سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


یەكەم دۆڕانى گۆڕان تۆماركرا !

Friday, 28/08/2009, 12:00




پاش ئەوەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بەپێى ئەو دەسەڵاتەى كەپێ درابوو دەبوایە ئەو ڕۆژى یەكەمى دانیشتنى پەرمان دیارى بكات لەئەنجامدا بڕیارى دا بەدیارى كردنى ڕۆژى (20/8/2009) وەك یەكەم دانیشتنى خولى سێهەمى پەرلەمانى كوردستان و سوێند خواردن ودیارى كردنى سەرۆكى پەرلەمان وجێگرەكەیى و سكرتێرى پەرلەمانى كوردستان دەسنیشان بكرى بەهەڵبژاردنى ئازاد بەڵام ئەوەى چاوەڕوان نەكراو بووڕوى دا لەیەكەم دانیشتندا بەهەمووئەو سەرنج وتێبینیانەى كەهەیە و تەبریر دۆزینەوە بۆئەو نەتوانكاریانەى كە دەهێنرێنەوە.
بۆئەومەبەستە لەچەند ڕۆژى پێش دانیشتى یەكەمى پەرلەمانى كوردستاندا چەندین دانیشتن یان ئەنجام دابوو لەگەڵ لیستى خزمەتگوزارى وچاكسازى بەڵام وەك ئەوەى كە گوێبیستى بووین لە (كاك قادر عەزیز) لەڕادیۆ نەواوە ڕایگەیاندو ووتى:" ئێمە وەك سەركردەى لیستى خزمەتگوزاریى وچاكسازى چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ لیستى گۆڕاندا ئەنجام داوە بۆئەوەى پاڵێو راومان هەبێت بۆسەرۆكى پەرلەمان و جێگرەكەیى و سكتێرى پەرلەمان بەڵام ئەوان پاش چەندین گفتوگۆ،وگەڕانەوە بۆلاى سەركردایەتى خۆیان ووتیان ئێمە نەپاڵێو راومان دەبێت و نەدەدنگیش بەهیچ پاڵێو راوێك دەدەبن بەسپیەتى دەنگى خۆمان دەدەین، ئێمە ش لەلایەن خۆمانەوەبڕیارماندا كەپاڵێوراومان نەبێت."
ئەندامانى لیستى گۆران وایان دەزانى زۆربەسادەیى بەسەریاندا تێپەڕدەبێت ئەوەى ئەوان لەخەیاڵى خۆیاندا دایان ڕشتبوووادەبێ بەڵام كاتێك كەڕكابەرنەبێت سەندوقى چی ودەنگدانى چى؟ سندوق كاتێك دێتەئاراوە كە پاڵێوراومونافیس هەبێت بۆپۆستەكان. وادیاربوو لیستى گۆڕان ئەویان نەزانیبوو كەئەگەر پاڵێوراویان نەبێت بۆ ڕكاربەری پۆستى سەرۆكى پەرلەمان وجێگرى ئیتر سندوق بۆكى دابنرێت تەنها یەك پاڵێوراوە وبەشى ئەمانیش دەبێتە چەپڵە بۆتاكە پاڵێوراوى هەڵبژێراو، واتە دەنگە سپیەكان بوونە چەپڵەى گەرم،چونكە ئەندامانى لیستى گۆڕان لیستى كەورەى منافس بوون كاتێك سەركردەكەى یەكەم لەبەرهەرهۆیەك لەوێ نەبوو یان نەبێ ئیتر ئەبێ چاوەڕوانى هیچتان لێنەكەین؟ هیچ نەبوایە دەتان توانى بەهەستانەوە ناڕەزایەتى خۆتان دەربڕن كاتێك هەرلەلیستى دەسەلات چەند ئەندامێك دەستیان هەڵبڕى بۆناڕەزایى دەربڕین ڕێگایان پێنەدرابۆئەوەى ناڕەزایەتیەكەیان دەربڕن، ئایا ئێوەش بەلاى كەم لەو فرستەدا نەتان ئەتوانى پاڵپشتى بكەن، من وادەزانم ئە م ماستە بێ موونیە وشتێكى لەپشتەوەیە، هەربۆیە ئامادەش نەبوون دەنگى خۆیان بدەنە پاڵێو راوێكى لیستى خزمەتگوزارى وچاكسازى وەك كاك قادر باسیكرد ڕاستەخۆ پاڵێوراوەكەبەو دەنگانەش دەرنەدەچوو بەڵام هەرمونافەسەو كێبەركیێ دەبوو سندوقى دەنگدان دەهاتە ئاراوە ودەنگە سپیەكانى ئێوەش بۆجەماوەر دیاردەبوو، پرۆسەكە بەچەپڵە ڕێزان تەواو نەدەبوو.
بەبڕواى من هەڵبژلردنى سەرۆكایەتى پەرلەمانیان كەچەپڵەڕێزانى بەسەردا سەپى، مێژوو تۆمارى دەكات كە گۆڕان یەكەم دۆڕانى هەرلەدەستپێكدا بۆمێژووى خۆى نووسى، پاش دەنگ دان لەكاتى خۆى داو لەدەستدانى كاتى زێڕین هەرچى بڵێت و بكەیت هەر دەكاتە هەڵمشى دوایى بكوت، هیوادارم ئەمە دوا بێ هەڵوێستیان بێًت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە