له ناو ئوتومبێلی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان چ باسه؟
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که ئه‌م ئوتومبێله ده‌بینم خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی ماڵ و قوم و چه‌گل و کێلی قه‌بره.دوا جار هه‌فته‌ی رابردوو2_3 ی مانگی نۆ بوو , جا نازانم وه‌زاره‌ت کێل بۆ شه‌هیدان دروست ده‌کا یان کاکی شوفێر حه‌ماڵی پێ ده‌کا!! به‌ڵام چه‌ندی لێی وورد بوومه‌وه سه‌رو سیمای ئه‌و پیاوه له حه‌ماڵی نه‌ده‌چوو پیاوێکی به ته‌مه‌ن و سه‌ررووتاوه‌ی موو سپی و چاوشین هه‌ر کا هاته دووکانه‌که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵسانه‌وه و به کاکه شێخ کاکه شێخ به‌خێرهاتنیان کرد!! پیاوێکی قسه خۆشی نووکته باز بۆیه ده‌ڵێم یان حه‌ماڵه یان کێل بۆ شه‌هیدان درووست ده‌کات چونکه هه‌تا کاره‌که‌ی ته‌واو بوو هه‌ر خه‌ریکی گاڵته وگه‌پ و نوکته بازی بوو له‌وه نه‌ده‌چوو خاوه‌ن مردوو بێت ئیتر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هه‌مان شوفێر و هه‌مان ئۆتۆمبێلم به‌رچاوکه‌وت به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پڕ کرابوو له شتوومه‌ک و که‌رسته‌ی ناوماڵ پێ ده‌چی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی ناوماڵ وکێلی قه‌بر و گواستنه‌وه‌ی بایه‌ع و جار جاره نه‌وت و ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزاریانه بێت هه‌رچه‌نده بڕیارێک ده‌رچوو بوو که به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێلی تابلۆ شین دوای ده‌وام به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه که‌چی تا ئێستاش له‌لایه‌ن شوفێرانه‌وه ئه‌م جۆره سه‌رپێچیانه رووده‌دات و له دوای ده‌وام بۆ کاری شخێی به‌کاری ده‌هێنن. ئه‌وه‌ی هانی دام ئه‌و نووسینه بنووسم ئه‌وه‌بوو له کاتی بارکردنی کێله‌کان زۆر بێویژدانانه کێله‌کانیان فڕێی ناو ئۆتۆمبێله‌که ده‌دات ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یر بکه‌ن ئاسه‌واری ئه‌م کێله زۆر به زه‌قی دیاره که هه‌ندێک شوختی زۆر گه‌وره‌ی له دوای خۆی دا به‌جێ هێشتووه، بۆیه حه‌ق وایه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م جۆره داموده‌زگایانه ئاگاداری ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌ی شوفێره‌کانیان بن و رێنمایی پێویست و ئیجرائاتی پێویستیش وه‌ربگرن چونکه ئه‌مانه موڵکی حکوومه‌تن و هاووڵاتی گوێ به هه‌ندێ شکست نادا گرنگ ئه‌وه‌یه کاره‌که‌ی خۆی پێ جێ به‌جێ بکات..وه‌هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌نددار ئاگاداری ته‌واوی ئۆتۆمبێل و که‌رسته‌کانی خۆی بێت وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سزا نه‌بێت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی یان ئه‌و شوفێرانه‌ی که دوای ده‌وام سه‌رپێچی یاسایی ده‌که‌ن ئه‌وا بێگومان شوفێر گوێ به رێنمایه‌کان نادات و بگره هه‌ندێک جار ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێللانه یان راستتر ئۆتۆمبێلی تابلۆ شیین له دوای ده‌وامی ره‌سمی و زۆر جار له‌دوای کاروانی ئۆتۆمبێلی بووک گواستنه‌وه ده‌بینرێن و دوور له هه‌موو ئه‌خیلاقێکی شوفێری ئۆتۆمبێله‌کان لێ ده‌خوڕن که دوا جار ده‌بێته مایه‌ی بێزارکردنی خه‌ڵك..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست