کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دژی بروسكه‌كه‌ی مه‌سعود كاندیدانی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی، به‌شاڵاو دۆلار ده‌به‌خشنه‌وه‌!

Saturday, 04/12/2010, 12:00


له‌ دوای پرۆسه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌لبژاردنی نوینه‌رانی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی، جۆرێك له‌ شڵه‌ژان و لیكترازان و ته‌كه‌تولبزی و ستافبازی هاته‌ ئاراوه‌و، تا ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی مه‌لا مسته‌فای بارزانیش بوونه‌ دووكوتله‌ی نیو گه‌مه‌ بازیه‌كه‌، بۆ خۆ ئاماده‌كردن تا له‌ كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی ، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی ١١/١٢/٢٠١٠ له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێت و، له‌م پیودانگه‌شه‌وه‌ هه‌ر ستاڤه‌و كوتله‌كانیان به‌ چه‌ندین شێواز هه‌وڵی به‌ ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگی نیو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ ده‌ده‌ن و، دور له‌ هه‌موو پراسیپه‌كانی ئه‌خلاقی و مه‌ده‌نی و دیموكراسیانه‌ ره‌فتاریان كردووه‌، كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌سعود سه‌رۆكه‌ ته‌زویرچیه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌و پارتی، به‌ بروسكه‌ی ژماره‌١٠٧ گشت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی لق و مه‌كته‌به‌ ناوه‌ندیه‌كان وحكومی یه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك دیاری و پاربه‌ ببه‌خشێته‌وه‌ به‌ توندترین شێواز سزا ده‌درێت!
خۆشبه‌ختانه‌ كاریگه‌ری بروسكه‌كه‌ی مه‌سعود تا لۆڤه‌كانی پیرمام بریی نه‌كردوه‌و، به‌گه‌یشتنی بروسكه‌كه‌ی مه‌سعود ئینجا گه‌مه‌كه‌ زیاتر گه‌رمتربوه‌و، بانگێشت كردن و ده‌عوه‌تكردن و دیاریی و پاره‌و دۆلار به‌خشین و ده‌مانچه‌و لاپتۆپ و ماكسی ژنانه‌ به‌ لیشاو ده‌گه‌یه‌ندرایه‌ ماڵی ئه‌و نوینه‌رانه‌ی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی، ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ماڵی مه‌سعوده‌وه‌ ده‌ستی پیكردووه‌و، ئاوه‌ خویڕیه‌كه‌ی خۆیان ڕشتویانه‌و، هه‌رخۆشیان تیایه‌ خلیسكاون!
به‌رێزان...خوینه‌رانی كوردستانپۆستی بوێر
كادیرانی و ئه‌ندامانی پارتی..
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانمان و نوینه‌رانمان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو دیارده‌و حاله‌ته‌كانی پیش كۆنگره‌ی پارتین، كه‌ سه‌دان خرۆقاتی نائه‌خلاقیشیان به‌رامبه‌ر خۆیان كردووه‌و، بروانن بزانن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ مشتیكه‌ له‌و خروقاتانه‌ی كوڕانی بنه‌ماڵه‌و سه‌رانی ئه‌و حزبه‌كه‌،‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌نه‌ حاكم و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆشیان ئه‌وجا، سوكایه‌تی و ته‌شهیرو ناوزراندن بۆته‌ نه‌خشه‌ ڕیگایان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:
1. مه‌سرۆر بارزانی تیرۆرست به‌ر پرسی پاراستن، له‌ ڕێگه‌ی هێمن هه‌ورامی كوڕی ئه‌حمه‌د ته‌نزیلاتی كۆنه‌ ئه‌منه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و سیداد بارزانی مامی یه‌وه‌، بڕی ٥ ملێۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ كڕینی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌و، هێمن له‌ سلێمانی له‌یه‌كه‌ وه‌جبه‌دا،٢٠٠ ده‌مانچه‌ی كۆلدی ئه‌مریكی دابه‌ش ئه‌ندامانی كۆنگره‌و دۆسته‌كانی خۆی كردووه‌، تا ئه‌وه‌ی ٥٠ كه‌س ده‌مانچه‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ نه‌بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ و، سیداد بارزانی له‌ ڕێگه‌ی فه‌هری و كه‌ریم حومعه‌وه‌ ١٠٠ لاپتۆپ و بڕی ١٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار گه‌یاندۆته‌ بادینان و هیمن هه‌ورامی له‌ سلێمانی ٢٥ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ خشیوه‌ته‌ ئه‌و ئه‌ندامانی گۆمانی كوتله‌ی نیچیرو فازیل میرانی یان لێكردوون!
2. ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچیره‌ڤان و فازیل میرانی و مه‌حمود محه‌مه‌د وخوله‌ سور، به‌ نوینه‌رایه‌تی یوسڤ بارزانی برای نێچیره‌ڤان كه‌ خۆی ئاماده‌ كردووه‌ ببیته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و جینشینی نیچیره‌ دزو گه‌نده‌له‌ ماڤیاكه‌ی كوردستان، زیاتر له‌ ٥٠٠ ده‌مانچه‌و ٤٠٠ كۆمپیته‌ری لاپتۆپ و ٢٥ سه‌یاره‌و ٣٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاریان له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا زاخۆ دابه‌شكردووه‌و، له‌ گوندی ئه‌ڵمانی و نوسینگه‌ی ره‌وه‌ند بارزانی وه‌ك ژووری عه‌مه‌لیات به‌ جیا پیشوازی له‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ ده‌كه‌ن !
3. ئازاد به‌رواری بڕی ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌جیا سه‌رف كردووه‌ بۆ هه‌ردوولایان له‌سه‌ر حكومه‌تو هه‌ر ئه‌ندامیك سه‌ردانی كردبیت ٣ ملێۆن دیناری بۆ سه‌رف كردووه‌!
4. نوری شنگاری تا دوێنی هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی كردبێت به‌ناوی نیچیره‌ڤانه‌وه‌ ٢ ملێۆن دیناری بۆ سه‌رف كردووه‌!
5. سه‌رباز هه‌ورامی له‌ رێگه‌ی ئیدریسی سكرتیر و حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا و حه‌مه‌ قه‌تێی ئامۆزای باوكی و تاریق و تاهیری برایه‌ه‌وه‌و ئازادی حاجی یه‌حیای خاوه‌نی كۆمپانیای جیهانه‌وه‌، زیاتر له‌ ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری سه‌رف كردووه‌!
6. كه‌ریم شه‌نگاری له‌ماله‌وه‌ له‌ نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پیشوازی له‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ كردووه‌و، هه‌ریه‌كه‌یان ره‌قه‌میكی سه‌یاره‌و ٣ ملێۆن دیناری به‌ دیاری داوه‌ته‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌و، شه‌وی ڕابردوو ٢ له‌سه‌ر ٣/١٢ی/٢٠١٠ كه‌ریم شه‌نگاری له‌ عه‌ینكاوه‌ ده‌عوه‌تی ٣٠٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی بادینانی كردووه‌و سڵاوی ته‌نها نیچیره‌ڤانی پیگه‌یاندوون !
7. نه‌وزاد هادی و بڵند و عه‌لی حوسین سورچی و كاكه‌ مین نه‌جارو ئه‌حمه‌د كانه‌بی نه‌جاتی عه‌لی ڤاته‌  یه‌ك كوتله‌ن و سه‌ربه‌ نیچیره‌ڤانن و، تا نووسنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌عوه‌تی نانخواردنی ١٢٠٠ كه‌سیان له‌ هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌ كردووه‌و، نه‌وزاد ٣٠٠ پارچه‌ زه‌وی داوه‌ به‌ نوینه‌ره‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك و سلێمانی چاوه‌ڕوانی ئیمزاكردنی نیچیره‌ڤانن له‌ پیش كۆنگره‌و واژووه‌كان به‌ ئازاد به‌رواری ده‌كات و، زیاتر له‌ ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاریان سه‌رف كردووه‌و، نه‌جاتی عه‌لی فاته‌ ٢٠ لاپتۆپی له‌ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تنها دابه‌شكردووه‌!
8. شه‌وی ڕابردوو ٢له‌سه‌ر ٣ ی ئه‌م مانگه‌ فازیل ره‌وف فازیلی باجی مه‌لیح له‌ هۆتیل ئه‌بو سه‌نا ١٣٠ كه‌سی ده‌عوه‌ت كردووه‌و ٣٠ كۆمپیوته‌ری لاپتۆپ و ١٠ ده‌مانچه‌ داوته‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌ سوێندی ته‌لاق خواردن!
9. دكتۆر ڕۆژ توری شاوه‌یهس خۆی به‌ غوڵامی مه‌سعود ده‌زانی ته‌نها ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری سه‌رف كردووه‌و، ئیش بۆ مه‌سرۆر ده‌كات و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌!
10. فه‌ریدون جوانرۆی تا نووسنی ئه‌م بابه‌ته‌ ٢٠ ده‌فته‌ری سه‌رف كردووه‌ و، ئومیدی زۆر كه‌مه‌!
11. نوری حه‌مه‌ عه‌لی نزیكه‌ی ١٠ ده‌فته‌رێكی سه‌رف كردووه‌و خۆی به‌ فازیل میرانی وه‌ نوساندووه‌و، ئه‌وانیش به‌ هامشی وه‌ریان گرتووه‌و، ناحه‌زی زۆره‌ به‌ هۆی هه‌له‌كانی كه‌مالی برای و گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆیه‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵی ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌نجامی دابوو، ١٠ لاپتۆپ و ٢٠ ده‌مانچه‌ی دابه‌شكردووه‌، دوان له‌وانه‌ی ده‌مانچه‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌نگی پێناده‌ن به‌ڵكو دژایه‌تیشی ده‌كه‌ن و، نوری ٤٠ پارچی قوماشی ماكسی ژنانه‌ی بۆ یه‌كیتی ئافره‌تانی هه‌ولیر ناردووه‌!
12. بابه‌كر زیباری له‌ بادینان ٥٠٠ ده‌مانچه‌ی و ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌رج كردووه‌ تا ده‌نگی زۆر بهینیت!
13. پشتیوان سادق زیاتر له‌ ١٠٠ ده‌فته‌ری داوه‌ته‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سنوری هه‌ولێرو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پشتیوان سادق ٥٤ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی سنوری هه‌ولێری له‌گه‌ل خۆیی بۆ بادینان بردووه‌و به‌ دیاری و ده‌عوه‌ت و هۆتیل و مانه‌وه‌ی ٢ ڕۆژ ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلاری سه‌رف كردووه‌و،به‌ڵێنی به‌ زیاتر له‌ ٣٠ ئه‌ندام كۆنگره‌ داوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ گه‌شتیك بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌موو مه‌سره‌ڤیان ده‌كا !
14. ئه‌وانه‌ی كه‌ گه‌نجن و هه‌ژارن به‌ ته‌له‌ڤۆن كردن و سه‌ردانی ماله‌كان ده‌یانه‌ویت ببه‌نه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌عوه‌تی نانخواردن بۆته‌ باو !
15. نه‌زهه‌ت حاڵی به‌رپرسی پاراستنی پیرمام كه‌ خۆی كاندید كردووه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌ ئاشكرا دژایه‌تی پشتیوان سادق و ئاكۆ چاوشین و هیمن هه‌ورامی یوسڤ بارزانی برای نیچیر ده‌كاو پشتیوان ته‌نها له‌ سیداد بارزانی و مه‌سرۆر ده‌كاو، نیچیر ئه‌مانه‌ی بیستۆته‌وه‌و، وتویه‌تی له‌ ڕۆژی كۆنگره‌ قۆنده‌ره‌ ده‌خه‌مه‌ ده‌می خۆی و باب و باپیری.!
نوكته‌و تیبینی:
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی یه‌وه‌و ، قیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئه‌مرۆی سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌، له‌ زاری سه‌پای شۆڤیری كاروان ئاكریه‌وه‌، به‌ هۆی میوانداری ئه‌م به‌رپرسانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ٢٠ رۆژدا نزیكه‌ی ٤ ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ك شاباش وه‌رگرتووه‌:
له‌ فازیل میرانی ٥٠٠٠ دۆلار
له‌ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ٥٠٠٠ دۆلار
له‌دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس ٤٠٠٠ دۆلار كه‌ هاتبووه‌ ده‌روه‌ دوای به‌رنامه‌كه‌ وتبووی نه‌ك كاری بۆناكه‌م به‌ڵكو دژایه‌تی ده‌كه‌م!!
له‌ حه‌مه‌ی مه‌لا قادر ٢٠٠٠ دۆلار
له‌چنار سه‌عد عه‌بدولا ٣٠٠٠ دۆلار
له‌ دلشاد شه‌هاب ئه‌رگوشی كۆنه‌ به‌عسی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ٣٠٠٠ دۆلار
له‌ ئازاد به‌رواری به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك ٥٠٠٠ دۆلار
له‌ ریگه‌ی ئاشنا عه‌بدوڵاوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رباز هه‌ورامی ٥٠٠٠ دۆلار
له‌ ده‌زگای پاراستن وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ها نیشانداوه‌ كه‌ ئیش بۆ پاراستن ده‌كا، ٣٠٠٠ دۆلاری وه‌رگرتووه‌!!!
.......
بڕیار.......مه‌سعود بارزانی به‌ بروسكه‌یه‌ك حاكم جه‌مالی كارگیری لقی ٢ له‌ پارتی ده‌كردووه‌، چونكه‌ به‌ مۆبایل و ژماره‌ی خۆی نامه‌ی سوكایه‌تی بۆ ئه‌و نوینه‌رانه‌ ناردوه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ پشتیوان سادقیان كردووه‌و، ئه‌وانیش مه‌سعودیان تیگه‌یاندووه‌و، مه‌سعودیش له‌ پارتی ده‌ریكردووه‌ و حاكم جه‌مال له‌ كوتله‌ی نه‌وزاد هادی یه‌!
نوكته‌.......٤ كادیری زیره‌كی پارتی كه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ش نین و ، وه‌ها خۆیان ناساندووه‌ كه‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ن و له‌ كوتله‌ی مه‌سرور بارزانین ، تا نووسنی ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كی ٢ده‌فته‌ر دۆلارو ده‌مانچه‌و لاپتۆپیان وه‌رگرتووه‌و، نانی هه‌موو ده‌عوه‌ته‌كانیشیان خواردووه‌، ئه‌ندامی كۆنگره‌ش نین!
نوكته‌......له‌ ده‌عوه‌ته‌كه‌ی فازیل ڕه‌وف له‌ ئه‌بو سه‌نا دوای ته‌واوبونی نانخواردنه‌كان، كاتی هاتوونه‌ته‌ ده‌روه‌ یه‌كیان وتویه‌تی توشه‌ره‌ڤتان ده‌نگ به‌ فازیل ره‌وف مه‌ده‌ن، ده‌نگ به‌ فازیل میرانی بده‌ن وابزانن نانی ئه‌وتان خواردووه‌!!!

نوكته‌.....١٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌ كاتێ له‌ سه‌رباز هه‌ورامی یه‌كی ٣٠٠٠ دۆلار وه‌رده‌گرن و ئه‌ویش ده‌لێ ده‌نگ بده‌ن به‌ كاك یوسڤ بارزانی، ئه‌وانیش وتویانه‌ یوسڤ كیه‌؟!
سه‌ربازیش وتویه‌تی برای كاك نیچیره‌...ئه‌وانیش وتویان به‌سه‌رچاوو..كاتێ دینه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ر ١٠ ته‌لاق بۆ خۆیان ده‌خون ده‌نگ نه‌ك به‌ یوسڤ بارزانی به‌ڵكو ده‌نگ به‌ سه‌رباز هه‌ورامیش ناده‌ن..ناوه‌كانیان پارێزراوه‌!
نوكته‌.....محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ده‌عوه‌تی ٣٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی له‌ شیراتۆن كردووه‌و، هه‌ریه‌كه‌شیان ٢٠٠٠ دۆلاریان وه‌رگرتووه‌، مامۆستا داوا ده‌كات ده‌نگ بده‌نه‌ ناز نازی كچی كه‌ هاوسه‌ری خوله‌ سوره‌، ئه‌ونیش كه‌ دینه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌لێن ٥٠ ساڵه‌ به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌ گیرمان خواردووه‌ ئێستانۆره‌ی كچه‌كه‌یه‌تی..!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە