کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزییه‌کی سه‌نته‌ری سێڵ نێت

Tuesday, 28/12/2010, 12:00


سه‌نته‌ری سێڵ نێت بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئینته‌رنێت یه‌کێکه‌ له‌و سه‌نته‌رانه‌ی که‌چه‌ند ساڵێکه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی له‌بواری ئینه‌رنێتدا له‌ سلێمانی هه‌یه‌ ، چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌هه‌ندێ سایت فلته‌ر بکات ، به‌تایبه‌تی کوردستان پۆست ، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای ئا‌سایشی سلێمانی ، به‌ڵام به‌هۆی نووسین له‌سه‌ریان له ‌سایتی کوردستانپۆسته‌وه‌ فلته‌رکردنه‌که‌یان وه‌ستان ، ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ کاره‌ نابه‌جێیانه‌ی که‌ له‌ سێرڤه‌ره‌کانیانه‌وه‌ چاودیری هه‌ندێک که‌س ئه‌که‌ن که‌ خۆیان بیانه‌وێت ، ئه‌وه‌ش به‌ قسه‌ی هه‌ندێک له‌کارمه‌ندانی خۆیان‌ .
به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزاریه‌کانیان له‌ سلێمانی راگه‌یاند ، به‌کوالێتی به‌رز وخێرایی زۆرتر وهه‌رزانتر ، سێڵ نێتیش ‌به‌‌و هۆیه‌ نرخه‌کانی خۆی دابه‌زاند له‌ مانگی 11 وه‌ . ژماره‌یه‌کی زۆری به‌شداربوانی سێڵ نێت هێڵی زیوینی هه‌یه‌ ، که‌ ژماره‌یان به‌ هه‌زاران به‌شداربوه‌ ، له‌مانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆریان کرێی چه‌ند مانگێک پێکه‌وه‌ ئه‌ده‌ن ، 3 مانگ 6 مانگ ، 1 ساڵ ، که‌چی سه‌نته‌ری سێڵ نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه‌ بکات که‌ خه‌ڵکانێکی زۆر پێشه‌کی کرێیان داوه‌ ، جیاوازی ئه‌و مانگانه‌یان بۆ بگێرنه‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ بگاته‌ ده‌یان هه‌زار دۆلار ، که‌چی زۆر بێباکانه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ هیچ سه‌نته‌رێکی تر له‌ سلێمانیدا نه‌بێت ، زۆر به‌ڕوقایمانه‌ باس له‌ دزینی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئه‌که‌ن و به‌ مافی خۆیانی ئه‌زانن ، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سێڵ نێت ئه‌یکات هیچی که‌متر نییه‌ له‌و دزییه‌ی که‌ هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی یه‌کێتی و پارتی ئه‌یکه‌ن ، ئه‌مه‌ش جۆرێکه‌ له‌ ده‌ست بڕین و دزی ئاشکرا ، باشتر وایه‌ سێڵ نێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگیڕیته‌وه‌ بۆ به‌شداربوه‌کانیان ، چونکه‌ ئێمه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆرین ئه‌مانه‌وێت له‌ دادگا شکاتتان لێبکه‌ین، هه‌روه‌ها هێڵه‌کانمان ببڕین ، زۆربه‌ی به‌شداربوه‌کان خه‌ڵکانی موچه‌ مامناوه‌ندین ، دوای ئه‌م نووسینه‌ هیچ خۆتان ته‌نگه‌تاو مه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌ کام ئای پی ئه‌دریسێکه‌وه‌ نێراوه‌ بۆ کوردستانپۆست، وه‌کو جاره‌کانی ترتان، چونکه‌ بێگومان بن له‌ دادگا یه‌کتر ئه‌بینین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە