەگەر بزانێت كێ ئەم بابەتەى نوسیوە فەێڵى ئەكات و وتى كێ ئەیەوێ بیەوێ كێ نایەوێ من شەهادەم هەبێ یان نا ئێستا خوێندكارى دكتۆرام ئەوەى ناشیەوێ ئەتوانێ بڕواتەوە بۆماڵەوە و وتى من لەشوێنێكەوە دانراوم كەس ناتوانێ ڕوبەڕوم ببێتەوە،
یەكێكى تر لەمامۆستاكانى ئەم بەشە مامۆستایەكى عەرەبە بەناوى دكتۆر حەسەن ئەم دكتۆرە ڕۆژانە بەسەر شان و باڵى عەرەبا هەڵدەدات و ئەڵێ عەرەب بەشەرەفترین قەومەو قەومەكانى ترى ناوچەكە هەمویان بەشێكن لەو هەربۆیە خوێنكارێك ویستى وەڵامى بداتەوە كەچى مامۆستا حەسەن كردیە دەرەوەو وتى هەتا من لێرەبم نەیەیتە ژورەوە چونكە تۆ حەماعەتى پەكەكەى
لەوبەشەى كەبەكالۆریۆسێك راگرى بەشە زۆربەى مامۆستاكانیان فریان بەكۆمەڵناسیەوە نییە بۆنمونە مامۆستایەكیان بەشى عەرەبى تەواو كردوەو مامۆستایەكى تریشیان دیراساتى ئیسلامى تەواو كردوەو فەقێ یە!!
هەرەلەم بەشە گەندەڵەدا ئەمساَل بەبۆنەى دامەزراندنى بەشەكەوە ڤیستیڤاڵێكیان ئەنجامدا هەرچەندە بڕیاربوو كە ڤیستیڤاڵەكە بەهاوكارى كۆمەڵەى كۆمەڵناسان بكرێت بەڵام ماۆستا ئەمیر خواكەرەمى بێ شەهادە بڕى ملیۆن و نیوێكى وەك بەرتیل دا بە بەڕێوەبەرى ڤستیڤاڵەكە بۆئەوەى ناوى كۆمەڵەى كۆمەڵناسان لابەرن و ببێتە موڵكى خۆیان بەكۆتایى ڤیستیڤاڵەكەشدا ئەو خوێنكارانەى كاریان تیادا كردبوو هەرخوێنكارەو بڕى 100هەزار دیناریان بۆخرایە ناو زەرفێكەوەو بەبەرچاوى تەلەبەكانى هاوڕێیانەوە پێیان دان ئەمەش بۆئەوەى خۆیان خۆشەویست بكەن . لەگەڵ ئەوەى هەموو ڤیستیڤاڵەكە ملیۆنێك زیاترى تێنەچووە كەچى بەپێى نوسراوێك كەئاڕستەى سەرۆكایەتى زانكۆیان كردووە و ئیمزاى مامۆستا سەرنجی پێوەیەداواى 5ملیۆن دینارى كردوەو لێى نوسیوە بۆمەسروفاتى ڤیستیڤاڵى بەشى كۆمەڵناسى. بۆخۆتان بڵێن ملیۆنێك لەكوێ و 5ملیۆن لەكوێ ئەگەر دزى و گەندەڵى نەبێت
بۆیە داوا لەسەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى و رۆژنامە نوسە ئازاو بوێرەكان و لێپرسراوان دەكەم كەلێكۆڵینەوە لم بارەوە بكەن و چیتر ڕێگە بەم گەندەڵیانە نەدەن
*تێبنى/ ئەگەر سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست هاوكاریمان بكات لەبەشەكانى ترداهەندێك بەڵگەنامەى گرنگ دەخەیەنە ڕوو كە چۆن خوێنكار لەبەرئەوەى نامەى هێناوە بە5 سفرەوە دەرچووەو ناوى قبوڵ خاسەكانى ئەمساڵیش بڵاو دەكەینەوە كەلەدواى نیوەى سالأَ وەرگیراون



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)