پلەدارەكانى حكومەت كچێكى جوانیان كردووە بە سكركرتێر
Friday, 30/07/2010, 12:00
لە ئەنجامى دەیان شۆرشى یەك لەدوواى یەك قوربانی زۆرى خەلكى كوردستان بۆ ئازادى وسەربەخۆیى بووین بەخاوەنى حكومەتى هەرێمى كوردستان و پەرلەمانى كوردستان كە خاوەنى یاسایەك نیە كەلەبەرژەوەندى كوردستان , هەریەكەو هەلپەدەكات ببێت بەئەندامى پەرلەمان بۆئەوەى مووچە زۆرەكەى ببَتە نسیبى پاش چوار سال خانەنشین بكرێت تاهەتایە لێى پالداتەوە وە ئەگەر سەیرى حكومەتیش بكەین هەزاران فەرمانبەرى پلەدار دەبینین لە بالەخانە گەورەكان هەریەكەو كچێكى جوانى كردووە بەسكرتێرى زۆرترین مووچە وەردەگرێ سەرەراى كەسێكیش وەك خزمەتكار خزمەتى دەكات ئەمە وەك ئەوەیە كەكورد دەلێت (زگى تێر ئاگاى لەزگى برسى نیە) كەچى هەموو ئەوكۆنەبالەخانانەى سەردەمانێكە دورست كراون بۆ راپەراندنى كارەكانى حكومەت بەكارى دێنن كەشیاو نین نموونە ئەگەر سەیرى وەزارەتى عەدل بكەین دەیانجار بەقەدەر دادگاى هەولێر دەبێت سەدان جار بەقەد وەزارەتی خەلك رووى تێدەكات ئەگەر سەیرى وەزارتى ناوەخۆبكەین كەتەنها چەند فەرمانبەریك كارى تێدا دەكات كە سەدان جار بەقەدەر دائیرەى جنسیەو نفوسى هەولێرە كە رۆژانە هەزاران كەس رووى تێدەكەن ,ئەگەر سەیرى دائیرەى جوازات بكەین هاولاتیان بۆیان نیە لەدەرگاى پێەوەش برۆنە ژوورەوە تەنها بەناو تۆزو خۆل سەرەراى ئەمە پیشَ هەموو دەزگاكان كراون بە گەراجى وەستانى ئۆتۆمۆبێل داهاتەكەشى ؟ئەم هەموو بالەخانانەى بۆحكومەت دورست كراون سودیان چیە بۆ هاولاتیان چونكە ئەوان واتەهاولاتیان دەبێت لە بەرپەنجەرەكان لەبەر باران وگەرما چاوەرێ بكەن بۆ ئیشوكارەكانیان لە دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان , ئەوەى جێگاى سەرنجە لەحكومەتى هەرێمى كوردستان كە یاسا بوونى نیە بۆ دەسانى دەست رۆیشتوو, وەیان هەست بەبوونى یەكسانى ناكرێ لەنێوان تاكەكاندا لەبەر هەبوونى جیاوازى جۆراو جۆر لەنێو دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان , راستە ئەگەر سەیرى شەقامە گشتیەكانى ناوشار بكەین لەشەوانا رۆشەنن بەلام مالەكان تاریكن ئەگەر سەیرى خوێندنگاكان بكەین تەنها كورانى بەرپرس بوونیان نیە سەرەراى ئەوەى خاوەنى شەهادەى بەرزن ئەگەر سەیرى سەرەى بەر پەنجەرەكانى دەزگاكانى حكومەت بكەى تەنها بەرپرس و كەسوكارەكانیانى بوونیان نیە بەلام كەچى هەرچیەكیان بووێت بۆیان ئامادەیە, ئەگەر سەیرى بەندیخانەكان بكەین تەنها بەرپرسێك نابینین بۆ سەردانى كەس وكاریان لەبەندبخانەكان كە ئەوان زۆرترین سەرپێچى كارى یاسایین ,ئەگەر برۆین بۆپاركەكان تەنها ئەوان بوونیان نیە چونكە خۆیان هەریەكەو چەندین دۆنم زەویان داگیركردووە لەشوینانەى كە پبَیان خۆشە كردیانە بەپارك ئەگەر سەیرى هاوینەهەوارەكان بكەین ئەوان بوونیان نیە چونكە هاوینەهەوارەكانى كەخۆیان پێیان خۆشە داگیریان كردووە , ئەگەر سەیرى دەشتى شەمامك بكەین هەزاران دۆنم زەوى دەستى بەسەردا گیراوە هەریەكەو بەناوى پرۆژەیەك كەبوونیان نیە ئەگەر سەیرى ئۆتۆمۆبێلى جام رەش بكەین تەنها ئەوانن ,
ئەوەى مەبەستە ئەگەر جیاوازى هەبێت لەنێوان تاكەكان لەبەرامبەر یاسا بۆ یاسا پیرۆزە ئەگەر پەرلەمان بیرلەبەرژەوەندى خەلك نەكاتەوە پەرلەمان بۆپیرۆزە ئەگەر حكومەت ئیشوكارى هاولاتیان بەرێوە نەبات رێز لەتاكەكانى ناوكۆمەلگا نەگرێت هەولى بنبڕكردنى گەندەلى و نەمانى رۆتین چارەسەركردنى كەموكوریەكانى ناوكۆمەلگانەدا بۆپیرۆزە كەئەمانە هەموویا پیرۆز نەبوون, كێن ئەوانەى شۆرشەكان پیرۆز دەكەن رێز لە شەهیدان دەگرن كەئەوان بوونە قوربانى هەموو نایەكسانى ناپیرۆزیەكان لاى حكومەتە یەك لەدوواى یەكەكانى عیراق كە پیرۆز نەبوون ,ئەمرۆش بەهەمان شیوە پیرۆزیەكان ناپیرۆزن , واتەجباوازیكان چین ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست